"بەردەوامی بۆردوومانکردنی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بە ئامانجی لە ناوبردنی گەلی کوردە"
شەیما عەدنان، چالاکوانی سیاسی دەڵێت: سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکان گەلی کورد لە ڕۆژئاوادا مۆڕاڵی خۆیان دوپات دەکەنەوە، سەرەڕای برینداربونیان پەیامی ئاشتی بۆ مافەکانی مرۆڤ و جیهان دەگەیەنن.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە درێژایی مێژوو هێرشی بۆسەر ناوچەی میزۆپۆتامیا کردووە، لە ڕێگەی هێرشە درۆنیەکانەوە بەردەوام باشووری کوردستان وڕۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج، بەڵام کوردان لە هەر بارودۆخێکی سیاسی و ئابووریدابن خاکی خۆیان دەپارێزن، لە ئێستادا بەنداوی تشرین ماوەی چەندین هەفتەیە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی درۆنی دەکاتە سەر، بەڵام گەلی بەرخۆدێری ناوچەکە لەبەرامبەر داگیرکەران بەردەوامن لە بەرخۆدان، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین بە ئامانجی لەناوبردنی سامانی ئاوی ناوچەکەیە، کە گەلان دابینکردنی بژێوی و کاری کوشتوکاڵی و مەڕداری و ژیانکردنیان لەسەر ئەو بەنداوەیە، هێرشە درۆنیەکان لە باشووری کوردستانیش بەردەوامە، لە چیاکانی کوردستان بە ئامانجی لەناوبردنی سامانی سروشتی و لێدان لە ئابووری هاوڵاتیان، گوندنشینان دەکەنە ئامانج، بەڵام کوردان لەهەر جێگایەکی کوردستانبن بەرخۆدانییەکانیان بەردەوامی پێ دەدەن.
"گەلی ڕۆژئاوای کوردستان سەرەڕای برینداربوونیان بە هێرشی درۆنی، پەیامەکانی ئازادیان بۆ تەواوی جیهان دەنێرن"
شەیما عەدنان، چالاکوانی سیاسی ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتانی داگیرکەر بە درێژایی مێژوو هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە، بەرخۆدانی چیاکان و مۆڕاڵی گەلی کورد شکستی بە جەنگەکانی دەهێنا، لە ئێستادا هێرشەکانیان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە، سەرەڕای لە مێژینەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، ئێستا هێرشەکان لەسەر بەنداوی تشرین بەردەوامە، کوردان لە ئاکامی بەرگرییکردن لە خاکی خۆیان شەهید دەکرێن، لە ناویاندا هێزەکانی قەسەدە بەردەوام ڕوبەڕووی هێرشەکان دەبنەوە، بەرخۆدان و پشتیوانیکردنی گەل لە هێزی قەسەدە بۆتە هۆکاریی ڕووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتی تورکیا، هەبوونی ئەم هێرشانە دەریدەخەن کە دەوڵەتی داگیرکەر ڕۆژبەڕۆژ بەرەو لاوازی دەڕوات، هێرشەکان ڕۆژبەڕۆژ لەسەر ناوچە کوردنشینەکان زیاتر دەبێت، بەڵام مۆڕاڵ و بەرخۆدانیەکانی گەل بۆتە پاراستنی بەنداوی تشرین، کە لە مێژووی کورددا بەرخودانییەکی وا بێوێنە بوونی نەبووە، گەلی ڕۆژئاوا سەرەڕای شەهید کردن و بریندارکردنیان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە بە زمانی جیهانی پەیام بۆ تەواوی جیهان دەنێرن، ئەمە سەرکەوتنەکانی کورد و شکستەکانی ئەردۆغان بۆ مێژوو دەنوسێتەوە.
"ئامانجی هێرشەکان لەناوبردنی سامانی سروشتییە"
ئەوەشیخستەڕوو، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە ئامانجی لە ناوبردنی کورد و لە دەستدانی سروشت و پێداویئستییەکانی ژیانکردنی هاوڵاتیان، هێرشەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین چڕترکردۆتەوە، وتی: هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین بە ئامانجی لە ناوبردنی سامانی سروشتی و ژینگەی ناوچەکەیە، سەرەڕای شەهیدکردنی تێکۆشەران و کوشتن و دەستدرێژی کردنە سەر ژنان و منداڵان، لە ڕێگەی هێرشە درۆنییەکان بەردەوام هەوڵی وێرانکردنی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، هوڵی وێرانکردنی بەنداوی تشرین دەدات کە سامانی ئاوی ناوچەکەیەو بووەتە سەرچاوەی ژیانکردن و کوشتوکاڵکردنی ناوچەکە، بڕینەوەی دارەکانی عەفرین بەهەمان مەبەستە، بەڵام گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بەنداوەکە جێ ناهێڵن بە سەرجەم چین و توێژەکانەوە بەرگری دەکەن.
"گوندنشینان بە ئامانجی لە ناوبردنی تەواوی کورد و ڕاگواستنیان بۆ شارەکان و لێدان لە ئابووریان دەکرێنە ئامانج"
شەیما عەدنان، جەختی لەوەشکردەوە، دەوڵەتی تورکیا تەنها هێرشەکانی لە بەنداوی تشریندا نەهێشتووەتەوە، هێرشەکان بۆسەر چیاکانی باسووری کوردستان بەردەوامی هەیە، نەوە چیاکان و گوندەکانی باشووری کوردستان بەردەوام ئەگەری هێرشە درۆنیەکانی لەسەر هەیە، وتی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بە ئامانجی لە ناوبردنی کورد و لابردنی کوردانە لە زێدی خۆیان، لە ڕێگەی هێرشە درۆنییەکانەوە بەردەوام گوندەکان دەکرێنە ئامانج لە ناویاندا گوندنشیانان زەرەرمەندی سەرەکی دەبن، بە ئامانجی نەمانی بەرهەمی خۆماڵی و قۆرخکردنی بازاڕەکان بە کاڵا تورکییەکان لە ناوچەکەدا، گوندنشینان ناچار دەکەن لە گوندەکانەوە بڕۆنە شارەکان و داهاتی ئابووری و بژێوی ژیانیان بەرەو لە ناوبردن ببەن، هەروەها هاوڵاتی مەدەنی بە ناوی ئەندابوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکاتە ئامانج، لە باشووری کوردستاندا بینیمان چەندین هاوڵاتی بە هێرشە درۆنییەکان شەهید بوون یان برینداربوون کە دەڵێن ئێمە تەنها هاوڵاتی مەدەنینن، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک لە ڕێگەی فڕۆکەی دەوڵەتی تورکیاوە لە شارباژێری شاری سلێمانی لە گوندی گەڵاڵە، گوندنشینێک بە ئامانجی کاری جوتیاری سەردانی ناوچەکەی کردبوو، بەڵام لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلەکەی، ئەو هاولاتیە لەسەر زاری خۆیەوە وتی "من هاوڵاتی مەدەنیم و هیچ پەیوەندیەکم بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە نییە، ئەگەر شەهید بومایە سیخوڕانی باشوور و تورکیا تۆمەتی ئەندامبوونیان دەخستە پاڵم"، هەبوونی ئەو بەڵگانە دەری دەخات دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئامانجی تاک بە تاکی کورد و لە ناوبردنی هاوڵاتیان و ژینگەی ناوچەکانە.
ئەو چالاکوانە لە کۆتاییدا، وتیشی: کوردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەموو بارودۆخێکدا بەردەوام لە هەوڵی ئەنجامدانی هاوکاری و گەیاندنی هاوکارییەکانن بۆ کوردان، لە مێژوودا کورد چەندین ئاوارەی و جەنگ و کارەساتی سروشتی بینییووە، بەڵام کوردەکانی پارچەکانی دیکە لە ڕێگەی کۆمەک و هاوکارییەوە پشتیوانی خۆیان دوپات دەکردەوە، لە ئێستادا کوردانی ڕۆژئاوا پێویستیان بە هەبوونی هاوکاری و کۆمەک هەیە، هەرچەندە لە باشووری کوردستان سیخوڕانی دەوڵەتی تورکیا و بەشێک لە پارتە سیاسییەکان ڕێگری لە هەبوونی گەیاندنی هاوکارییەکان دەکەن، یان ڕێگری لە چالاکییەکان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دەکەن، بەڵام گەلی باشووری کوردستان بەردەوام لە بانگەوازی و پشتیوانی خۆیانن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕێگەی چالاکی و کۆکردنەوەی هاوکارییە ماددیەکان و لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە پشتیوانییەکانیان پێ دەگەیەنن، پێویستە بەردەوامبین لە هاوکاری کردنی ماددی و مەعنەویەکانیان.