شیمال ئولکەم: کات کاتی ئازادی ژنە...١

شیمال ئولکەم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک، ڕایگەیاند: ئەگەر ئێمەی ژنان خاوەن بەرنامە و پلان و بوێری بین، هیچ شتێک ناتوانیت ڕێگەمان لێبگرێت و دەتوانین سنورەکان تێپەڕێنین، گەمارۆکان بشکێنین و گۆشەگیری لەناوببەین، هێزی ئەوەمان هەیە داگیرکاری و فاشیزم لەناوببەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و شۆڕشی ژنان لە کوردستان مسۆگەر بکەین".

ناوەندی هەواڵ

 

شیمال ئولکەم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان-پاژک، کە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، تێکۆشانی ژنانی لە ساڵی ٢٠٢١ و کێشەکانی هەڵسەنگاند و لە سەرەتاشدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە ژنان کرد، "بەناوی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هەموو ژنان دەکەم، ساڵێکی چڕ و پڕمان تێپەڕاند، لە ساڵی ڕابردوودا زۆر پێشکەوتنی گرنگ هەبوو، هەندێک پاشکەوتنیش هەبوو بۆیە هەڵسەنگاندنی ساڵی ڕابردوو و پلانی ساڵی نوێ و بڕیارداری لە خەباتی ژناندا زۆر گرنگە، دەتوانین بڵێین ئەم بڕیارەی تێکۆشان چارەنووسی ژنان دیاری دەکات".

 

"تێکۆشانی گەریلاکانی یەژاستار هێز دەداتە خەباتی ژنان"

شیمال ئولکەم تیشکدەخاتە سەر تێکۆشانی ژنانی کورد و وتی: لە کوردستان و دەرەوەی وڵات خەباتی ژنانی کورد لە بواری سەربازی، سیاسی، ئابووری، کەلتووری، کۆمەڵایەتی و هەموو پرسەکانی پەیوەست بە ژن و کۆمەڵگەوە بەردەوامە، ساڵی ڕابردوو بە پێشەنگایەتیی گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە بەرخۆدانییەکی گەورە بەڕێوەبرا کە پێشتر لە جیهاندا نەبینراوە، ێ، لە هیچ شوێنێکی جیهان بەرخۆدان نەبینرا، لەبەرئەوەی نەتوانرا ئەو بەرخۆدانییە بشکێنرێت، هێزە هەژموونگەراکان بە پێشەنگایەتی دەوڵەتی تورکیای فاشیست چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوییان لەسەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان، یەژا ستار و گەریلاکانی هەپەگە بەکارهێنا، زۆرێک لە نوێترین چەک و تەکنەلۆجیاکان لەسەر گەریلاکان تاقیکرانەوە، ئەم هێرشە کۆمەڵکوژییانە بەبەرچاوی جیهانەوە ئەنجامدرا، بەڵام زیاتر ژنان و گەنجان و خەڵکی کوردستان خاوەندارییان لە گەریلاکان کرد.

 

شیمال باس لەوەدەکات بەو بەرخۆدانییەی دەکرێت تەڤگەری ئازادیی لە سەرکەوتن نزیک دەبێتەوە، "بزووتنەوەکەمان ڕێپێوانەکەی بەرەو ئازادی بەردەوام دەبێت، هەر دەچێت نزیکتر دەبینەوە لە سەرکەوتن، ڕێپێوانی ئازادیی هیوایەکی گەورەی بۆ هەموو ژنانی جیهان دروستکردووە، ڕێبەرایەتی لەم تێکۆشانەدا پێشەنگایەتی هەموو گەلان، نەتەوە و ڕەگەزەکان دەکات بێ جیاوازی، بەهۆی پێشەنگایەتی سیستمی سەرمایەداریییەوە گەلێک نەتەوە-دەوڵەت پشتگیری دەوڵەتی تورکیا و ئەردۆغانی فاشیست دەکەن، ئەمە هۆکارێکە کە هەموو دەسەڵاتەکان بەرژەوەندییان لەگەڵ هێرشکردنە سەر کوردستانە، خۆیان بێئاگا دەکەن لەو کۆمەڵکوژییانەی دژ بە ژنان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکرێت".

 

"پێویستە ژنان خاوەنداری لە میراتی غەریبە گەزەر دەرکەون"

ئەو ئەندامەی باژک تیشک دەخاتە سەر بەرخۆدانی لە زیندانەکانی تورکیادا و دەڵێت: " شۆڕشگێڕانی کورد ئێستا بە فەرمانی سلێمان سۆیلو و ئەردۆغان لە زیندانەکاندا کۆمەڵکوژ دەکرێن، هەموو ڕۆژێک تەرمەکان لە زیندانەکاندا دەردەکرێن، هەرچەندە زۆرێک لەوان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە سزادراون و ماوەی بارمتەکردنیان کۆتایی هاتووە، بەڵام ئازاد نەکراون، لەم دواییانەدا ڕۆژەڤێک دروستبوو، بەڵام دەبێت تەنها خاوەنداری لە مردووی خۆمان نەکەین، بەڵکو پێویستە خاوەن لە هەموو شۆڕشگێڕان و بەرخۆدانەکەیان دەرکەوین، هێڵی غەریبە گەزەر هێڵی بەرگری بوو، چونکە سەری بەرامبەر هەموو چەوساندنەوەکانی دەوڵەتی تورکیا دانەنەواند و پێشەنگایەتی ژنی کوردی بەرخۆدێری کرد، ئێمە نابێت ئەمە لەبیر بکەین، ئەگەر بەرگری نەکردایە و هەموو تۆمەتەکانی دەوڵەتی تورکیای قبوڵ بکردایە ئێستا بەخواستی ئەوان دەژیا، بۆیە پێویستە هەموو ئەو ژنانەی کە لە پێناو ئازادی ژناندا تێدەکۆشن، ئەو ڕاستییانە ببینن و خاوەنداری لە میرات و بەرخۆدانی غەریبە گەزەر بکەن.

 

"پێویستە ئێمەی ژنان ئەو هێزە ببینین کە بۆ شەڕی چیهانیی سێیەم ئامادەکراوە"

شیمال باس لە کەمپەینی "کات کاتی ئازادییە" دەکات، " لە چیاکانی کوردستان شەڕی دژی داگیرکاریی بەردەوامە، ئەرکی ژنانی گەنج و ژنانی کوردستان و دۆستانی کوردە تا ئەو دەنگە زیاتر ببیستریت، پێویستە خاوەنداری زیاتر لەو نەبەردییە بکرێت کە لەسەر چیاکانی کوردستانەوە بەڕێوەدەچێت، ئەوانەی دەیانەوێت لەم بەرخۆدانییە چاوەڕوان نەکراوە بەشداربن دەبێت دژی شەڕی تایبەت بوەستنەوە، بە هەمان ئامانج هێرش لەسەر بزوتنەوەکەمان هەیە، بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە" گەریلاکانی ئازادیی کوردستان مۆریان لە ساڵی ڕابردوودا و چالاکی زۆر کاریگەریان ئەنجامدا، هەموو چالاکییەکانی ژنانی کورد و گەل لەپێناو تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری ئاپۆیە، ئێمە و ئەوانەی ڕێبەر ئاپۆیان دیل کردووە باش دەزانین کە هیچ کێشەیەک لە تورکیا، عێراق، ئێران و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نابێت تا ئەو کاتەی ڕێبەرەکەمان ئازاد نەبێت و بزوتنەوەکەمان شێوەیەکی فیزیکی بەڕێوە نەبات، لەناو دڵی هەموو کێشەکاندا، گۆشەگیری ئیمڕالی هەیە، سەرۆک دەیوت 'سێیەمین جەنگی جیهانی لە ئیمراڵی و لە جوگرافیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستیپێکردووە'، ئەمە ڕاستیە، ئێستا ئێمە وەک شۆڕشگێڕانی سەدەی ٢١ پێویستە ئەو دەرفەتانەی شەڕی جیهانیی سێیەمی پێهەڵگیرساوە ببینین، چونکە زۆر دەرفەت ڕێکەوت ١٠ ساڵی ڕابردوو لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پێشەنگایەتی ژنان شۆڕشێک بەرپابوو و ناوچەیەکی ئازاد بۆ ژنان لەسەر ئەو جوگرافیایە کرایەوە، پێش ئەوە لە خەون و خەیاڵەکانی ژناندا ئەمە تەنها یۆتۆپیا بوو، ئێستا ڕوویداوە، دەبێت هەموو ژنان بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان قسەی خۆیان هەبێت، خاوەنداری لەو شۆڕشە، خاوەندارییە لە سەرۆک ئاپۆ، بە هەوڵ و تێکۆشانی ڕێبەری ئاپۆ و بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆی ڕێکخستووە و سیستەمی خۆی دامەزراندووە، ڕژێمەکەیان دەرکرد و لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کرد و لە شەڕی پاراستنی خاکدا ١١ هەزار شەهیدیان بەخشی".

 

"هەتا ژنان بەتەواوی لە ڕێکخستن و ئایدیۆلۆژیا تێنەگەن، هەمیشە شۆڕش کەم دەمێنێت"

شیمال ئولکەم وەها بەردەوامی بە قسەکانیدا: سیستەمی دەسەڵاتداری بە فەلسەفە و تێڕوانینی ڕێبەری ئاپۆوە پێشکەوتنی مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینیوە، مێژوو دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی خۆی، بۆیە گۆڕانکارییە مێژووییەکان کاریگەری لەسەر سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە گشتی و بەرژەوەندی نەتەوەکان بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، بۆیە سەرۆکایەتی بە ڕێگری بەردەم خۆیان دەبینن، هاوتایی شۆڕشی ڕۆژاڤا و تێکۆشانی گەریلاکان بە پێشەنگایەتی ژنان زیاد دەبێت، دەسەڵات ئەمە وەک بەربەست دەبینن دەیانەوێت لێی ڕزگارببن، لەسەر ئەم بنەمایە پشتیوانییەکی گەورەی سیاسی و سەربازی دەدەنە دەوڵەتی تورک و ئاکەپە و ڕەوانەی گەریلاکانیان دەکەن، شەڕی ئێمە دژی ئەوان بەردەوام دەبێت، بە چالاکی فرەلایەنە  دەکرێت کۆتایی بە فاشیزمی دەوڵەتی تورک بهێنرێت و خەباتی فرەلایەنەی ژنان بەڕێوەببرێت، ئاکەپە/مەهەپەش بەرەو لەناوچوون دەچن، شۆڕش دەکرێت پشتیوانییەکی گەورەیە تا دەوڵەتی تورکیای فاشیست و هێزە هەژمونگەراکان کۆتاییان پێبێت، دەتوانین ژیانێکی یەکسان و دیموکراسیانە لە کوردستان بە شۆڕش ڕێکبخەین، هاوکات سیستمەکەمان بە ئامانجی دروستکردنی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی بە پێشەنگایەتی ژنانە، هەتا ژنان نەگەنە لایەنی تەواوی ڕێکخراوەیی و ئایدیۆلۆژیی هەمیشە لایەنێکی شۆڕش پەکی دەکەوێت، لەسەر ئەم بنەمایە بەشداری ژنان لە شۆڕشدا بەهێز بووە.

 

سبەی: لە بەشی دووەمدا، شیمال ئولکەم، نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس و تیرۆرکردنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز دەهێنێتە زمان و ئاماژە بەوەدەکات"هێڵی ساکینە جانسز وەک هێڵی ئازادی ژنان لە کوردستان دەبینین".

 

ت.پ