ئەڤریل هاینس: گەورەترین هەڕەشەی تیرۆر لە چەند وڵاتێکەوەیە نەک ئەفغانستان

ئەڤریل هاینس، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو گروپە تیرۆریستییانەی لە یەمەن و سۆماڵ و سوریا و عێراق کار دەکەن لە ئێستادا مەترسییەکی گەورەتر بۆ سەر نیشتمانی ئەمریکا دروست دەکەن لە ئەوانەی لە ئەفغانستانن.

ناوەندی هەواڵ

 

دەست بەسەرداگرتنی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان هۆشداریی تازەی بە بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگریی لە ئەگەری دووبارە بنیاتنانەوەی قاعیدە داوە.

 

ئەڤریل هاینس بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ئەیلول لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن وتی: "گەورەترین هەڕەشەی تیرۆر بۆ سەر ناوچەکە لە وڵاتانی یەمەن و سوماڵ و سوریا و عێراقەوەیە، نەک ئەفغانستان".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا چاودێری سەرهەڵدانەوەی تیرۆر دەکەن لە ئەفغانستانەوە، بەڵام چیتر نیگەرانی ئەوەنین بتوانن هێرش بکەنە سەر ئەمریکا.

 

لەگەڵ ئەوەی بە وردی چاودێری سەرهەڵدانەوەی تیرۆر دەکەن، لە ئەفغانستان، وتیشی: "کۆبوونەوەی هەواڵگری ناوخۆیی، لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کەمی کردووە".