ژنانی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ ئاشتی دەردەبڕن
ژنانی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ ئاشتی دەردەبڕن و دەڵێن: پرسی ئاشتی ئومێدی گەورەی کوردە لە هەر پارچەیەکی کوردستان بێت.
هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ لەدوای بانگەوازییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژانی ٢٧ی شوبات و ٩ی تەمووزی ئەمساڵدا، گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە پێکهاتووە لە ١٥ ژن و ١٥ پیاوی گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، لە میانی مەراسیمێکدا کە لە ١١ی تەمووز لە ئەشکەوتی جاسەنە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، چەکەکانیان سووتاند.
ئەمەش ڕەگ و ڕیشەی دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتییە لەلایەن ڕێبەری گەلی کوردو پەکەکەوە، ئەم هەنگاوە کاردانەوەی ئەرێنی لە تەواوی جیهاندا بەدوای خۆیدا هێناوە، تەواوی ئاشتیخوازان و سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیران و نووسەران و خەڵک ستایشی ئەم دەستپێشخەرییە دەکەن و پێیان وایە ئیتر نۆرەی دەوڵەتی تورکە بەدەن بانگەوازییەکەوە بێت، هەروەک ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەخوازێت خەباتی چەکداری ببێتە خەباتی سیاسی و بۆ ئەمەش پەکەکە نیازپاکی خۆی سەلماند، کەواتە لەئێستادا دەبێت لەڕووی یاساییەوە تورکیا هەنگاوبنێت و هەمووان چاوەڕێی ڕۆژانی داهاتوون لەڕووی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییەوە.
دەپرسین ئایا ژنان و گەلی کورد و پارتە کوردییەکان بە تایبەت لە باشووری کوردستانەوە چ ڕۆڵکیان هەبووە لە دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە؟ لەئیستادا کە پرۆسەکە لە چاوەڕوانی هەنگاوی نویدایە ئایا ژنان چ ڕۆڵێکیان دەکەوێتە سەرشان و هەڵسەنگاندنیان چییە سەبارەت بە چەک سووتاندن و ئەرکی دەوڵەتی تورک بۆ گۆرانکاری سیاسی لە باکووری کوردستان و تورکیادا؟
" کورد لە ناوچەکەدا بە سەرکردایەتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، چەکیان بۆ بەدەستهێنانی پرسی ئاشتی هەڵگرت"
شلێر شەهید غەفور، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، لە باکووری کوردستان و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا لە بارودۆخی پێویستبوون بە پرسی ئاشتیدایە، تا بتواندرێت ژیانێک بەبێ جەنگ بەڕێبکرێت، سیاسەتمەداران و دەسەڵاتدارانی تورکیا لە سیاسەتی تواندنەوەی گەلی کورددا سەرکەوتوو نابن، بۆیە هەبوونی پرسی چارەسەری کورد لە تورکیادا کارێکی گرنگ دەبێت، دەڵێت: گەلی کورد چەندین ساڵە لە لایەن دەوڵەتانی دراوسێوە هێرش و جینۆساید دەکرێت، بەتابەت لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە هێرش و داگیرکارییەکان بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامی هەبووە، لە تورکیا و باکووری کوردستان هەبوونی کورد قبوڵ نەکراوە، ڕێگە بە کوردەکان نادەن بە زمانی خۆیان گفتوگۆ بکەن، ڕێگری لە خوێندنی کوردی و دەربڕینی بیروڕای ئازادیان بدەن، بۆ ئەو مەبەستە کورد لە ناوچەکەدا بە سەرکردایەتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، چەکیان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و پرسی ئاشتی هەڵگرت، هەر لەو پێناوەدا بە سەرکردایەتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پرسی ئاشتی بۆ دەوڵەتی تورکیا و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیار کرا، ئیدی کاتی ئەوەیە گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی لە ڕێگەی دیموکراسی و دانوستانەوە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی بکات، لایەنەکانی باشووری کوردستان هاوکاری و هەماهەنگی خۆی بۆ پرسی ئاشتی دوپات دەکاتەوە، پڕۆسەی سووتاندنی چەک لە شاری سلێمانیدا شایەتحاڵی ئەوەیە کە باشووری کوردستان بەردەوام ئاشتی دەوێت، گەریلایانی پەکەکە بە سووتاندنی چەکەکانیان نیازپاکی خۆیان سەلماند، ئیدی هەموو چاوەکان لەسەر دەوڵەتی تورکیا دەمێنێتەوە، پێویستە تەواوی ئەو ڕێکارانەی کە بۆ پرسی ئاشتی لە لایەن عەبدوڵا ئۆجەلانەوە پێشنیارکراوە جێبەجێ بکرێت، هەروەها ئێمەی ژنانی کورد و ژنانی پەرلەمانتاری باشووری کوردستان، چەندین جار کۆبونەوە و ڕێگاچارەسەریمان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان ئەنجامداوە، ژنانی کورد خواستی گەورەیان بۆ پڕۆسەی ئاشتی هەیە، ئێمەی ژنانی لایەنەکانی باشووری کوردستان و بە تایبەت ژنانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەردەم هاوکاری و هەماهەنگیمان بۆ پڕۆسەی ئاشتی دوپات دەکەینەوە، ئامانجمانە کورد لە باکووری کوردستان و تورکیادا بە ئاشتی و پێکەوەی لەسە مافەکانی کورد ژیان بکەن، پیویستە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پرسی ئاستی هەنگاو بنێت.
" خەبات و ڕەنجی چەندین ساڵەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و پارتی کرێکارانی کوردستان دەردەخات"
تەلار محەمەد، بەرپرسی ناوەندە ئەکادیمییەکان سەر بە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پرسی ئاشتی و بەدەستهێنانی مافەکانی کورد هەوڵی بۆ پرسی ئاشتی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە، گۆڕانکارییەکانی چەندین ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە هەوێنی ئەو بڕیارە مەزنەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیاری بۆ دەوڵەتی تورکیا کردووە، لەناوبردنی چەک بۆ گۆڕانکاری گەورەی خەباتی شاخ بۆ شار لە لایەن گەریلایان بە ڕێبەرایەتی عەبدوڵا ئۆجالان، بەدەستهێنانی مافەکانی کورد لە پەرلەمانی تورکیا و داننانن بە مافەکانی کورددا، خەبات و ڕەنجی چەندین ساڵەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و پارتی کرێکارانی کوردستان دەردەخات، هەروەها ڕۆڵی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کردستان هاوکاری هەماهەنگی خۆیان دەردەبڕن بۆ پڕۆسەکە، نیازپاکی کورد بە لەناوبردنی چەک ئەنجامدرا، ئیدی تورکیا دەبێت بە داننان بە هەبوونی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیادا بنێت، ئیدی زیندانیانی سیاسیی پەکەک لە ناوچەکەدا ئازاد بکات، ئازادکردنی زیندانیان و بە تایبەت ڕێبەرەکەیان مەرجی سەرەکی هەبوونی ئاشتی و سوتاندنی چەکە، ئەو خەباتەی پەکەکە بۆ هێنانەکایەی ژنان لە خەباتی سیاسییدا کردی لە لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستانیشدا ڕەنگی داوەتەوە، ژنان لە ئێستادا لە ناو پارتە سیاسییەکاندا ڕۆڵی گرنگیان هەیە، ئێستا بۆ پرسی ئاشتی هەوڵ و خەباتی سیاسیی دەکەن، وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ژنان هەوڵ بۆ پێکەوەیی ژنانی تەواوی پارچەکانی کوردستان دەدەین.
"هاتنەپێشەوەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پرسی ئاشتی هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی گەلی کوردە "
سەبریە غەفار ئەمین، ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەر بە لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەرپرسی مەکتەبی کاروباری خوشکانی لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، هاتنەپێشەوەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پرسی ئاشتی و دەستپێشخەری بۆ ئاشتی و لەناوبردنی چەک لە لایەن گەریلایانەوە، هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی گەلی کوردە، هەبوونی پرسی ئاشتی لە لایەن عەبدوڵا ئۆجەلان دەریدەخات ئیدی خەباتی چەکداری بۆ بەدەستهێنانی ئاستی بونی نامێنێت، دەبێت خەباتی شاخ بۆ شار و لەسەر مێزی گفتوگۆکان بە دانوستان هەوڵ بۆ ئاشتی کورد لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان بەدەستیەت، دەڵێت: گەلی کورد بە تایبەت پارتی کرێکارانی کوردستان چەندین ساڵە بە خەباتی چەکداری بۆ بەدەستهێنانی ئاستی هەوڵ دەدات، ئیدی کاتی ئاشتی و پێکەوەیە گەلی کورد دەستی ئاستی بۆپ تورکیا لە پێناو بەدەستهێنانی مافی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیادا درێژبکات، ئەو هەنگاوانەی تا ئێستا کورد بۆ ئاشتی ناویەتی جێگای دڵخۆشییە، بابەتی کورد لە تەوای پارچەکانی کوردستاندا گرێدراوی یەکدییە، کورد چەندین ساڵە بە چەک و ناچار بە شەڕ داوای ئاشتی دەکات، بەڵام ئیدی پێویستە لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری ئاشتی بکات، لە ئێستادا کوردانی سووریا و کوردانی رۆژهەڵات و باکوور و باشووری کوردستانمان هەیە، هەبوونی پرسی ئاشتی لە لایەن بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان و نیازپاگی گەریلایان و هاتنەپێشەوەی دەوڵەتی تورک لە پڕۆسەکە، ئەگەری پرسی ئاشتی و پێکەوەی زیاتر مسۆگەر دەکات، ئیمەی کورد دەزانین بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پرسێکی ورد و خوێندنەوەیەکی سیاسیی ورد بۆ پرۆسەی ئاستی پێشنیار کردووە، پرسی ئاشتی لە لایەن ئەوەوە عەرزێکی ڕوکەشیانەی نییە، ئومێدمان بە پرسی ئاشتی هەیە، ئامانجمان هەبوونی کوردێکی ئازادە لە باکووری کوردستان و تورکیادا، پرسی ئاشتی ئومێدی گەورەی کوردە لە هەر پارچەیەکی کوردستانبێت، بۆیە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە تایبەت ژنان بەردەوام هاوکار و هەماهەنگی بۆ پرسی ئاستی دەکات.
"مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک لە لایەن ژنان نیازپاکی ئاشتی دەردەخات، ژنانی گۆڕان هەردەم پشتیوانی ئاشتی دەکەن"
پەیام محەمەد، پەرلەمانتاری خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان لە لیستی گۆڕان، باس لە هەبوونی پرسی ئاشتی کردو وتی: پارتی کڕێکارانی کوردستان بە سوتاندنی چەکەکانیان بۆ تورکیا و تەواوی جیهانیان سەلماند کە بۆ ئاستی چەکیان هەڵگرت، هەر بۆ ئاستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چەکەکانیان سوتاند، لە باکووری کوردستاندا کورد تەنها ئاشتی و هەبوونی مافی دەوێت، دەیەوێت بە کوردی بدوێت، بە کوردی لەسەر دابونەریتی ژیانبکات، هەبوونی ئەو داگیرکارییە تەواوی پارچەکانی دیکە ڕەنگی داوەتەوە، بەڵام هەبوونی پرسی ئاشتی لە لایەن بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلانەوە کاریکی گرنگە بۆ دەستکەوتەکانی مافی کورد لە باکووری کوردستان و تەواوی پارچەکانی کوردستان، پریشکی کاریگەرییەکانی ئاشتی لە لایەن عەبدوڵا ئۆجەلان بەر باشووری کوردستان دەکلەوێت، ئێمە دەزانین لە سنووری هەرێمی کورداتاندا بەردەوام هێرشە درونییەکان هاوڵاتیانمان شەهید دەکات، گوندەکان و سروشتمان خاپوور دەکات، هاوڕێیان و هەڤاڵانمان شەهید دەکات، هەبوونی پرسی ئاشتی بە ئامانجی نەمانی هێرشەکان لە باشووری کوردستاندا ئەنجام دەدرێت، پریشکی ئاستی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ خاکی هەرێمیه کوردستان ناهێڵێت، بەرقەراری ئاشتی کاریگەری لەسەر ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، تەواوی لایەنەکان لە باشووری کوردستان چاویان لە هەبوونی ئاستیی دەبێت، لەگەڵ ئاشتیدا پێشکەوتنەکانی ناوچەکە زیاتر دەبێت، لە هەر وڵاتێک جەنگ و ناکۆکی هەبێت پێکەوەی تێدا نابیندرێت، هەروەها ژنان ڕۆڵی کاریگەریان لە هەبوونی پرسی ئاشتیدا هەبووە، هەرچەندە بەدەر لە ژنانی پەکەک ژنانی شارەکان چەکیان هەڵنەگرتووە،بەڵام بەردەوام بۆ ئاستی و پێکەوەی بە خەباتی مەدەنی هەوڵیان بۆ ئاشتی و پێکەوەی داوە، ژنان لە جەنگەکان بۆ ئاستی هەوڵیان دەدا، ئێمە دەزانین ژنانی باشووری کوردستان بۆ ئاشتی ناوخۆ لە ساڵانی ڕابردودا لە شاری سلیمانی بە ڕێپێوان بەرەو شآی هەولێر بۆ ئاشتی ناوخۆی بەڕێکەوتن و هەوڵیان بۆ ئاشتی داوە، بۆیە ژنان بەردەوام ئاڵای ئاشتی هەڵدەگرن، هەروەها ژنانی ڕۆژئاوا و پەکەکە بەردەوام ژنان ڕۆڵی گرنگی ژنبوونیان بە تەواوی جیهان نیشانداوە، هەروەک لە مەڕاسیمی سووتانی چەک بە دەستپێشخەری گروپێک گەریلای ژن چەکەکان سووتان، ئەوەش نیازپاکی ژنان بۆ ئاشتی دەردەخات، ژنانی باشووری کوردستان هەردەم پشتیوانی تەواوی پڕۆسەی ئاشتی دەکەن.
" ژنان بۆ ئاستی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان ڕوبەڕووی گرتن دەبنەوە، بەڵام ژنانی لایەنە سیاسییەکان بەردەوام لە هەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی ئاشتیدان"
دڵسۆز شفیق خەلەف، ناسراو بە دڵسۆز زەنگەنە، چالاکوانی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، کورد بەردەوام هەوڵی بۆ ئاستی داوە، سەرەڕای هەبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، کورد دەست بۆ ئاشتی درێژ دەکات، دەڵێت: لە لایەن بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان پرسی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیار دەکرێت، بەڵام سیاسەتی لە مێژینەی تورکیا کاریگەری دەروونی بۆسەر هەر تاکێکی کورد دروستکردووە، هێرشەکانیان لە هەرێمی کوردستاندا هاوڵاتیانی ڕووبەڕووی دوودڵی لە پرسی ئاشتی کردۆتەوە، بەڵام هەبوونی پرسی ئاشتی و متمانەی خەڵک بە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان زیاترە لەو ترسەی دروست بووە، گەریلایانی پەکەکە بە سوتاندنی چەک نیازپاکی خۆیان دەربڕی ئیدی سەرەی تورکیایە، بەڵام تا ئێستا نیازپاکییەکی تەواو هاوشێوەی سووتاندنی چەکی گەریلایان لە دەوڵەتی تورکیاوە نابیندرێت، بۆیە بۆ هەبوونی پرسی ئاشتی پێویستمان بە هەماهەنگی تەواوی پارچەکانی کوردستانە تا مافگەکانی کورد هاوشێوەی ئەو مافانەبێت کە بەڕێز عەبدوڵائۆجەلان پێشنیاری کردووە، هەروەها ژنان بەردەوام هەوڵیان بۆ ئاشتی داوە، لە خەباتی شاخ تا شارەکان دەستیان لە ئاشتیدا هەیە، گەریلایان پێشەنگی ئاشتین لە شاخدا، ژنانی ڕۆژئاوا هاوشێوەی ئەوان بەردەوام بۆ مافەکانیان چەک بەدەستبوون، ژنانی باشووری کوردستان لە ڕێگەی چەک و مێزی گفتوگۆکان ناوەندگیری جەنگ بوو، هەروەها ڕۆژهەڵاتیش بۆ مافەکانیان هەوڵ و تێکۆشان دەکەن، لە زیندانەکاندا سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێت، بۆیە ئیدی ژنان بۆ پرسی ئاشتی هەوڵ دەدەن، ژنانی لایەنە سیاسییەکان لە پارتەکانی خۆیانەوە هەوڵ بۆ ئاشتی بدەن.