ئیلهام ئەحمەد: یەکەمین شوێن بۆ داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک باشووری کوردستانە

ئیلهام ئەحمەد ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات "مەسەدە" رایدەگەیەنێت، هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستانە، بۆ ئەوەشە خۆی بگەیەنێت بە موسڵ و کەرکوک، ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"ش نەبوایە دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان بیانوی تری دە دۆزییەوە.

ناوەندی هەواڵ 

ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی فورات، ئاماژەی بە بارودۆخی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا  و هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کرد بۆ سەر باشووری کوردستان و رایگەیاند، بە ئەنجامی هەڵبژاردنی سوریا کێشەکان قورستر دەبن، دەوڵەت وادەزنێت بەمە قازانجێکی گەورەی دەستکەوتووە و سیاسەتی خۆی لە دژی کوردان سەختتر دەکات، دەیەوێت لە نێوان کورد و عەرەبدا ئاڵۆزی زیاتر بێت و دەستی میت-یش لەم بابەتەدا هەیە.

دەربارەی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، ئیلهام ئەحمەد وتی: ئامانجی هێرشەکانی دوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان بۆ ئەوەیە خۆی بگەیەنێت بە موسڵ و کەرکوک، لەبەر ئەمەیە هێرش بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان دەکات، بۆیە هەبوونی هێزی گەریلا دەبێتە پێویستییەک و ئەگەر پەکەکەش نەبوایە دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان بیانوی تری هەر دە دۆزییەوە، لەبەر ئەوە بۆ تورکیا کورد هێڵی سوورە و هەموو کات دەیەوێت هێرشی بکاتە سەر.