ژیاننامەی ئەمڕۆ: دەنگبێژێکی کۆنی ڕادیۆی یەریڤان

ئەزنیڤە ڕەشید ماوەی ٢٧ ساڵە لە پێشکەشکاری ڕادیۆی یەریڤان بووە، دەنگە تایبەتەکەی لە ڕادیۆی یەریڤانەوە دەگەیاندە هەموو گوێگران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەزنیڤە ڕەشید، پێشکەشکاری کۆنی ڕادیۆی یەریڤان، لە ١٨ی ئایاری ١٩٢٦دا لە گوندی چەموشڤان لە ئەرمەنستان لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە ئێلیگاز تەواو کردووە، کاتێک ساڵی ١٩٥٥ ڕادیۆی یەریڤان دامەزرا، ئەزنیڤە ڕەشید هاوژینەکەی خەلیل چاچان دەستبەکار بوون.

 

ئەزنیڤە لە ماوەیەکی کوردا بەهۆی پێویستییەکانی ڕادیۆوە دەست بە کاری پێشکەشکاری دەکات و تا ساڵی ١٩٨٢ بەردەوام دەبێت.

 

ڕادیۆی ئەریڤان لە ساڵانی ١٩٥٥-١٩٥٧ پەخشی ئەزموونی بەڕێوەدەبات، دوای ساڵی ١٩٥٧ بە فەرمی دەست بە پەخش دەکات و خەلیل چاچان دەبێتە بەڕێوەبەری ڕادیۆکە.

 

ئەزنیڤە ڕەشید لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٠٠ لە ئەریڤان گیان لەدەستدەدات.