"خۆبەڕێوەبەری نوێنەرایەتی خەڵکی هەرێمەکە دەکات"

ئەمینە بەکر، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەرێمی فورات، ٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە کانتۆنی کۆبانێی پیرۆزکرد و وتی: ""دوای دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری خۆمان بەڕێوەدەبەین و کێشەکانمان چارەسەر دەکەین ئەم پرۆژەیە چەندین نەتەوە لەخۆدەگرێت و لە پێشدایە".

 

دلۆجان بۆزی

کۆبانێ- دوای شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ دانیشتوانی کانتۆنی کۆبانێ بەچەندین پرۆسەدا تێپەڕین و لە ڕووی سیاسی و سەربازی و ڕێکخراوەییەوە خۆیان بەڕێوەبرد پاشان دامەزراوەکان دامەزران و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە ڕێگەیانەوە ڕێکخراو بوون لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا سیستمی بەڕێوەبردنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لەلایەن دانیشتوانی کۆبانێ لە کانتۆنی کۆبانێ دامەزرا چونکە دەوڵەتی تورک و گروپە تیرۆریستییەکان لە سێ قۆڵەوە گەمارۆی هەرێمی کۆبانێیان داوە و ئاستەنگی زۆر هەبووە،  لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی ناوچەکە هاوهەڵوێستی خۆیان بەهێز کرد و منداڵانی هەرێم بە زمانی دایک پەروەردەکران و گەنجانی هەموو پێکهاتەکان بەشدارییان لە کاری دامودەزگا و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری و پلەوپایە پاراستنەکاندا کرد، دوای ئەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە کانتۆنی کۆبانێ ڕاگەیەندرا، چەتەکانی داعش دەستیان بەسەر شارە گەورەکانی سوریا و عێراق وەک ڕەقە و موسڵ و بڕێکی زۆر تەقەمەنیدا گرت، هەروەها بە پشتیوانی دەوڵەتی تورک هێرشی قورسیان کردە سەر کانتۆنی کۆبانێ بەڵام شەڕڤانانی یەپەژە/ یەپەگە بە بەرخۆدانی خۆیان ئەم هێرشەیان شکاند و لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا کانتۆنی کۆبانێیان ئازاد کرد.

 

دوای ئەوەی کانتۆنی کۆبانێ ئازاد کرا، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەردەوام بوو لە کارەکانی لە ناوچە ئازادکراوەکانی دیکەی وەک سیرین و مەنبج و ڕەققە و تەبقا و دێرێ زور ئەم سیستمە لەسەر بنەمای یەکسانی گەلان دامەزرا،  ئەمەش سەرکەوتنی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری دەردەخات نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ڕووسیا و بەلجیکا و فەڕەنسا و باشووری کوردستان کرایەوە بەبۆنەی ٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لە کانتۆنی کۆبانێ، ئەمینە بەکر جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەرێمی فورات قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"خۆبەڕێوەبەری پێکهاتەکان کۆ دەکاتەوە"

لە سەرەتای قسەکانیدا، ئەمینە یادی ٨ ساڵەی دامەزاندنی بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە پیرۆزکردو وتی: "ئێمە لە دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نزیک دەبینەوە و هاوکات سەرکەوتنی کۆبانێ لە ٨ ساڵی ڕابردوودا یەکەم ڕۆژی یەکەم ڕووناکی لە کۆبانێ دەستی بە شوێنی مێژوویی کردووە و لەو کاتەوە هەموو گەلان بە شێوەیەکی هاوبەش پێکەوە کار دەکەن، لە ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لە سەدەی ٢١دا شۆڕشێکی لەو شێوەیە دڵخۆشییەو ئەوە دەردەخات کە دەکرێت بوترێت پڕۆژە باشەکان دەکرێت وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی دامەزرابێت، هەنگاوی باش نراوەو لەگەڵ سیستمی هاوسەرۆکایەتیدا ئەنجام دەدرێت لە دەرەوەی بەرژەوەندییە شەخسی و دەسەڵاتخوازەکان، ئەم شۆڕشە بە پێشەنگایەتیی ژنان دەستیپێکرد و دیسان ئەم پڕۆژەیە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەدەبرێت".

 

ئەمینە ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە برایەتیی گەلان دامەزرا و لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام بوو وتیشی: "چەندین هەنگاوی سەرکەوتوو بەم پرۆژەیە نراوە ئەمە پڕۆژەیەکی وەهایە کە هەموو کەسێک لەباوەش دەگرێت و ڕەنگێکی زۆر لەخۆ دەگرێت، ساڵانێکە ئەم خەڵکانە لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسدا ژیاون و لەمافە ڕەواکانیان بێبەشکراون هەر بەو هۆیەشەوە خەڵک لەو ئیدارەیە هاتنە دەرەوە و هەمووان لەدەوری ئەم ئیدارەیەدا کۆ بوونەوە بۆیە گەیشتینە ئەو ئاستەی کە بڕیار بۆ خۆمان دەدەین وەک چۆن دەتوانین خزمەتی خەڵکی هەرێم بکەین، ژنان ئەم پڕۆژەیەیان بەڕێوەبرد و ڕۆڵ و ئەرکی ژنان لەناو خۆبەڕێوەبەرییەکەدا ئاشکرا بوو، وەک ئێستا دەبینین زۆترین ڕێژە ژنانن و سیستمی هاوسەرۆکایەتی لەپرۆژەکەدا بەکاردێت سەرەڕای ئەم سەختی و زەحمەتە و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خۆبەڕێوەبەری، گەل پێکەوە بەردەوامن لە بەرخۆدانی هەموو جۆرە و دەسەڵاتێک".

 

"خەڵکی هەرێمەکە باوەڕیان بە خۆبەڕێوەبەری هەیە"

ئەمینە بەم وشانە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "خۆبەڕێوەبەری بە هەنگاوی گەورەوە لەسەر زەوی هێزی خۆی جێهێشتووە بۆ بنیاتنانی یەکبوون. هەر وەک چۆن لە بەرەی سەربازیدا شەڕ بەرپا دەکرا ئیدارەی کۆمەڵگایەکی ڕێکخست و بە هەموو هێزییەوە خزمەتی خەڵکی ناوچەکەی کرد، بە داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ویستیان پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری تێکبشکێنن، بەڵام ئەم هەڕەشە و کردەوانە هەرگیز خۆبەڕێوەبەرییان لاواز نەکردو هەموو ئەو پێکهاتانەی کە بەشدارییان لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا کردووە داگیرکارییان قبوڵ نەکرد چونکە هەموو کەسێک خۆی لەم پڕۆژە سەرکەوتووەدا دەبینێتەوە و باوەڕی پێی هەیە".