"سیاسەتەکانی شەڕ سەرچاوە لە گۆشەگیریی لە ئیمڕاڵی وەردەگرێت"

ئیبرو گونەی وتەبێژی هەدەپە لە کۆنگرەی حزبی پرسوس، تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی و وتی: "سیاسەتەکانی شەڕ سەرچاوە لە گۆشەگیریی لە ئیمڕاڵی وەردەگرێت".

ڕەحا

 

پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" ی ناوچەی پرسوس سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبرد ئیبرو گونەی وتەبێژی هەدەپە، جێگرانی ئورفای هەدەپە ئایشە سوروکۆ و عومەر ئۆجەلان و چەندینی دیکە لە کۆنگرەکەدا ئامادەبوون،لە هۆڵی کۆنگرەکەدا لافیتەکانی وەک "با گۆشەگیری بشکێنین و فاشیزم تێکبشکێنین" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" هەڵواسران ئیبرو گونەی وتەبێژی هەدەپە لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد:

 

ئیبرو گونەی ڕایگەیاند، کە پرسوس مەیدانی تێکۆشانەو ڕۆڵی پرسوسی لە کاتی بەرخۆدانی کۆبانێدا بەبیرهێنایەوەو ڕایگەیاند، کە بە گەورەکردنی سیاسەتی هەدەپە، گەورەترین وەڵام دەدەنەوە بۆ سیاسەتەکانی شەڕ و قوڵبوونەوەی گۆشەگیری لەلایەن دەسەڵاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان لە تێکۆشانی دادپەروەریدا بۆ بنەماڵەی شیناشار قسەیان دەبێت.

 

ئیبرو وتی: " سەرچاوەی بەردەوامی سیاسەتەکانی شەڕ گۆشەگیریی لە ئیمڕاڵییە و تا ئازادی شەڕ دەکەن و پێشتر بینیویانە کە چۆن بیرۆکەکانی ئۆجەلان ئاشتیان بەرجەستە کردووە".

 

دوای وتەکان یاشار گوندوز ئەلپ و ئیمین کایا هاوسەرۆکانی ناوچەی پرسوس هەڵبژێردران.