ژیاننامەی ئەمڕۆ: عەنبەرە سەلام خالیدی

عەنبەرە سەلام خالیدی لە ٤ی ئابی ساڵی ١٨٩٧ لەدایکبووە و لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٨٦ کۆچی دوایکردووە، فێمینیست و وەرگێڕ و نووسەرێکی لوبنانی بووە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداری لە ئازادکردنی ژنانی عەرەبدا کردووە.

 

عەنبەرە لە ساڵی ١٨٩٧ لە بنەماڵەیەکی لوبنانیی گەورەو لە بەیروت لەدایکبووە، کچەکەی سەلیم عەلی سەلام، جێگری پەرلەمانی دەوڵەتی عوسمانی و بازرگان بوو، دایکیشی ئەندامی بنەماڵە پێشەنگەکان بوو، کە بریتین لە بەربیر و ئاغارەکان و براکەی وەک سەرۆک وەزیران خزمەتی کردووە.

 

لە ساڵی ١٩١٣ لە کاتی کۆنگرەی یەکەمی عەرەبی لە پاریس عەنبەرە لەگەڵ دوو ژنی دیکە بروسکەیەکیان نارد بۆ کۆنگرەکە و ئەو تلگرامە یەکەم پەیام بوو کە بە دەنگی بەرز خوێندرایەوە، عەنبەرە پەروەردەیەکی هاوچەرخی وەرگرت و فێری زمانی فەرەنسی بوو، لە ساڵی ١٩٢٥ تا ١٩٢٧ لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا خوێندوویەتی.

 

دوای گەڕانەوەی بۆ بەیروت چووە ڕیزی پێشەنگی بزووتنەوەی ژنانەوە بە ناوی "کۆمەڵگا بۆ ڕێنێسانسی ژنان"، لەوێ کاری لەسەر پەرەپێدانی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگا و سیاسەت و هاندانی بەرهەمی نەتەوەیی لوبنانی لە ژن و فاشیۆن و دامەزراندنی قوتابخانە بۆ ژنان و داکۆکیکردن لە پەروەردەی ژنان کردووە.

 

لە ساڵی ١٩٢٧ عەنبەرە لەلایەن زانکۆی بەیروتی ئەمریکی بانگهێشتکرا بۆ قسەکردن دەربارەی ئەو کاتەی لە ئینگلتەرا ژیاوە و وتەکەی بە "ژنێکی ڕۆژهەڵات لە ئینگلتەرا"  ناودەبرا، ئەو یەکەم کەس بوو کە ئۆدیسەی هۆمەر و ڤیرجیل ئاینیدی وەرگێڕا بۆسەر زمانی عەرەبی.

 

عەنبەرە سەلام لە ساڵی ١٩٢٩ هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆشنبیرێکی فەلەستینی کرد بە ناوی " ئەحمەد سەمیح خالیدی" کە دووەم هاوسەگیری بوو، ئەو بەڕێوەبەری کۆلێژی عەرەب بوو لە ئۆرشەلیم و پاشان لە بەیروت نیشتەجێ بوون، عەنبەرە لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٨٦ لە بەیروت کۆچی دواییکرد.