خەباتی دیبلۆماسی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

مەنال محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە دیموکراتی و ئاشتەواییەکانی کۆنگرەی ستار تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتان لە بواری دیبلۆماسیدا ئەوەشی خستەڕوو، کە ژنان بە بیرۆکە دیموکراتییەکانیان دبلۆماسی و بیرۆکەیەکی ئازاد دروست دەکەن و کۆمەڵگا پێش دەخەن و هەربۆیەش دوژمن ژنە سیاسەتمەداران و دیپلۆماتکارەکان دەکاتە ئامانج.

 

عەبیر محەمەد

قامیشلۆ - دبلۆماسی نەتەوەیەکی دیموکرات بۆ مانەوەی ئاشتی و ئاڵوگۆڕی فکری داهێنەرانەیە لە نێوان کۆمەڵگاکاندا و دژی بەرزبونەوەی شەڕ و ململانێیە و دەربڕینی کارێکی ئەخلاقی و سیاسی بەنرخە، بە درێژایی مێژوو ژنان ڕۆڵی سەرەکیان هەبووە لە کاری دیبلۆماسی و چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەری لە نێوان گروپەکاندا و هەروەها ڕاگرتنی شەڕ و هێنانە کایەی ئاشتی بۆ جیهان،

بەڵام بەرژەوەندی دەوڵەتە ناسیۆنالیستەکان و عەقڵییەتی کاری سەرمایەداری لە هەوڵی کەمکردنەوەی ئەم ڕۆڵە داهێنەرانەی ژناندا بوو، لەرۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی لەدوای ڕاپەڕینی ناسراو بەشۆڕشی ژنان، دووبارە گێڕانەوەی کاری دیبلۆماسیی ژنان گرنگ بوو بۆ ئەوەی ژنان بەڕۆڵی سروشتی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ بواری دیبلۆماسی لەدروستکردنی ئاشتی لەگەڵ کۆمەڵگاو بنیاتنانی دیالۆگێکی تەندروست، لەسەر ئەم بنەمایە دیپلۆماسیەتی ژنان لەسەر بنەمای تێڕوانینی نەتەوەیی دیموکراتی ڕێکخراو و پەرەپێدراوە مەنال محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە دیموکراتی و ئاشتەواییەکانی کۆنگرەی ستار، لەبارەی کار و ڕۆڵی ژنان لە دیپلۆماسیدا قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

ناساندنی دیبلۆماسی

مەنال بە ناساندنی دیبلۆماسی دەستی بە قسەکانی کرد و وتی: "دیبلۆماسی ڕێگای دیالۆگە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان گەل و گرووپ و دەوڵەتەکان، بەتایبەتی لە کاتی شەڕدا بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی نێوان گەلان و دەوڵەتەکان، دبلۆماسیش ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لەپێش ئاشتی و دروستکردنی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ڕێکخراوەکان یان وڵاتان. ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان، دیبلۆماسییەت لە زۆر ڕووەوە هەیە، چ سیاسی، سەربازی، چ ئابووری، دیبلۆماسی لە ڕۆژئاوای کوردستان چەندین سەرکەوتنی وەک ڕێکەوتن لەگەڵ وڵاتاندا هێناوە".

 

"بەئامانجگرتنی ژنانی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ بەرەوپێشچوونیان لەو ناوچەیەدا"

مەنال ڕایگەیاند، کە ئامانجی پێشەنگی ژنان نیشانەی پێشکەوتنیان بوو لەو بوارەدا و لە بەردەوامیدا وتی: "پێش شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ژنان هیچ ڕۆڵێکیان لە دیبلۆماسیەتیدا نەبووە کۆنگرەی ستار لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە و چەندین لایەنی تێدایە و بۆ پێویستی ئەو قۆناغەی پێیدا تێپەڕین، پێویستی بە دامەزراندنی کۆمیتەی پەیوەندییە دیموکراتی و ئاشتەواییەکانی ژنانی کۆنگرەی ستار هەبوو بۆ ئەوەی سەرەتا پەیوەندیە ناوخۆییەکانی لەگەڵ ڕێکخراو و پێکهاتەکانی ژنان بەهێز بکات و دواتر لە دەرەوەی سوریا فراوان بکرێت لەپێکهێنانی کۆنگرەی ستاردا لەدۆخێکی سەختدا دامەزرا، هەموو بەفشاری ڕژێمی سوریا کە ژنانی سیاسەتمەداریان دەستبەسەرکرد و هێشتا بێسەروشوێنن و بۆ نموونە نازلی کێچل کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی نییە، هاوکات بە ئامانجگرتنی شەهید هەڤرین خەڵەف کە نمونەیەکی جیهانی ژنە سیاسەتمەدارانی کوردە، پەیڕەوی ئاشتی و مافەکانی وڵاتەکەیان دەکات، هەروەها ئامینە ویسی، زەهرا بێرکێل و حەدان هەروەها عەقڵییەتی ناو کۆمەڵگا و پەیوەندی بە نەریتە تەقلیدیەکانەوە، ژنان لە ڕووی دیبلۆماسییەوە زۆر توند بوون"، لە بەردەوامیدا ئاماژە بەوەشکراوە، بە ئامانجگرتنی ژنانی سیاسی و دیپلۆماسی نەک تەنها لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکو لە باشور و باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدەدرێت، ئەوەش هەڕەشەیە بۆ پێشکەوتن و بەهێزبوونی ژنان لە بواری سیاسی و دیبلۆماسیدا.

 

ڕۆڵی ژنان لەبواری دیبلۆماسیدا

مەنال باسی لە ڕۆڵی ژنان کرد لە بواری دیبلۆماسی و لە بەردەوامیدا وتی: "لە دوای ١٩ی تەمووزەوە زۆر شت گۆڕا و شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژنان ناسێندرا کە ژنان ڕۆڵی سەرەکیان بینیوە لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی لە کایە سیاسی و دیبلۆماسی، دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠١٣دا کۆمیتەی پەیوەندیەکانی ژنانی دیبلۆماسی بە درێژایی کات لە زۆرێک لە شارەکان تا ئاستی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوین دامەزرا و پەرەی پێدرا، بەو شێوەیەش دیبلۆماسی و پەیوەندییەکانی ژنان دامەزرا ئامانجمان گۆڕینی ئەو عەقڵییەتەیە کە هەزاران ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەگشتی بەردەوامە، وەک ژنان لە کۆمیتەی دیبلۆماسیدا ئێمە سەربەخۆین و مۆڵەتی خۆمان لە ئیدارەی خۆسەر وەک سیستەمێک لە ناو ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەدەست هێناوە و پشتگیری ژنان دەکەین لە ناو ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا شاندەکان کە دێنە ڕۆژئاوا و ئەو تێڕوانینانەی کە لەم ناوچەیەدا بەڕێوەدەچێت ڕۆڵیان هەیە، هەروەها شاندەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەوڵەتانی ئەوروپا ڕێککەوتن و هاتنی شاندەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەمو لەلایەن ئێمەوە هەمو لەلایەن ئەوانەوە پشتیوانی بەجێ هێشت".

 

"ئێمە پشتیوانیمان بۆ ژنانی ئەفغانستان هەیە"

مەنال ڕایگەیاند، کە ئەوان لە کاتی هێرشەکانی سەر ئەفغانستاندا پشتگیری ژنانیان لە ئەفغانستان کردووە و هاوکات کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیان لە دژی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەڵگەوە تۆمار کردووە و بەو ئەنجامە گەیشتووە: لە ئەنجامی دیبلۆماسیەتەکەماندا کاتێک هێرش کرایە سەر ژنانی ئەفغانستان پشتگیریمان کرد، هەروەها گرنگترین بەشیش هەیە لە بواری دیبلۆماسییەکەماندا بەناوی زانیاری، کە ئێمە بە بەڵگەوە دەینێرین بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک، زۆرێک لە پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لە ڕووی زانیاریەوە دامەزراون، وتیشی: "ئەوانەی کە بوونە هۆی بەهێزبوونی دیبلۆماسی ژن بوون و ئەوانەی داوای ژنانی دیبلۆماسییان دەکرد، ئەو کەسانەن کە تێڕوانینی ژنانی هەموو ناوچەکان دەگرنە بەر بۆ ئەوەی بە دیدێکی تەندروست و دروست بێتە پێشەوە بۆ ئەوەی خزمەت بە کۆمەڵگاکەمان بکەن و بە بیرۆکەیەکی ئازاد و دیموکراسی".