گۆرانی ئەمڕۆ: سەڤا چی؟

تارا مامادۆڤا و هارون – سەڤا چی؟

گۆرانی سەڤا چی؟ لە وتنی تارا مامادۆڤا و هارونە، هۆنراوەکە و میوزیک لەلایەن سارا مامادۆڤاوە نوسراوە، لەم ڕۆژانەدا ڤیدیۆ کلیپی "سەڤا چی؟" لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکرایەوە.

 

هونەرمەندانی تارا و هارون لەبارەی گۆرانییەکەیانەوە دەڵێن: "لە هەموو جیهاندا کۆتایی بە شەڕ، برسێتی، مردنی منداڵان، گەنجان و ژنان نایەت، خەونەکانمان پڕن لە ترس و دڵ و گیانە، ناتوانین بەیانیان بە هێمنی بەخەبەر بێین و بە ئاسوودەیی بە شەقامەکاندا بڕۆین. ناتوانین لە دڵەوە پێبکەنین، پێکەنینی ئێمە هەمیشە نیوە و تاڵە، ئەم جیهانەی کە ڕۆژێک هەموومانی لیدەڕۆین، بۆچی ئەوەندە تەنگە بۆ ئێمە، بۆچی دڵمان خۆش نەبێت، ئێمە بۆ کێ دەژین و بۆ کێ دەمرین، بۆچی دڵمان بە گەنجێتی پیر دەبێت؟ منداڵیمان ون دەبێت؟ بۆچی ئێمە وەک خۆمان نەبین؟ هەرچەندە نامانەوێت، ئێمە هەمیشە بۆ میهرەبانی کەسانی دیکە تێدەکۆشین".

 

ئێمە وەک ژن و پیاو و منداڵ و گەنج و بەساڵاچووان هەموومان پێکەوە ئازار دەچێژین و زۆرجار ئەمە قبوڵ دەکەین و بەردەوام دەبین لە ژیانمان بەبێ ئەوەی پرسیار بکەین بۆچی، "سەڤا چی؟" هەستی بەرپرسیارەتی تاکە بەرامبەر ئەو دۆخە، خۆبەدەستەوەدانە بۆ ڕووناکی ناخ و گەڕانێکە بۆ هیوا."

 

ت.پ