"پێویستە لیژنەیەکی یاسایی نێودەوڵەتی بڕواتە شوێنە داگیرکراوەکان"

لیلاف حسێن ئەندامی رێکخستنی کۆنگەرەی ستار لە ناوچەی حەسەکە، دوای پیاداچوونەوە بۆ تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا دژ بە ژنانی ئەو ناوچانەی داگیریان کردووە، بانگهێشتی لیژنەیەکی یاسایی نێودەوڵەتی کرد بڕواتە ئەو شوێنانەی داگیرکراون بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی باروودۆخی ژنان و تۆمارکردنی ئەو بەڵگە و تاوان و کردارە قێزەونانەی تورکیای داگیرکەر ئەنجامی دەدەن.

لیلاف حسێن ئەندامی رێکخستنی کۆنگەرەی ستار لە ناوچەی حەسەکە، دوای پیاداچوونەوە بۆ تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا دژ بە ژنانی ئەو ناوچانەی داگیریان کردووە، بانگهێشتی لیژنەیەکی یاسایی نێودەوڵەتی کرد بڕواتە ئەو شوێنانەی داگیرکراون بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی باروودۆخی ژنان و تۆمارکردنی ئەو بەڵگە و تاوان و کردارە قێزەونانەی تورکیای داگیرکەر ئەنجامی دەدەن.

 

سورگوڵ شێخۆ

حەسەکە- دوای داگیرکردنی عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سپی لەلایەن تورکیای داگیرکەرەوە، دۆخی ژنان بەرەو ڕەوشێکی زۆر خراپ چوو، ژنان ڕووبەڕووی کوشتن و ڕفاندن دەبنەوە و  زۆرێک لە ژنە بەتەمەنەکان بە دەم ئەشکەنجە و ئازارەوە لە زیندانەکاندا گیانیان دەسپێرن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە ساڵی پار ڕایانگەیاند هاتووە: لە ناوچە داگیرکراوەکاندا تاوانی کوشتن ئەنجامدراوە، بەڵام ئاماژەیەکی دیاریکراو نییە کێ و چۆن ڕوویداوە، ئەو تاوانانە ئەنجامدراون، ڕۆژ بە دوای ڕۆژ تاوانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە بێدەنگی وڵاتانی جیهاندا زیاتر و زیاتر دەبێت، ئەمەش هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر  ناسنامەی ئەو ناوچانە بە تایبەت ناسنامەی ژنان.

 

لیلاف حسێن، ڕێکخەری گۆنگرەی ستار لە ناوچەی حەسەکە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەم هەڵسەنگاندنەی خستووەتە ڕوو دەربارەی بارودۆخەکە.

 

"بێدەنگی وڵاتانی جیهان هێز دەداتە داگیرکەران"

لیلاف حسێن گوتی: پێش داگیرکاری ژنانی ناوچە داگیرکراوەکان چالاکانە خۆیان ڕێکخستبوو، هەڵسان بە بونیادنانی کۆمەڵگا، لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراتی و داستانی مێژووییان تۆمار کرد، بەڵام بە داخەوە ژنانی پێشەوا بوون بە قوربانی تاوانە قێزەونەکانی دەوڵەتی تورکیا، بە پێی باس و گێڕانەوەکان ژنان دەکرێنە ئامانج  بە گەنج و پیر و مناڵیشەوە، ڕۆژانە دەڕفێنرێن و دەستدرێژیان دەکرێتە سەر لە ناوچە داگیرکراوەکاندا، ژنانی ئەو ناوچانە بوونەتە قوربانی ئەو سیاسەتە قێزەونەی تورکیا دژ بە ئەوان پەیڕەوی دەکات، لە هەمان کاتیشدا خەڵکانی ئاسایی ناوچەکە هەمان دۆخییان هەیە، ئەم سیاسەتەش بە شێوەیەکی تایبەت و بەرچاو ئاڕاستەی ژنانی کور دەکرێت هەر وەکو چۆن لە عەفرین بە ئاشکرا پەیڕەو دەکرێت، وەحشییەتی وڵاتی تورکیا بە ڕوونی دیارە لە کردارە قێزەونەکانیاندا، وەک دەسترێژیکردنە سەر ژنان و ملکەچکردنیان بە پۆشینی پەچە و چارشێوی ڕەش و سوربوون لەسەر داگیرکردنی ئەو زەوییانە.

 

هەموو جیهان بەباشی ئاگاداری کردارە قێزەونەکانی تورکیایە، دەبیستن و دەبیننن، بەڵام بەداخەوە بێدەنگن لە ئاست ئەو هەموو تاوانکارییە، ئەم بێدەنگییەی وڵاتانی جیهانیش هێزێکی زیاتر دەبەخشێت بە داگیرکەران بۆ بەردەوام بوون لە تاوانە قێزەونەکانیان.

 

"پەیوەندی بە دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنانەوە دەکەین"

لیلاف حسێن ئەوەی خستە ڕوو کە هەوڵیان داوە ڕێکخراوە بیانییەکانی ژنان ئاگادار بکەنەوە لەو دۆخەی کە ژنانی ناوچە داگیرکراوەکانی تێدایە، وتی وەکو ڕێکخراوێکی ژنان لەو هەوڵەداین دەنگ و ئازاری ئەو ژنانەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکاندان، بگەیەنینە ڕێکخراوە نێودەوڵەتێکانی ژنان، هەوڵمان داوە لە ڕێگەی پێدانی داتا و چاوپێکەوتن لەگەڵ دامودەزگا و ڕێکخراوەکانەوە ڕاستییەکان بخەینە ڕوو، چونکە ژمارەی تاوان و کردارە قێزەونەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیابوونە و هیچ هەڵوێستێک و ڕێگەیەک نییە ڕێگەیان پێبگرێت و بیانوەستێنێت.

 

"داعش و وڵاتی تورکیا دوژمنی ئازادی ژن و گەلن"

لیلاف حسێن عەقڵییەتی داعش و وڵاتی تورکیای بە دوژمنی ئازادی ژن و گەل پێناسەکرد و وتی: بە درێژایی مێژوو حاکم و دەسەڵاتداران لە هەوڵی تێکشاندنی ژندا بوون، هەوڵیان داوە هێزی ژنان بشکێنن و لە شان و شەوکەتیان کەمبکەنەوە، ئەم ڕاستییەش لە شەڕی داعش و وڵاتی تورکیا بە ڕۆژی ڕوون پەیڕەوکرا، هەردووکیان دوژمنی ئازادی ژن و گەلن، لە شەڕەکەیاندا ویستیان دەستکەوتەکانی ژنانی ڕۆژئاوا تێکبشکێنن و وێرانیان بکەن، ئەو ژنانەی کە سەرنجی هەموو جیهانیان بە لای خۆیاندا ڕاکێشا و جێدەستی خۆیان لە مێژووی ئازادی ژن و گەلدا تۆمار کرد، ئەوان هەوڵەکانیان بۆ ئەوە بوو کە ڕێگری لە پەرەسەندنی ڕێکخراو و ڕێکخستنەکانی ژن بکەن و نەهێڵن ژنان ببنە ڕابەر و نمونەی باڵا لە جیهاندا، داگیرکەران دەیانەوێت شۆڕشی ژنان تێکبشکێنن لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە ژن وەکو کەسایەتییەکی ڕابەر و ئازاد بەرپای دەکات.

 

"هێزێکی شاراوە هەیە کە پاڵپشتی و هاوکاری وڵاتی تورکیا دەکات"

لیلاف حسێن باسی ئەو هێزە شاراوانە دەکات کە پشتیوانی تورکیای داگیرکەر دەکەن وەک ڕوسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەگەرچی وڵاتی تورکیا دووەم گەورەترین هێزی باکوری ئەتڵەسی (حلفی ناتۆ) بێت، بەڵام بۆ زۆرینەی هەڵوێستەکانی هێز لە وڵاتەکانی وەکو ڕوسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران و ...هتد وەردەگرێت، هەڕەشەکان بۆ سەر عەفرین" و سەرێکانی"و گرێ سپی" یارییەکی نێودەوڵەتی بوو، هەرچەندە داگیرکارییەکان وڵاتی تورکیا ئەنجامی دەدەن بە ئاشکرا، بەڵام ئەو هێزانەی لە پشتیەوەن و بەڕێوەی دەبەن زۆرن، چونکە تورکیا بە تەنها ناتوانێت هەنگاوێک بچێتە پێش بۆ داگیرکردنی هیچ وڵاتێک بەبێ هاوکاری و پلانی وڵاتانی ناوبراو.

 

"پێویستە تاوان و توندوتیژی دژ بە ژنان ببێتە ئەجێندای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ژنان"

لیلاف حسێن باسی لە هەڵوێستی ژنانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، بەرامبەر ئەو کردارە قێزەونانەی دژ بە ژنان ئەنجام دەدرێن لە ناوچە داگیرکراوەکاندا، گوتی هەڵوێستی ڕێکخراوەکانی ژنان زۆر لاوازە بەرامبەر ئەو تاوانانەی وڵاتی تورکیا دەیکات بەرامبەر ژنانی ناوچە داگیرکراوەکان، پێویستە ڕێکخراوەکانی ژنان ئەو تاوانانەی وڵاتی تورکیا بەرامبەر بە ژنانی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی ئەنجامی دەدات، وەکو ئەجێندای سەرەکی خۆیان وەریبگرن، چونکە ئەمە هەر ڕووداوی سیستەمێک نییە، بەڵکو ڕۆژانە ژنان دەکوژرێن و دەستدرێژیان دەکرێتەسەر و ژیانیان وێران دەکڕێت.

 

ئەو ئەندامەی کۆمگرە ستار وتیشی: پێویستە ڕێکخراوکانی ژنان فشار لەسەر حکومەتەکانی وڵاتی خۆیان دروست بکەن بۆ ئاگادارکردنەوە و دەرککردنی حکومەتەکان لەو دۆخە تا بتوانن ڕێگری لەو جۆرە تاوانانە بکەن، ڕێپاایوان و وتنەوەی دروشم لە وڵاتانی دەرەوە بەس نین، بۆ ئەوەی ڕێ بەو تاوانانە بگیرێت، پێویستە بە هێزێکی گەورەترەوە کار بکرێت، هێزی چارەسەرکردن نابێت لە چوارچێوەی ڕێکخستنێکی لەو ئاستەدا بێت، بەڵکو دەبێت لەوە بەهێزتر بێت.

 

"پێویستە داگیرکاری کۆتایی پێ بهێنرێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا لیلاف حسێن گوتی: نابێ هەموو جیهان شەریکی وڵاتی تورکیا بن بۆ ئەو کۆمەڵکوژییەی دژ بە گەلەکەمان دەکرێت، پێویستە لیژنەیەکی یاسایی نێودەوڵەتی بڕواتە ناوچە داگیرکراوەکان بۆ تۆمارکردنی تاوانەکان، ئەگەر ئەوە نەکرێت ئەوا تاوانەکان زیاتر و زیاتر دەبن و کێشەکانیش قووڵتر دەبنەوە.

 

ت.پ