بەهۆی پاڵپشتییان لە شۆڕش، ڕژێمی ئێران سانسۆر دەخاتە سەر بەرهەمی هونەرمەندان

شەقایق نوروزی، هونەرمەند ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ڕاپەڕینەی لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ سەریهەڵدا، دەستکەوتێکی مێژووییە و دەبێت بپارێزرێت و بەهێز بکرێت.

شەهلا محەمەدی

 

ناوەندی هەواڵ- دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لەسەر دەستی ڕژێمی ئێران و سەرهەڵدانی ڕاپەڕین بە پێشەنگایەتی ژنان، سەرکوتکردن توندتر بوو، بەتایبەتی دژی ئەو هونەرمەندە ژن و پیاوانەی کە لەمێژە ڕژێم هەوڵی دەدا لە ڕێگەی هەڕەشەی کشانەوەی دەستکەوتەکانیان لە کۆمەڵگە دووریان بخاتەوە.

 

ڕژێم سنوورەکانی نێوان هونەرمەندان و کۆمەڵگە دەکێشێت

شەقایق نوروزی، هونەرمەند دەڵێت: پەیوەستبوونی هونەرمەندان بۆ ڕاپەڕین و ڕێکخستنی تۆڕێکی پاڵپشتکار کاریگەریی لەسەر خۆپیشاندەران ھەبوو بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی، بۆیە ڕژێم ھەوڵی کپکردنی هونەرمەندان بەشێوازی جیاجیا دا، فشارەکانی لەسەریان زیادکرد و بڕیاری سەیر و سەمەرەی لە دژ دەرکردن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕژێم دەستکەوتی زۆری بە هونەرمەندان داوە و بە هەڕەشەکردن لێیان کە ئەو دەستکەوتانە بکێشنەوە، هەوڵیدا لە خەڵک جیایان بکاتەوە، وەک ئەوەی سنوورێک لە نێوان هونەرمەندان و کۆمەڵگەدا کێشرابێت و ڕەنگە ئەمە لە وڵاتێکی دیکەدا ڕوونەدات، جگە لەو وڵاتانەی ستەمکارن، شتێکی دیکە کە بۆ ڕژێمی  ئیسلامی گرنگ بوو، ئەوەیە کە ئەو هونەرمەندانەی کە لە واقیعی کۆمەڵایەتی و سیاسی کۆمەڵگە دوور خراونەتەوە، بە هەڕەشە و گوڕەشە بکاتە ناوەند، وتیشی: پێداویستیەکان لە سینەما و شانۆشدا ڕاگیرا، ئەمەش بێ گومان بەهۆی ئەو سیاسەتەی ڕژێمەوە جێبەجێ دەکرا، کە وایکرد ئەم بوارە ناسەقامگیر بێت، بەڵام دوای ڕاپەڕین، ئەم پەیوەندییانە گەڕێنرانەوە.

 

گەڕان بەدوای جێگرەوەدا

شەقایق نوروزی ئاماژەی بە سانسۆرکردنی کار و فیلمی هونەرمەندان لەلایەن ڕژێمەوە و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکانیان کرد بە بیانووی نایاسایی بوونیان، "ڕژێم بە سەرکوتکردن سیستەمەکەی گەندەڵ کردووە، کۆنترۆڵی کۆمەڵگەی هونەری لەدەستداوە، پەخشی بەرهەمەکانی قەدەغە کردووە، مۆڵەتەکانی هەڵوەشاندەوە و ویستی پەیوەندی نێوان خۆپیشاندەران و هونەرمەندان بپچڕێنێت، بەهۆی سانسۆرەوە، هونەرمەندان چیتر گەڕانەوەی سەرمایەگوزارییان دەستناکەوێت، بۆیە زۆرێکیان ناچارن پەنا بۆ سینەمای باو و ئازاد ببەن، کە توخمەکانی جیاوازی هەیە، یەکێکیان پەیوەندی بە پەخشکردنەوە هەیە، لەوێدا سینەماکار بڕیار دەدات بۆ دابینکردنی سەرمایە ڕێگەی دیکە بەکاربهێنێت، نەک فرۆشتنی فیلمەکەی.

 

ناوبراو سەرنجی بۆ ئەو زیانانە ڕاکێشا کە ڕژێمی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە سینەمای سەربەخۆ گەیاندووە، وتی: "ڕۆحی سینەمای سەربەخۆ لێسەندراوەتەوە، کەواتە چۆن دەتوانین شێوازی بەدیلمان هەبێت بۆ ئەوەی هونەر بتوانێت بمێنێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆی و خەڵکەکەی، بەڵام دوای ڕاپەڕین و شۆڕشی ژینا متمانە بەخۆبوون گەڕاوەتەوە، بەم شێوەیە دەتوانین هاوپەیمانییەکی مانادار دروست بکەین.

 

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بە بەردەوامی سەرکوتکردنی هونەرمەندان و ڕۆڵی ژنە هونەرمەندان لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ڕاپەڕیندا کرد و وتی: هونەرمەندانی ژن دەبێ هەمان ئاستی بەرپرسیارێتی سیاسی وەک هەموو ژنانی ئێران هەست پێ بکەن و ڕەنگە سەرنجی زیاتریان لەسەر پێگەی کۆمەڵایەتییان لەسەربێت، بەرپرسیارێتی سیاسی لە ڕەهەندێکی تردا، دەکرێ بڵێین ناتوانین پێشنیار بۆ ئەو کەسانە بکەین کە خەبات دەکەن لە ناوخۆدا، بەڵام بە هاودەنگی و خەبات لەگەڵ یەکتر ڕزگارمان دەبێت لە ستەم، هەمووان دەبێت بەرپرسیارێتی سیاسی خۆیان لەبیر بکەن و بە هەموو توانایەکی دەروونی و جەستەیی ئامادە بن.