کابینەکەی لوبنان نائومێدکەر بوو
ژنانی لوبنان بێئومێد بوون کاتێک ئەو وڵاتە بە گەورەترین قەیرانی ئابووری خۆی لە ساڵەکاندا دەسوتێ و کابینەی نوێی وڵاتەکەش لە کۆی ٢٤ وەزیر تەنیا یەک وەزیری ژن هەیە.
ناوەندی هەواڵ
دوای نزیکەی ١٣ مانگ قەیرانی ئابووری و سیاسی، دواجار لە لوبنان کابینەیەک پێکهێنراوە وێنەی کابینەی نوێی حکومەت کە بەم دواییە ڕاگەیەنرا، نائومێدکەر بوو.
نەجیب میکاتی سەرۆک وەزیرانی پێشوو کە لە ٢٦ی تەمووز بۆ جێگرتنەوەی حکومەتەکەی حەسەن دیاب دەستنیشان کرا، کە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ پاش تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت دەستی لەکار کێشایەوە.
سەرۆک میشێل ئاڤن بڕیاری پێکهێنانی حکومەتی نوێی واژۆکرد و نەجیب میکاتی کابینەکەی بە ٢٤ وەزیرەوە ڕاگەیاند بەم شێوەیە دوای ١٣ مانگ کابینەیەک لەو وڵاتە پێک هات نەجلە ڕیاچی تاکە کورسی وەزاری ژنانی لەکابینەدا وەرگرت.
کاردانەوە لەلایەن ژنانەوە
ئەو وێنەیەی کە لەکابینەی نوێوە ڕەنگیداوەتەوە تەنیا یەک وەزیری ژن هەبوو لە کابینەکەدا، کە ١٣ مانگ دواتر پێک هات، ژنانی لوبنانی بێئومێد کرد لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی نەتەوەیی ژنانی لوبنانی وتویەتی: "هیوادارین حکومەتی نوێ بتوانێت وڵات بەرەو پێش ببات و چارەسەرێک بۆ ئەو هەلومەرجە سەختەی کە لە لایەن لوبنانیەکانەوە ئەزموون کراوە بدۆزێتەوە".
کۆمسیۆنی نەتەوەیی ژنانی لوبنانی داوای لە ژنانی لوبنانی کرد کە بەشداری لە پۆستە بڕیارەکان بکەن و وتی: "پێکهێنانی حکومەت گوزارشت لە بنەماکانی یەکسانی ناکات ".
قەیران قوڵتر دەبێت
لوبنان بە گەورەترین قەیرانی ئابووری ناسراوە لەوەتەی شەڕی ناوخۆی ١٩٧٥-١٩٩٠ وە قەیرانەکە لە وڵاتێکدا قوڵتر دەبێت کە هێشتا هەستیارییەکان بەهۆی دابەشبوونی مەزهەبییەوە خۆیان نەهێشتووەتەوە، لەو وڵاتەی کە دراوی ناوخۆ دابەزیوە، ڕێژەی ئاڵوگۆڕی فەرمی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دانراوە ١٥٠٧ ە، لە کاتێکدا ڕێژەی ئاڵوگۆڕی ئێستا لە بانکەکاندا ٣٩٠٠ لیرەیە، لەکاتێکدا لە بازاڕی ڕەشدا دۆلار بە ١٩ هەزار لیرە بازرگانی دەکرێت.