نگوزی ئوکونجو: دەبێت ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ڕێگەچارە بۆ قەیرانی ئابووری بدۆزێتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ره‌ نوێیه‌كەی رێکخراوی بازرگانی جیهانی، گرنگی بە چارەسەرکردنی کێشە ئابووریەکانی جیهان دەدات لە بوونەتە هۆکاری قەیرانی دارایی لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.

بەڕێوه‌به‌ره‌ نوێیه‌كەی رێکخراوی بازرگانی جیهانی، گرنگی بە چارەسەرکردنی کێشە ئابووریەکانی جیهان دەدات لە بوونەتە هۆکاری قەیرانی دارایی لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.

ناوەندی هەواڵ

 

قه‌یرانی ئابووری یه‌كێكە له‌ زیانە هەرە گەورەکانی په‌تای كۆرۆنا لە جیهاندا، ئه‌م قه‌یرانه‌ وای لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی کرد کە ڕێگەچارەسەر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری، كۆتایهێنان به‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بازرگانی له‌ لایه‌ن چه‌ند زڵهێزێكی جیهان بدۆزێتەوە، هەروەها چاره‌سه‌ری شه‌ڕی ئابووری نێوان هەردوو زڵهێزی ئابووری چین و ئه‌مریكا بکات.

 

به‌ڕێوه‌به‌ر‌ی نوێی رێخراوی بازرگانی جیهانی نگوزی ئوكونجو ئیویلا، یه‌كه‌مین ژنی ئەفریقییە ئەم پۆسته‌ی وه‌رگرتبێت‌، له‌ به‌یاننامه‌یەكدا ڕایگه‌یاندووه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌كه‌ی بتوانێت به‌ره‌نگاری په‌تای كۆرۆنا ببێته‌وه‌ و زیانە وێرانكاره‌كانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن پێویستیان به‌ كاری هه‌ره‌وه‌زی و گونجاو هەیە له‌گه‌ڵ بارودۆخدا بگونجێت.

 

نگوزی ئوكونجو ئیویلا ده‌ڵێت: ده‌بێت ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی به‌هێز بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌و زیانه‌ی كه‌ به‌ هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ پێیگه‌یشتووه‌ ڕزگاری بێت و ئابووری جیهان سه‌رله‌نوێ گه‌شه‌ بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی كردووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ڕێگاكان بۆ زامنكردنی پێگه‌یاندنی ڤاكسینی کۆرۆنا، دابه‌شكردنیەتی به‌ شێوه‌یه‌كی یەکسان، دەشبێت ئەو بەربەستانە لاببرێن کە لە لایەن یاسای موڵکیەتی فکری و تەکنەلۆژیاوە سەپێندراون.

 

ئەو بەڕێوەبەرە له‌ هه‌وڵدایه‌ ده‌سته‌ی سازشكردن بۆ ناكۆكییه‌كان سه‌رله‌نوێ‌ بونیاد بنێتەوە کە وه‌ك دادگای رێکخراوی بازرگانی جیهانییه‌ و ماوەیەکە لە کار خراوە.

 

نگوزی ئوكونجو ئیویلا ته‌مه‌ن ٦٦ ساڵه‌ یه‌كێکە له‌ پسپۆرانی ئابووری له‌ جیهاندا و ماوەی ٢٥ ساڵ کاری ئابووری لە بانکی نێودەوڵەتی کردووە، یه‌كێكه‌ له‌ ژنه‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌كانی وڵاتی نەیجیریا‌ و دووجار وەک وەزیری ئابووری ئەو وڵاتە هەڵبژێردراوە و یەک خولیش بووەتە وەزیری کاری دەرەوە.

نکوزی وەک یه‌كه‌مین ژن‌ له‌ مێژووی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی و یه‌كه‌مین ئه‌فریقی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی،له‌ ١ی ئاداردا‌ به‌ فه‌رمی ده‌ستبه‌كار ده‌كات هه‌تا ساڵی ٢٠٢٥.