"ئەو بڕیارەی لەبارەی ئایسەل توغڵوک دراوە سیاسییە"

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و یاسای هەدەپە ناڕەزایی خۆی لە بڕیارەکەی ATK سەبارەت بە دۆخی ئایسەل توغلوک دەربڕی و ڕایگەیاند، کە ئەوان کاری پێکراوە.

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و یاسای هەدەپە ناڕەزایی خۆی لە بڕیارەکەی ATK سەبارەت بە دۆخی ئایسەل توغلوک دەربڕی و ڕایگەیاند، کە ئەوان کاری پێکراوە.

ئیستەنبوڵ

 

سەرۆکایەتی پەیمانگای پزیشکی دادوەریی ئیستانبول "ATK" سەبارەت بە بارودۆخی کۆنگرەی پێشووی کۆمەڵگەی دیموکراتی "KCD" هاوسەرۆک و هاوسەرۆکی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی پێشوو "DTP" ئایسەل توغلوک، کە لە ئێستادا لە زیندانی جۆری ئێف دەمێنێتەوە،  ئەو ڕاپۆرتەی ئامادەکردووە راگەیەندراوە بەپێی راپۆرتەکە" ئایسەل توغلوک تەنها دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە" جێگری هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان و پارێزەری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا ئومێد دێدێ لەبارەی راپۆرتەکەوە لێدوانێکی نوسراویان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا تیشکی خستە سەر نەخۆشییەکانی ئایسەل توغلوک و ڕایگەیاندووە: "لە ڕۆژی یەکەم دەستنیشانکردنی ئایسەل لە نەخۆشخانەی ویلایەتی ئیزمیت سێکا، هەردوو پرۆسەی تەندروستی و یاسایی ئایسەل لەلایەن یەکە حزبییە پەیوەندیدارەکان و پارێزەرەکانمانەوە، هەرچەندە ئێمە لە نزیکەوە پەیڕەویمان دەکرد، بەڵام لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەش نەبووین لە هەستیاری ئایسەل و خێزانەکەی. ئێمە وەک پارێزەرەکانی و کۆمسیۆنی یاسای هەدەپە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونی ئەنجامە یاسایی و پزیشکی و ئیدارییەکان بۆ پاراستنی مافە یاسایی و تەندروستییەکانی ئایسەل توغلوک، لەم چوارچێوەیەدا هاوبەش دەکەین بۆ ڕای گشتی کە ئەمڕۆ داواکاریی ئەنجومەنی باڵای پزیشکی دادوەریی کراوە بڕیارەکەی ATK لەسەر ئایسەل توغلوک سیاسیە و ئێمە قبوڵی ناکەین"