فیلمی ئەمڕۆ: ڤێرۆنیکا گۆرن

 

کوشتنی ڕۆژنامەنووس ڤێرۆنیکا گۆرن کە ئازا و بوێر بوو لە بەدواداچوون و ئاشکراکردنی تاوانەکانی بازرگانانی مادەی هۆشبەر لە ئێرلەندا، دەبێتە فیلمێکی ژیاننامەیی لە نووسینی کارۆل دۆیل و ماری دۆنۆگیو، لە دەرهێنانی جۆیل شوماخەر و لە ڕۆڵگێڕانی کەیت بلانچێت، فیلمەکە چیرۆکی ژیانی ڕۆژنامەنووس ڤێرۆنیکا گۆرن دەگێڕێتەوە.

 

فیلمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکی ڕاستەقینەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسی ئێرلەندی "ڤێرۆنیکا گۆرن" دروستکراوە کە لە ڕۆژنامەی "سەندەی ئیندیپێندێنت" کاری دەکرد، ئازا و بوێر بوو لەکاتێکدا هەوڵی دەدا نهێنی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە دبلن ئاشکرا بکات.

لە شەقامەکاندا دەستی کرد بە مامەڵەکردن لەگەڵ گەنجانی ئالوودەبوودا، هەوڵی دەدا بگاتە بازرگانانی سەرەکی مادەی هۆشبەر لە شارەکەدا، بەڵام ئاگاداری ئەوە نەبوو کە چی چاوەڕێی دەکات، چونکە لێیدرا، هەوڵی تیرۆرکردن و مەترسی لەسەر ژیانی کوڕە بچووکەکەی دەرکەوت.

 

ڕۆژنامەنووس ڤێرۆنیکا گۆرن لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا لە شاری دبلنی ئێرلەندا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا، بەهۆی زیرەکی و بوێری ناوازەی لە بەدواداچوون و ئاشکراکردنی تاوانەکانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، کە ئەو شارەیان کردە شەڕ لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا، تیرۆرکردنی ئەو سەرنجی حکومەتی بۆ سەرکوتکردنی تاوانە ڕێکخراوەکان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان ڕاکێشا، چونکە زیاتر لە ١٥٠ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لەو ماوەیەدا دەستگیرکران.

 

لینکی فیلم: https://roof.egybest.to/movie/veronica-guerin-2003/?ref=search-p1