فیلمی ئەمڕۆ: ئەسما

ئەسما، فیلمێکی درامایی میسرییە لە ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە، یەکەم فیلمی لەم شێوەیەیە کە باس لە نەخۆشانی ئایدز و ستەمی کۆمەڵایەتی بکات، چیرۆکی ژنێکە بەدەست نەخۆشی ئایدزەوە دەناڵێنێت، بڕیار دەدات خۆی ڕادەستی نەخۆشییە کوشندەکە نەکات، ئەو هەوڵی زۆر دەدات بۆ چاکبوونەوە یان یارمەتیدانی ئەوانەی کە هەمان نەخۆشیان هەیە و دەبێتە سەرچاوەی هیوا پێبەخشین بۆیان.

 

فیلمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستەقینەی ژنێکە کە گیانی لەدەستدا بەهۆی تەقینی جگەرییەوە دوای ئەوەی پزیشکەکان ڕەتیان کردەوە کە نەشتەرگەری بۆ بکەن، چونکە نەخۆشی ئایدزی هەبوو.

 

دەرهێنەری فلیمەکە ئاماژەی بەوەداوە مەبەستی بووە لە ڕێگەی ئەو فیلمەوە هۆشیاری بەناو خەڵكدا بڵاوبکاتەوە و بە هەڵە تێگەشتنەکان ڕاستبکاتەوە دەربارەی نەخۆشییەکە کە دەبێتە هۆی مردنی توشبووان، فیلمەکە زیاتر لە باسکردنی نەخۆشی ئایدز، باس لە ستەمی کۆمەڵایەتی دەکات بەرامبەر بە ژنان.

 

دەرهێنەر: عەمر سەلامە

لە ڕۆڵگێڕانی: هیند سابری، مەگد ئەل کیدوانی، هانی عادل