نەجلە بۆدن ڕۆمدەنە، سەرۆک وەزیرانی نوێی تونس

نەجلە بۆدن ڕۆمدەنە دوێنێ ٢٩ی ئەیلول، لەلایەن کایس سەید سەرۆک کۆماری تونسەوە بە سەرۆک وەزیران دیاریکرا.

تونس

 

کیس سەید سەرۆکی تونس پێویستی گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی بینی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پۆستی سەرۆک وەزیرانیشی دا بە پرۆفیسۆری جیۆفیزیک نەجلا بۆدن ڕۆمدەن، نەجلە دوێنێ وەک سەرۆک وەزیرانی تونس دەستنیشانکرا، بەوەش بوو بە یەکەم سەرۆکی ژن هەم لە تونس و هەم لە هەموو وڵاتانی عەرەبیدا.

 

نەجلە بۆدن لە ساڵی ١٩٥٨ لە کەیرووانی تونس لە دایک بووە، نەجلە مامۆستای جوگرافیای قوتابخانەی ئەندازیاری تونسی پایتەخت بەم دواییانە لە بانکی جیهانی کاری لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە کە بەدرێژایی پیشەکەی بەڕێوەی بردووە.