مزکین گۆتکار: داواکارییەکانی گەلی سوەیدا بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵە وەک یەکن

گەلی سوەیدا زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان دەکەن بۆ داواکردنی هەمان ئەو مافەی کە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە و داوای چارەسەرێکی سیاسی و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ و باشترکردنی ئاستی ژیان دەکەن.

سیلڤا ئیبراهیم

مەنبج- بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ژنان و دانیشتوانی سوەیدا بەرەو گۆڕەپانەکان دەڕۆن بۆ داواکردنی مافەکانیان، کە بریتین لە "ڕووخاندنی ڕژێم و پەرەپێدانی چارەسەرێکی دیموکراسی کە مافەکانی هەموو سوورییەکان بەگوێرەی بڕیاری ٢٢٥٤ ی نەتەوە یەکگرتووەکان مسۆگەر بکات، لە ماوەی خۆپیشاندانەکاندا دروشمەکانیان بە ئەزموونی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هاوکاریکردنیان لەگەڵ خەڵکی عەفرینی داگیرکراو دەربڕی.

مزکین گۆتکار، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی سووریای ئایندە، ڕوونیکردەوە داواکارییەکانی گەلی سوەیدا جێبەجێکردنی سیستمێکی دیموکراتیکە کە تێیدا هەموو گەلان چێژ لە ماف و ئازادییەکانیان وەردەگرن، چونکە زیاتر لە ١٠ ساڵە داواکارییەکانیان وەک یەکن.

جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆحی بەرخۆدان و ڕاپەڕین لەنێو دروزییەکاندا ئەمڕۆ لەدایک نەبووە، بەڵام ئەم ڕۆحە لە هەموو قۆناغە مێژووییەکاندا دەرکەوتووە و بزووتنەوەی ئەم دواییە بە پێشەنگایەتی ژنان جێگای شانازییە بۆیان و جەختی لە هاوکاری هەموو خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردەوە لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیەدا کە داوای چارەسەری دیموکراسی دەکات.

هەروەها ستایشی بەرخۆدانی گەلی سوەیدای کردو وتی: گەلی سوەیدا گەلێکی دێرینن و ئایینی دروزییان هەیە و بە ڕاپەڕینەکانی دژ بە نادادپەروەری و قبوڵنەکردنی ملکەچی ناسراوە، بە سەیرکردنی مێژووی دروزە ڕاپەڕینەکەیان دەبینین لە بەرامبەر داگیرکاری میسر لە ساڵی ١٨٣٨ ڕووبەڕووی داگیرکاری بوونەوە.

 

"سیستمی نەتەوەەیی ئاینی ڕەگەزپەرستی دروستدەکات"

سەبارەت بە تێڕوانینی گەلی سوەیدا بۆ پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک وەک مۆدێلێک، وتی: گەلی سوەیدا دەزانن کە ئەو سیستمەی لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکرێت یان نەتەوەیی، یان ئایینی دەبێت، ئەمەش ڕەگەزپەرستی لەنێو کۆمەڵگەکاندا دەجوڵێت و چەندین قەیران دروست دەکات، بە پێچەوانەوە، پێکەوەژیانی گەل و ڕێزگرتن لە هەر گەلێک بۆ ئەوی دیکە بەهێزتر دەکات لە کاتێکدا جیاوازییەکانی قبوڵ دەکات، جا ئایینی بێت یان نەتەوەیی بێت، ئەمەش وای لە گەلی سوەیدا کردووە شوێن ئەم ئەزموونە دیموکراتیکە بکەون کە ئازادی و بوونیان و ناسنامەی خۆیان تێیدا دەبینن.

مزگین گۆتکار بۆ بەشداریکردنی بەرچاوی ژنان لە خۆپیشاندانەکانی سوەیدا، ئاماژەی بەوەدا ئەوانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی جەنگەکانەوە ژنان و منداڵن و هەر ئەوانن کۆمەڵگە لە بڵاوبوونەوە و وێرانکردن دەپارێزن، ژنانیشن چونکە بە شێوەیەکی سروشتی بەدوای بەرژەوەندی کۆمەڵایەتیدا دەگەڕێن نەک کەسی، ئەم سەدەیەش سەدەی ژنانە و بەرهەمی قۆناغە مێژووییە گرنگەکانی ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی نیشتماندا.