ڕیحان لۆقۆ: بەرخۆدان و شۆڕشی ژنان بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەریهەڵداوە
لە ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداری ٣٠٠ ژن، بە ڕێکەوتن لەسەر چەندین خاڵ، لە ناو خاڵەکاندا جەخت لە بەرەوپێشچوونی ژنان لە سووریای نوێدا کرایەوە، ڕیحان لۆقۆدەڵێت: بەرخۆدان و شۆڕشی ژنان بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەریهەڵداوە.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ لە دوای جەنگی داعش, ژنان لە بەرخۆدانییەکاندا ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە، بە پێشەنگایەتی و بەرخۆدانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵی گرنگیان لە ڕووبەڕوبوونەوە چەکداری و فکریەکان، بەرامبەر دوژمنانی کورد لەو ناوچەیەدا گێڕاوە، ژنان بە دروشمی" ژن، ژیان، ئازادی" هەوڵ بۆ بەرەوپێش چوون و دژ بە ئەقڵیەتی کۆمەڵگەی خۆسەپێن دەوەستنەوە، بە ئامانجی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی بۆ پێکەوەی و بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان هەوڵ دەدەن، بە یەکبوونی ژنان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دژ بە ئەقڵیەتی کۆمەڵگە و پیاوسالاری دەوەستنەوە، بە پێشەنگایەتی و زانستی و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" ئیتر سیستمێکی پێکەوەیی ژنان بە ئاشتی و بە ئارامی دادەندرێت، هەروەها بە پێشەنگایتەی ژنان کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان ئەنجام دەدرێت، تێیدا هەڵوێست و پێشکەوتن و شۆڕشی ژنان نمایش دەکرێت.
"بە پێشەنگایەتی و بەرخۆدانییەکانی ژنان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆنفڕانسی نەتەوەی ئەنجامدەدرێت"
ڕیحان لۆقو، وتەبێژی کۆنگرەی ستار، ئاماژەی بەوەکرد، پاش بانگدانی پرسی ئاشتی لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تەواوی ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەنگییەوە هاتن، لە ناویاندا ژنان ڕۆڵی گرنگیان لە پشتیوانی کردنی پرسی ئاشتی هەبووە وتی: بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” سەرهەڵدانی بەرخۆدانی بەبێ هەبوونی ناوبەر شۆڕشەکانی ژنان بەردەوامی هەبووە، لە بەرامبەر کۆنەپەرستی و لەناوبردنی فکری ئازادی ژنان، هەوڵ بۆ تێکۆشان بۆ ئاشتی، پێکەوەی و ئازادبوونی ژنان دەدرێت، ڕۆژبەڕۆژ بەرخۆدانەکان بەرفراوان و بەهێز دەبێت، داگیرکەران بەردەوام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ژنان هێرشەکانی بۆسەر ڕێبەر ئاپۆ و فکری دروست دەکات، بەڵام بەرخۆدانەکان تەنها لە ناو زیندانی ئیمڕاڵیدا نەماوەتەوە لە ئێستدا تەواوی جیهان، لە ناویاندا ژنان هەوڵ بۆ بەرخۆدێری و پێشەنگایەتی دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد، هاتنی هەتەشە ڕێگرییەکانی ژنان قوڵتر دەکرانەوە، ئامانجیان قۆرخکردن و لە ناوبردنی ژنان بوو، لە ناوچەیەک بەرەوپێشچونی ڕۆژئاوای کوردستان لە دەستی ژناندابوو، بەڵام ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام لە هەوڵی بەرخۆدانی و پاراستنی خاکی خۆیان بوون، هەر لە ڕێگەی بەرخۆدێریەوە چەندین جەنگ و ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکەرانیان ئەنجامداوە و سەرکەوتوبوون، لە ئێستادا ناوچەکە لەسەر ئەساسی حەرەکەت و ڕێکخستنی ژنان کار و خەباتیان بەردەوام دەکەن، نوسینەوەی دەستووری ناوچەکە لە لایەن ژنانەوە ئەنجام دەدرێت، لە سووریایەکی نوێدا ژنان ڕۆڵی گرنگیان دەبێت، ژنان بۆ سووریایەکی دیموکراتی، چاند و هونەر، پاراستنی مافی تاک و لە ناویاندا ژنان پارێزراو بمێنێتەوە، ئێمەی کورد پێویستیمان بە تێکۆشان و بەرخۆدانەکانی ژنان دەبێت، لە هەر جێگەیەکی کوردستاندا ژنان ڕۆڵی شۆڕشگێڕیان پێبدرێت سەرکەوتن بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
"جەخت لە بەرەوپێشچوونی ژنان لە سووریای نوێدا کرایەوە"
ڕیحان لۆقۆ ئەوەشیختەڕوو، وەک پێویستییەک بۆ بەرەوپێشچوونی تواناکانی ژنان لە تەواوی جیهان و لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆنفڕانسێک بۆ زیاتر لە ٣٠٠ ژنی نووسەر، سیاسەتمەدا، سۆسیالیست و هونەرمەند و چەندین ژنی دیکە ئەنجامدرا، لە ناویاندا چەندین پەروەردە و گفتوگۆ بە ئامانجی پێشکەوتنی تواناکانی ژنان و ڕوبەڕووبونەوەی ئەو ئەقڵیەتەی دژ بە ژنانە گفتوگۆ ئەنجامدرا، هەروەها بە ئامانجی پاراستنی شۆڕشی ژنان و دەستکەوتەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریای نوێدا نەخشە داڕشتن ئەنجام دەدرێت، وتیشی: ئەو کۆنفرانسە ژنان تێیدا لەسەر ١٣ خاڵ پڕەنسیپی گرنگ لە سووریای نوێدا ڕێکەوتنیان ئەنجامدا، لە ناو خاڵەکاندا جەخت لە بەرەوپێشچوونی ژنان لە سووریای نوێدا کرایەوە، بە هەبوونی ستاتۆیەکی گرنگ کونفڕانسی ژنان ڕۆژئاوا دێتە جێبەجێ کردن، هەروەها بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕێکخستنەکاندا ڕۆڵی ژنان و بەرەوپێشچونیان لە فکر و ئایدیاکاندا باس دەکرا، لەو ستادۆیەدا تەواوی ژنان بانگێشتی بەرفراوانی چالاکییەکان دەکەین، هەروەها بە پێشەنگایەتی ژنان کۆنگرەی نەتەوەی ئەنجامدرا، پاشان بە پێشەنگایەتی ژنان کۆنفرانسی ڕۆژئاوای کوردستانیش ئەنجامدرا، پێشنیارمان بۆ کۆنفرانسی سێیەم ئاماددەبوونی تەواوی ژنانی کوردە، لە ناوەندی شۆڕش و خەباتی ژنانی کورد، لە قامیشلۆدا ئەنجامبدرێت، خوێندنەوە بۆ کۆمیتەی ئامادەکاری گشتی ژنان بانگەوازی و یەکدەنگی بە پێویستی دەزاندرێت، هەردەم بانگەوازی بۆ پێشکەوتن و خاوەنداری ژنان لە کوردستاندا دەگرینە دەست، ژنان بە پێشەنگایەتی و بە زانستی و بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" ئیتر سیستمێکی پێکەوەییژنان بە ئاشتی و بە ئارامی دادەندرێت، هەروەەها بە پێشەنگایتەی ژنان کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان ئەنجام دەدەین، تێیدا هەڵوێست و پێشکەوتن و شۆڕشی خۆمان نمایش دەکەین.
"پێویستە لە تەواوی پارچەکانی کوردستان ژنان وەک ئەرک لە پێشکەوتنیان بڕوانن"
ڕیحان لۆقو، لە کۆتایی قسەکانیدا پێشنیاری خۆی بۆ تەواوی ژنانی کورد ناردو وتی: بەرخۆدانی و شۆڕشی ژنان بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەریهەڵداوە، چەندین دەستکەوتی گرنگ لە شۆڕشەکاندا بۆ ژنان و کوردستان دەستکەوتووە، بە پێشەنگایەتی ژنان کۆنفڕانسی نەتەوەیی ئەنجامدەدرێت، بۆ پاراستنی ژنان و درێژەدان بەبەرخۆدانەکان و زیادبوونی دەستکەوتەکان، پێویستە بە هەمان پڕەنسیپ کار لەسەر هەمان فکر و ئایدیا بکەین، هەروەها ژنانی کورد لە هەر ناوەندێکدابن، دەبێت سەر بە یەک ئایدۆلۆژیا و فکر بەرخۆدان بکەن، دۆزی ئزادی ژنان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنگدەداتەوە، هەروەها پێویستە لە تەواوی پارچەکانی کوردستان ژنان وەک ئەرک لە پێشکەوتنیان بڕوانن، پێویستە لە ناویاندا ژنانی باشووری کوردستان بە یەکبوون و یەکڕیزیان کار بۆ هەمان خەبات ئەنجام بدەن، بە یەکێتی و یەکبوونی تەواوی ژنان وەک خوشک و هەڤاڵێتی بۆ بونیادنانی کۆنفیدڕالیزمێکی ژنان و سیستمێکی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ درێژەدان بە خەباتی چەندین ساڵەی ژنان کاربکەین.