فیلمی ئەمڕۆ: نەوارە

نەوارە فیلمێکی میسری ساڵی ٢٠١٥یە، چیرۆکی فیلمەکە باسە لە ژیانی ژنێکی گەنج بەناوی " نەوارە" دەکات کە لە ماوەی بەهاری عەرەبی ٢٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١١ لە میسر لە چیرۆکێکی خۆشەویستیدا دەژی، ئەوەی لەو ماوەیەدا لە میسر ڕوویدا لەسەر نەوارە و چیرۆکە خۆشەویستییەکەی و لەسەر کارەکەی کە وەک خزمەتکارێک لە ڤێلای یەکێک لە وەزیرەکانی پێشوودا کاردەکات، کاریگەری دەبێت

 

لەو ڤێلایەی نەوارە کاری تێدا دەکات، خاوەنەکانی لە نزیکەوە پەیوەندیان بە ڕژێمی موبارەکەوە هەبووە، لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشدا خێزانەکەی وڵات جێدەهێڵن و داوای لێدەکەن لە نەبوونی ئەواندا ئاگاداری ماڵەکە ببێت.

 

نەوارە لە ماڵی خاوەنکارەکەی دەژی بە ناوی مستەفا و بڕیاری  قەدەغەکردنی گەشت و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی خێزانەکەی دەردەکرێت و  پۆلیس دەگاتە ڤێلا و  سەروەتەکەی نەوارە زەوت دەکات، ئەو بێ هیچ شتێک دەمێنێتەوە و تووشی چەندین کێشە و کۆسپ دەبێت.

 

لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دوبەی ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە لە دوای ڕۆڵگێڕانی لە فیلمەکەدا خەڵاتی باشترین ئەکتەر دەباتەوە.

 

دەرهێنانی و نووسین: هەڵا خەلیل

ئەکتەری: شەلەبی

ژانەری فیلم: درام