لە سێ کاندید دەبێت یەکێکیان ژن بێت
لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا ڕێژەی ژنانی کورد دیاری کراوە کە لە سێ کاندیددا لانی کەم دەبێت یەکێکیان ژن بێت، هەبوونی ژنیش بە ئەقڵیەتی بەڕێوەبردنی ژنانە وەک بەشێکی گرنگ لە خولەکانی پەرلەمانی کوردستاندا دەبینرێت.
شنیار بایز
سلێمانی- دواى شكست هێنانى گفتوگۆكانى نێوان بهرهى كوردستانى و رژێمى سهدام، له ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١، حكومهتى عێراق دهستى كرد به كێشانهوهى دامودهزگا ئیداریهكان له ناوچهكانى كوردستان، ئهمهش بۆشاییهكى یاسایى و ئیدارى دروستكرد، بهرهى كوردستانى له حهوت حیزب پێكهاتبوون، وهكو دهسهڵاتى دیفاكتۆى ناوچهكه، لهئاستى ڕوبهڕوو بوونهوهى ئهو تهنگهژه سیاسى و ئیدارى و یاساییهدا بوون كه رژێم له كوردستان دروستى كردبوو، ئهوه بوو له پێناو بهڕێوهبردنى ههرێم و دانانى دهسهڵاتى یاسا، بهرهى كوردستانى بیرى له دامهزراندنى سیستمێكى پهرلهمانى كردهوه، لهڕێى ئهنجامدانى ههڵبژاردنێكى سهربهخۆى ئازاد و دیموكراتییهوه، لیژنەی تایبەتیان پێکهێنا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئهم لیژنهیە دواى ئهوهى چهند دانیشتنێكى له ماوهى نێوان ٢٣ی کانوونی یەکەم ١٩٩١ تاوهكو ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ ئهنجامدا، پڕۆژه یاسایهكیان پێشكهش به سهركردایهتى سیاسى بهرهى كوردستانى كرد و له ڕۆژى ٢٨ی نیسانی ١٩٩٢ لهلایهن بهرهوه بڕیارى لهسهردرا، و بهناوى یاساى ژماره (١) بۆ ساڵی١٩٩٢ یاساى ههڵبژاردنهكانى ئهنجومهنى نیشتمانى كوردستان – عیراق پهسهند كرا.
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە ڕێگەی دەنگدانی گشتی و نهێنی و ڕاستەوخۆ لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢ بە بەشداری نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەر، کە نوێنەرایەتی زیاتر لە ٣ ملیۆن و نیو هاوڵاتیان دەکرد بە هاوکاری و پشتیوانی چاودێرانی بیانی و دۆستانی گەلی کورد بە ڕێوەچوو، بهپێى یاساى ههلبژاردن ههرحزبێك دهبوایه 7% دهنگهكان بهدهست بهێنێ بۆ ئهوهى كورسیهكى پهرلهمان مسۆگهر بكات.
بڕیار وایە یەک لەسەر سێی کاندیدەکان ژن بێت
ژنانی کورد خاوەن مێژوویەکی پڕ لە تێکۆشانن لە مێژووی کورد و کۆمەڵگە و سیاسەتدا، ژنانی بەشداربوون لە بزاڤی کورد و لە پاڵ پیاواندا چەندین چالاکیان ئەنجام داوە وەک ژنانی بنەماڵەی بەدرخان وە لەناو چالاکییە چەکدارییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان هاتونەتە پاڵ حیزب و کۆمەڵە چەکداریەکانی کوردستان، بۆ بەشداری کردن لە شۆڕشی نەتەوایەتی کورد، لە ئاستی پەرلەمانیشدا لە هەرێمی کوردستان وا بڕیار دراوە ڕێژەی ژن بە یەک لەسەر سێ دابنرێت، بەو واتایەی لانی کەم لە سێ کاندید دانەیەکیان ژن بێت.
لە سەرەتای دامەزراندنی پەرلەمانی کوردستان هەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆ، بە پێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان -عێراق بۆ هەڵبژاردنی ئەندامەکانی بە ٥ خوول بەڕێوە چووە خولی یەکەم لەساڵی ١٩٩٢ دەستی پێکردوە تا دواین خول ساڵی ٢٠١٨، لە خولەکاندا ژنانیش وەک پیاوان بەشداریان کردووە و توانا و چالاکی باشیان هەبووە.
خولی یەکەم لە بەرواری ١٩ی ئایاری ١٩٩٢ بەڕێوە چوو، یەکەمین ئەزموونی هەڵبژاردنەکان بوو بە شێوەیەکی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا بە چاودێری نوێنەرانی چەندین ڕێکخراوی بیانی لە بواری مافی مرۆڤ و دیموکراسی، ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژنامەنوسانی بیانی ئەنجام درا، کە ٩٦٧٢٢٩ دەنگدەر بەشداریان تێدا کرد، لە خولی یەکەمدا لیستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداریان تێدا کرد، ژنان بە شێک بوون لە ئەندامەکان، لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆی ٥٢ ئەندام ٤ ژن بوون، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆی ٤٩ ئەندام ٤ ئەندامیان ژن بوون، لە حیزبی زەحمەتکێشاندا هیچ ژنێک ئەندام نەبووە.
بەهۆی شەڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە لە ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٧ لە نێوان لایەنە گەورەکانی یەکێتی و پارتی ڕویدا ، کاریگەری زۆری لەسەر بارودۆخی کوردستان دروست کرد و بوە هۆی کوشتنی زیاتر لە ١٠ هەزار ئەندامی لایەنەکان و هاوڵاتی کورد ئەمەش هۆکار بوو بۆ ئەوەی ماوەی چەند ساڵێک لە کاتە یاساییەکەی خۆیدا هیچ هەڵبژاردنێکی گشتیی بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت ، تا لەساڵی ٢٠٠٥ هەڵبژاردن بۆ خولی دووەمی پەرلەمان ئەنجام درا.
خولی دووەم کورسییەکانی پەرلەمان زیادی کرد
خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی ٣٠ کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ ئەنجام درا هاوکات بوو لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەمەش یەکەمین هەڵبژاردنی گشتی بوو کە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی عێراق لە کوردستان و عێراق ئەنجام درا، لەم هەڵبژاردنەدا خەڵکی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان مافی دەنگدانیان لێسەندرایەوە وەک کەرکوک، نەینەوە، دیالە و ... هتد، لەبەر ئەوەی چارەنووسیان یەکلای نەببووەوە، لە هەڵبژاردنی خوولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان ١٣ لیستی جیاواز بەشداریان تیاکرد کە بە سیستمی نوێنەرایەتی ڕێژەی بەڕێوەچوو، ١٧٥٣٩١٩ (یەک ملیۆن و حەوت سەد پەنجا و سێ هەزار و نۆ سەد و نۆزدە) کەس لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە کورد، تورکمان، کلد و ئاشوری، مەسیحی و ئێزیدی بەشداریان تێدا کرد.
لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان لە ١٠٥ ئەندام بەرز کرایەوە بۆ ١١١ ئەندام، لە ئەنجامدا ٣ لیست لە کۆی ١٣ لیست توانیان بگەنە پەرلەمان، ئەوانیش لیستی نیشتیمانی دیموکراتی کوردستان کە ١٠٤ کورسیان بەدەست هێنا، لیستی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستانی عێراق ٦ کورسی، حیزبی زەحمەتکیشانی کوردستان ١ کورسیان بەدەست هێنا.
لە ١١١ کورسی پەرلەمان ٢٨ کورسی بۆ ژن بوو
لە کۆی ١١١ کورسی پەرلەمان ٢٨ ئەندامیان ژن بوو، ٩ ئەندام سەر بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، ١٠ ئەندامی ژن سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ١ ئەندام لە حیزبی شوعی کوردستان، یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ٣ ئەندام و تورکمان ١ ئەندامیان ژن بوون، بەهەمان شێوە ئاشوریش بە یەک ئەندام، و حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان ١ ئەندام و لیستی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان بە ٢ ئەندامی ژن بەشدار بوون.
لە ڕۆژی ٢٥ی تەمووزی ٢٠٠٩ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لە کەشێکی ئارامدا و بە ئامادە بوونی چەندین چاودێری نێودەوڵەتی و بیانی و ناوخۆیی بەڕێوە چوو، لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستاندا ٢٤ لیست بەشداریان تێدا کرد بۆ کێبڕکێ لەسەر ١١١ کورسی و تەنها ١١ لیست توانیان ڕێژەی یاسای بەدەست بێنن و بچنە ناو پەرلەمانی کوردستان.
لە ناو ئەندامانی ئەو لیستانەی بەشداریان لە پەرلەماندا کردووە بەشێکیان ژن بوون، لە لیستی کوردستانی (پەدەکە و یەنەکە)، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆی ٣١ ئەندام ٩ ئەندامی ژن، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆی ٣١ ئەندام ٩ ئەندامی ژن بوو، لیستی گۆڕان لەکۆی ٣٠ ئەندام ٨ ئەندامی ژن بوون.
لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازی کە پێک هاتوون لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان، ئایندەی کوردستان و حیزبی سۆسیالیستی کوردستان لە کۆی ١٣ ئەندام ٥ ئەندامی ژنی بەشدار پێکردبوو، لیستی بزوتنەوەی دیموکراتی تورکمانی کوردستان هیچ ئەندامێکی ژنیان نەبووە، لیستی ڕافیدەین، بزوتنەوەی ئیسلامی، ئەنجومەنی گەلی ئاشوری کلدانی سریانی، لیستی ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی هەر یەکێک لەم لیستانە یەک ئەندامی ژن بەشداری لە پەرلەمانی کوردستان کرد وەک نوێنەری ئەم لیستانە، بەڵام لیستی چاکسازی تورکمان و لیستی ئەرمەن، لیستی تورکمانی هەولێر و لیستی سەربەخۆ هیچ نوێنەرێکی ژنیان نەبووە لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستاندا.
لە خولی چوارەمدا ژنان پێگەی سکرتێریان بەدەست هێنا
خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جیاواز لە خولەکانی تر ژنان پێگەیەکی جیاوازتریان لە خولەکانی پێشتر هەبوو وەک بێگەرد دڵشاد شوکرللـە بە پلەی سکرتێری پەرلەمان لە پەرلەمانی کوردستاندا دیاری کرا.
لە ٧ی ئەیلولی ٢٠١٣ پەرلەمانی کوردستان ماوەی چوار ساڵەی خولی سێیەم تەواو دەکات، بە پێی بڕگەی دووەمی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (١) ساڵی ٢٠٠٥ هەموار کراو، پێویستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، وە ئاگادار کردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان چونکە ماوەی ٥ مانگیان پێویستە بۆ ئامادە بوونی پرۆسە هەڵبژاردن، دواتر سهرۆكی ههرێمی كوردستان به فهرمانی ههرێمی ژماره (٥٠) له ١٨ی نیسانی ٢٠١٣، ڕۆژی ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٣ دیاری كرد وهك كاتی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی خولی چوارهمی پهرلهمانی كوردستان-عیراق و ههڵبژاردنی سهرۆكی ههرێم چونكه ویلایهتی سهرۆكی ههرێمیش لهههمان وادەدا كۆتای دەهات.
ڕۆژی ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٣ پرۆسهی ههڵبژاردنی خولی چوارهمی پهرلهمانی كوردستان بهسیستمی نیمچه كراوه بهرێوه چوو، تیایدا ٣١ لیست بهشداری پرۆسهكهیان كرد و سهرهنجام ١٧ لیست توانیان سهركهوتن بهدهستبێنن.
لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆی ٣٩ ئەندام ١١ ئەندامی ژن، لیستی گۆڕان لە کۆی ٢٤ ئەندام ٧ ئەندامیان ژن بوون، لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆی ١٩ ئەندام ٦ ئەندامی ژنیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بۆ چوونە پەرلەمان، لیستی یەکگرتوی ئیسلامی لە کۆی ١٠ ئەندام ٣ ئەندامی ژن، لیستی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان لە کۆی ٧ ئەندام ٣ ئەندام ژن بوون و لیستی ڕافیدەین، لیستی پێشکەوتنی تورکمان و لیستی گردبونەوەی گەلی کلدانی سریانی ئاشوری هەریەکێکیان یەک نوێنەری ژنیان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی چوارەم هەبوو، لە سەرجەمدا ٣٠ ئەندام پەرلەمانی ژن توانیان دەنگ بێنن و بوونە ئەندام پەرلەمانی مسۆگەر بکەن.
وە لیستەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی، لیستی ئەرمەن، بەرەی تورکمانی، پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، هەولێری تورکمانی و لیستی ئاڕاستەی سێیەم، لیستی ئەبناء ئەلنەهرەین، لیستی ئازادی و حزبی سۆسیالستی دیموکراتی کوردستان هیچ یەکێک لە ئەندامەکانیان ژن نەبوون.
ڕێواز فایەق وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
خولی پێنجەم و لە تەمەنی پەرلەمانی کوردستاندا کۆتا خول لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، لەم خولەدا ژنان بە شێوەیەکی سەرەکی بەشدارییان کرد و لە پلە جیاوازەکان و پەرلەماندا دەستی باڵایان هەبووە.
بەپێی ماددەی یەکەم بڕگەی یەکەم لەیاساى ژماره (٢)ى ساڵى ٢٠١٧ ى یاساى دابهشكردنى دهسهڵاتهكانى سهرۆكایهتى ههرێم بهسهر دامهزراوه دهستوورییهكانى ههرێمدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٨ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ دیاری کرد وەک دوا وادە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە پێی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان بە نزیکەیی ٣٠٨٥٤٦١ (سێ ملیۆن و ٨٥ هەزار و چوار سەد و شەست و یەک) هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو ژمارەیە بە نزیکەیی ٣٥٪ کە دەکاتە ١٨٤٥٩٧٩ (یەک ملیۆن و هەشت سەد و چل و پێنج هەزار و نۆ سەد و حەفتا و پێنج کەس) بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان کردووە و ٢٩ لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بوون، لە ئەنجامدا ١٦ لیست توانیان کورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنن.
لە خوولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکاندا ڕیواز فایەق وەک سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان منی نبي نادرعبدللە هەڵبژێردران، لە ئەندامەکانی خولی پێنجەمدا لە کۆی ١٦ لیست ٢٢ ژن وەک ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردراون، هەر لەو خولەشدا ژنان پۆستی جیاوازتر لە سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێریدا وەرگرتووە وەک کوێستان محەمەد بە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەڵبژێردرا، بێگەرد تاڵەبانیش وەک وەزیری کشتوکاڵ.
لە پاڵ وەرگرتنی پۆستی جیاواز لە ناو کایەی سیاسیدا، ژنانی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستاندا بایەخیان نەداوە بە پرسی ژن و زۆرینەی ئەو ژنانەی لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە هەڵدەبژێردرێن لە بەرژەوەندی سیاسەتی پارتەکەیاندا کار دەکەن و ئەقڵیەتی پاوانخوازی و پیاوسالاری بەسەریاندا زاڵە، بۆیە تا ئێستا ئەو ژنانەی پۆستێکی سیاسیشیان وەرگرتبێت لە ئاست داواکاری و خواستی کۆمەڵگەدا نەبووە و پارتە سیاسییەکانیش ئامانجیان نییە ئەو ژنانە بخەنە پێش کە خزمەت بە گەل دەکەن.
ت.پ