ڕووداوی ڕۆژ: بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا ڕۆژی دایکان پیرۆز کرا

ڕۆژی دایکان لە میتۆلۆژیای یۆنانییەکاندا بوونی هەیە، ئەم ڕۆژە لە میتۆلۆژیای یۆنانییەکاندا بۆ ڕۆحی دایکی زۆر خودا و خوداوەندە، بە گەیشتنی بەهار ئەم ڕۆژە بە مەراسیم و جەژن پیرۆز دەکرێت، لە ڕۆمای کۆنیشدا، فیستیڤاڵی بەهار ٢٥٠ ساڵ پێش زایین بۆ خوداوەند کیبه‌له پیرۆز دەکرا.

 

لە ویلایەتی ڤێرجینیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مامۆستایەکی ژن بەناوی ئانا جارڤیس کە دایکی لە ساڵی ١٩٠٥ کۆچی دواییکرد، هەموو ساڵێک دایکی لەم ڕۆژەدا بەبیردەهێنایەوە، بۆ یەکەمجاریش لە ١٠ی ئایاری ١٩٠٨دا ٤٠٧ منداڵ لە قوتابخانە لەگەڵ دایکیاندا ڕۆژی دایکانیان پیرۆز کرد.

 

لە ساڵی ١٩١٤دا بە بڕیاری کۆنگرە، یەکشەمەی هەفتەی دووەمی مانگی ئایار بە ڕۆژی دایک لە سەرتاسەری جیهان دیاریکرا.