کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو
ڕاوێژی ژنانی سیاسەتمەداری کورد بە بەشداری ژنانی سیاسەتمەداری کورد لە چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا بەڕێوەچوو، جەختیش لەوە کرایەوە سیاسه‌تی كورد له سه‌ر ئاستی جیهان به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌كه‌وێت.
ڕاوێژی ژنانی سیاسەتمەداری کورد بە بەشداری ژنانی سیاسەتمەداری کورد لە چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا بەڕێوەچوو، جەختیش لەوە کرایەوە سیاسه‌تی كورد له سه‌ر ئاستی جیهان به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌كه‌وێت.
ناوەندی هەواڵ
بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشی سیاسی لەسەر ئاستی جیهان و کوردستان و نزیکایەتی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە پرسی کورددا، کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ڕاوێژێکی بۆ ژنانی سیاسەتمەداری کورد لە چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا لە ڕێگەی پاڵپەری زوومەوە ڕێکخست.
کۆمسیۆنی ژنان ئەنجامنامەی ڕاوێژی ژنانی سیاسەتمەداری بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەدا ژنانی کورد بە تێکۆشان و ڕێکخستن بوونیان پێشەنگایەتییان بۆ سیاسەتی دیموکراتی و گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کردووە، دەشتوانن بە یەکگرتنیان پێشەنگایەتی بۆ خەباتی یەکێتی نەتەوەیی بکەن.
ڕاوێژی ژنانی سیاسەتمەداری کورد لە دوو بەشدا ڕەوشی سیاسی جیهان و کوردستانیان هەڵسەنگاند، لە بەشی یەکەمدا سیاسەتی ئەمریکایان بەرامبەر بە کورد خستەڕوو، ئاماژەیان بەوەدا لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا جۆ بایدن، ئەمریکا سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر بنگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتی خۆی به‌رێوه ده‌بات، و دەوڵەتانی ئەوروپا و ڕوسیاش بە پێی بەرژەوەندی وڵاتەکەیان بەرامبەر بە کورد کار دەکەن.
هەر لە بەشی یەکەمدا باس لە دەوڵەتانی ئێران و تورکیا کرا بە ستراتیژ و شێوازی جیاواز داگیرکارییەکانیان بۆ سەر خاکی کوردان درێژە ێیدەدەن، بە گرنگیش زانرا کورد بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەدا بکات، جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە کورد لە ئێستادا خاوەن هێزە و کاراکتەرێکی سەرەکیی ناوچەکەیە و بە بێ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد ناتوانن له قەیران وئاڵوزیهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چارەسەر بکەن.
لە بەشی دووەمی ڕاوێژەکەدا باس لە بارودۆخی ناوخۆی کوردستان کرا، و ئاماژە بەوە کرا قەیرانەکانی باشوری کوردستان کاریگەری لەسەر دانیشتوانەکەی دروستکردووە، ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناشەفافی کێشەکانی قوڵتر کردووەتەوە، لەناو هەرێمیشدا ناكوكی نێوان هێزه كوردستانییه‌كان و ته‌وافق نه‌بوونیان بۆته هۆكاری لاوازبوونی كورد له عێراقدا، و دەست تێوەردانی دەوڵەتی تورکیا لە باشوری کوردستان بە ڕێگری لە یەکگرتنی پارتە سیاسییەکان دانرا.
لە کۆتای ڕاوێژی ژنانی سیاسەتمەداری کورددا دووپاتکرایەوە كه یه‌كگرتنی پارت و لایه‌نه سیاسه‌كان له‌سه‌ر بنەمای یه‌كیتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت رێگا له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی كوردان بكاته‌وه له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.
ت.پ