ئامینە کاکە باوە پێکهێنانی کابینەی نوێی سوید یەکلادەکاتەوە

دوای ئەوەی پەرلەمانی سوید لە یەکلاکردنەوەی دەنگەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی سوید دایە، دەنگی ئامینە کاکە باوە، پەرلەمانتاری سەربەخۆی کورد، کاریگەرە و ئەویش چەند مەرجێکی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەرلەمانی سوید لە پێکهێنانی کابینەی نوێی وڵاتەکەیدایە و ستیڤان لوێڤێن'ی ڕاسپاردووە بۆ ئەو ئەرکە، ململانێکانی ناو پەرلەمان بە دەنگی پەرلەمانتاری سەربەخۆی کورد، ئامینە کاکە باوە یەکلا دەبێتەوە و بۆ کابینەی نوێی حکومەتی سوید، پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی ژینگەی سویدی دەنگی بەڵێ و دوو پارتی دیکەش دەنگی دژیان داوە، بۆیە لەو نێوەندەدا دەنگی ئامینە کاکە باوە، یەکلایی کەرەوەی کابینەکەیە و ئەو پەرلەمانتارەش چەند مەرجێکی هەیە کە پێویستە کابینەی نوێ پێکی بهێنێت، ئەو کاتە دەنگی بەڵێ دەداتە ستیڤان.

 

ئامینە کاکە باوە ڕایگەیاندووە، کە پێویستە کابینەی نوێ ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی تاوانی کوشتن بە پاساوی شەرەف، ڕێگری بکات لە کۆمپانیاکان قازانجی زیادە لە کەرتی خۆشگوزەرانی وەربگرن، باجی خاوەن کارە دەرامەت بەرزەکانیش بکەوێتەوە کار، هەروەها خوێندنگە ئاینییەکان بوەستێنێت.

 

سبەی دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت و دەنگدان دەکرێت بۆ یەکلاکردنەوە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی سوید.

 

ت.پ