سروە عەبدولواحید: ئەوانەی غازی کوردستان تاڵان دەکەن دەبێت باجەکەی بدەن

سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: "ئەوانەی غازی کوردستان تاڵان دەکەن، ئەمڕۆ یان سبەی دەبێت باجەکەی بدەن".

سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: "ئەوانەی غازی کوردستان تاڵان دەکەن، ئەمڕۆ یان سبەی دەبێت باجەکەی بدەن".

ناوەندی هەواڵ

 

سروە عەبدولواحید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نوسیویەتی: "بە بێ هەبونی یاسای نەوت و غاز کە لە دەستوردا هاتووە، هەروەها بە بێ ئاگاداری پەرلەمانی کوردستان لە گرێبەستی کۆمپانیای دانا غاز، هەموو کارەکانی ئەم کۆمپانیایە و تاڵانکردنی غازی هەرێمی کوردستان نایاساییە و ناتوانێت غاز هەناردە بکات".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئەمڕۆ بێت یان سبەی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و دەبێت قەرەبووی هەموو ئەو زیانانە بدات کە لە سەروەتی ژێر زەوی کوردستانی داوە.