سەرۆکی پەرلەمان: ئازادی ڕادەربڕین لە پاشەکشەدایە

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان، ئاماری پێشێلکاریەکانی ساڵی ڕابردوو ئاشکرا دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان لە مەڕاسیمێکدا ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ی توندوتیژی و پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسان بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی بڵاو کردەوە، لە راپۆرتەلدا ئاماژە بەوە کرابوو کە ٣٨٥ پێشێلکاری بەرامبەر ٢٩١ ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە.

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامی خۆی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند و وتی: بوونی ئەو ئامارانە کە ئاماژەیان پێکرد دەلالەتێکی مەترسیداری پاشەکشەی ئازادی ڕادەڕبڕینە بە گشتی و ئازادی ڕاگەیاندنە بە تایبەتی.

لە درێژەی باسەکانیدا دەڵێت لە وڵاتێکدا دەژین دەبێت هەموو ساڵێک بڵێن خۆزگەمان بە پار، ئەمە لە کاتێکدایە ڕیواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانە و مافی بڕیاردانی هەیە لە سەر پرسەکانی تایبەت بە کۆمەڵگا.

ئاماژەی بە بوونی چەندین جۆری کاری میدیایی دا و تی: "میدیای حیزبەکان ئامانجیان گەیاندنی پەیامی حیزبەکەیەتی، جۆرێکی تر هەیە بە ناڕاستەوخۆ پەیامی خۆیان دەدەن، هەروەها میدیای ئازاد هەیە کە بە داخەوە لە پاشەکشەدایە کە دەبێتە هۆی پاشەکشەی پایەکانی تری ژیان، جۆرێکی تر و کۆتا جۆر بریتیە لە میدیای کڕدراو کە نە سێبەری حیزبەکانن نە ناڕاستەوخۆن بەڵکوو بە پارەی سیاسیەکان و گەندەڵی قسە دەکات و پەیام دەگەیەنێت کە کاردانەوەی خراپ لە کۆمەڵگادا دروست دەکات".

ڕێواز فایەق سەبارەت بە کاری پەرلەمان باسی لەوە ئەکرد لە ناو پەرلەماندا دەسەڵاتێک هەیە و مافی بڕیاردانی هەیە کە زۆر لە بڕیارەکانی دەرەوەی یاسایە بەڵام بە زەبری هێز و دەسەڵات بڕیارە نایاساییەکانیان پەسەند دەکەن.

 لە کۆتایدا ڕایدەگەیەنێت ڕێنماییەکانی لیژنەی ڕۆشنبیری یاسایی نییە و موخالفە سەبارەت بە ڕۆژنامەنووسان کە دەریان کردووە و پێوستە بە ڕێنماییەکانی خۆیاندا بچنەوە.

 

ت.پ