فیلمی ئەمڕۆ: ئەلینی بچوک

ئەلینی بچوک، فیلمێکی نەمسایی ساڵی ٢٠٠٩یە، باس لە دۆخی کۆچبەرانی سەر سنوور دەکات کە تەمەنێکی کەمیان هەیە و لە ناوچە قەیراناوییەکان هەڵاتوون و گەشتێکی زۆر مەترسیداریان بەتەنیا بۆ ئەوروپا کردووە، بە ئامانجی ئەوەی دوای گەیشتنیان بۆ ئەوروپا بۆ ژیانێکی ئاسایی تێبکۆشن و لە دژی سیستمێک هەوڵبدەن، کە داوا دەکەن گەنجێتی خۆیان بکەنە قوربانی ئایندەیەکی نادیار.

 

فیلمەکە ژیانی ئەوانە نیشان دەدات کە لەسەر سنوورەکانن دەیانەوێت هیوا و خەونی کۆچبەرانی وڵاتەکەیان لەگەڵ خۆیان بگوازنەوە و بیگەیەنن بە جیهان، بەڵام لە دوای هەڵاتن ڕووبەڕووی سیستمێکی بێمانا و نامرۆڤانەی وڵاتە ئەوروپیەکان دەبنەوە و بەتایبەتی مامەڵەی نابەرپرسیارانەی پۆلیس و کاربەدەستانی سەر سنوور لەگەڵ ئەو هەرزەکارانەی کۆچیان کردووە دەخاتەڕوو.

 

دەرهێنەر: نینا کوستۆریکا

ژانەری فیلم: دۆکیومێنتاری