بۆ ڕۆژین کابایش: هەبهنارکێ ڕۆژین

ئەو بەرهەمە کوردییە بە ناوی ”هەبهنارکێ ڕۆژین” لە لایەن زیرەکییەکی دەستکردەوە بۆ خوێندکاری زانکۆ ڕۆژین کابایش دروستکراوە، یادی ڕۆژین و هەموو ئەو ژنانەی دیکە دەکاتەوە کە بێسەروشوێن بوون یان کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژین کابایش، خوێندکاری زانکۆی یوزونجو یڵ لە شاری وان، ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە بارودۆخێکی گوماناویدا دیارنەما، دوای چەند ڕۆژێک کە هیچ هەواڵێک لەلایەن ڕۆژینی تەمەن ٢١ ساڵەوە نەبوو، ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم تەرمەکەی لە کەنارەکانی دەریاچەی وان لە گەڕەکی مۆلاکاسم لە ناوچەشاری توشبای دۆزرایەوە.

 

دوای کۆچی دوایی ڕۆژین، تێکۆشانی بنەماڵەکەی بۆ دادپەروەری لەلایەن زۆرێک لە بەشەکانی کۆمەڵگەوە پاڵپشتی کراوە، یەکێک لەو پاڵپشتیانە لەلایەن زۆزان سی. ، هونەرمەندی زیرەکی دەستکردە.

 

گۆرانیەکی کوردی بە ناوی ”هەبهنارکێ ڕۆژین” لە لایەن زیرەکی دەستکردەوە بۆ یادی ڕۆژین ئامادە کرا، کلیپەکە کە لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بڵاوکرایەوە، لە دەوروبەری ڕووداوەکانی ڕۆژینەوە و چیرۆکی ژنە جیاوازەکانی تێدایە، با پێکەوە گوێ لە گۆرانییەکە بگرین بۆ یادی ڕۆژین و هەموو ژنان...