٢٣ی حوزەیران: سێ ژنی پێشەنگ تیرۆر کران
ژنی کورد بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ئازادی خۆی ڕێکخستووە و لەسەر بنەمای ژیانی ئازاد، کە بووەتە گەورەترین ترس لە دڵی فاشیزم بە درێژایی مێژوو، تێکۆشان دەکات، لەمەوە یەکێک لە قووڵترین پێناسەکانی ترسی دەسەڵات و فاشیزم لە تێکۆشانی ژن، کۆمەڵکوژی هێلنجە.
ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە گوندی هێلنجی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ، بۆردومانی ماڵی هاوڵاتیان کرد و سێ ژنی پێشەنگ گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئەندامانی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات، زەهرا بەرکەل و هەبوون مەلا خەلیل و خاوەنی ماڵەکە ئەمینە وەیسی کرانە ئامانج و کۆمەڵکوژ کران.