سەما بەکتاش : بەرخۆدان و هەڵوێستی گەل بەرامبەر هێرشەکان گەورەترین هێزە
سەما بەکتاش، وتەبێژی پەیەدە و هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکان وتی: دەوڵەتی تورکیا پێشەنگایەتی سیاسەتی قڕکردنی کوردەکان دەکات، بۆیە هەموو دەرفەتەکانی خۆی جێبەجێ کردووە.
ڕۆناهی نودا
قامیشلۆ-دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردن هەمیشە هێرشی سیاسی و سەربازی و تایبەت لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات بەم دواییانە، لە ٤ تا١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ٥٨٠ هێرشی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنجامدا، بەپێی داتاکانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشیان کردە سەر ٢٢٤ ناوچەی جیاواز و تۆپخانە و چەکی قورسیان بەکارهێناوە و ٨٣یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگییان بەکارهێناوە لە ٢٢١ هێرشدا، لەو هێرشانەدا گاز و نەوت و وێستگەکانی کارەبا و وێستگەکانی ئاو و ناوەندە تەندروستییەکان و شوێنەکانی خوێندن و کامپی واشوکانی و ڕۆژ کە پەنابەرانی تێدا دەژین و دەیان گوند کرانە ئامانج، لە هەمان کاتدا ڕاگەیەندرا کە ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداو ٥٤ کەسیش برینداربوون، لەنێویاندا هاوڵاتیانی مەدەنی و منداڵان و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هیزەکانی سووریای دیموکراتیک هەبوون.
سەبارەت بەو بابەتە، سەما بەکتاش، وتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکراتیک و هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکان قسەی کرد.
سەما بەکتاش هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئامانجەکانی بۆ سەر ناوچەکە بەم شێوەیە هەڵسەنگاند و وتی: ئەمە یەکەم جار نییە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێت. کاتێک لە مێژوودا دەیبینین، دەوڵەتی تورکیا خۆی لەسەر بنەمای نەبوونی گەلی کورد و ئەرمەنییەکان و سریانییەکان بنیادناوە، ئەمڕۆ ئەم گەلە لەم سەدەیەدا خۆیان ڕێکدەخەن و تێدەکۆشن بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانیان، بۆ ئەوەی ئەمە ڕوو نەدات، هێزە دەسەڵاتدارەکان بەتایبەتی دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکەن.
"ئەوەی چەتەکان نەیانتوانی بیکەن دەوڵەتی تورک دەیەوێت بیکات"
سەما بەکتاش تیشکی خستە سەر هێرشەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێوان ٤ بۆ ١٠ی تشرینی یەکەم و وتی: دوایین هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە تەواوی ژێرخانی ناوچەکەیان کردووەتە ئامانج، ئەمە پێشێلکارییە. ئەوەی دەوڵەتی تورک دەیویست لە سەرەتای شۆڕشەوە لە ڕێگەی گروپە چەتەکانەوە ئەنجامی بدات، نەیتوانی بەدەستیبهێنێت و خۆی دەستوەردانی کرد، بینیمان کە چۆن هێرشیکردە سەر سەرێکانی و عەفرین. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لەوەی چەتەکانی داعش نەیانتوانی بیکەن، ئەگەر ئەمڕۆ ژێرخانی هەرێم بکرێتە ئامانج، ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە ژێرخانی هەرێم مانای چییە.
"دەوڵەتی تورک دەیەوێت پلانی سەد ساڵەی جێبەجێ بکات"
سەما بەکتاش ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکان کۆچکردنی گەلەو وتی: پەیامی دەوڵەتی تورکیا ئەوە بوو کە گەلی ناوچەکە لێرە کۆچ بکات و ئەم شوێنە چۆڵ بکات، دەیان ساڵە گەلی ناوچەکە لە سەرەتای شۆڕشەوە بەرخۆدانیان کردووە و ئاسایشی خۆیان مسۆگەر کردووە و لە دژی هەموو هێرشێک تێکۆشاون، لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت هەموو شوێنە خزمەتگوزارییەکان ڕابگرێت بۆ هاندانی خەڵک بۆ کۆچکردن و جێبەجێکردنی پلانی سەدەی خۆی، ئەمە شتێکی نوێ نییە، کاتێک ئەردۆغان هەستایە سەر پێ و لە هەموو شوێنێک باسی جوگرافیای خۆی دەکات، باسی حەلەب و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کەرکوک دەکات، ئەمە شتێکی ستراتیژییە بۆ دەوڵەتی تورک و دەیەوێت لەو بوارەدا پلانەکەی جێبەجێ بکات.
"شەڕی قڕکردن دژی گەلی کورد بەردەوامە"
سەما بەکتاش ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا هێشتا هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕانەگرتووە و وتی: ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا شەڕی وڕکردن لە دژی گەلی کورد دەکات، بۆیە بە هەموو شێوەکانیەوە شەڕ دەکات، ئەمڕۆ دەبینین کە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کاتێک گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە ناوچەکانی عەفرین و سەرێکانی و دروستکردنی بینا دەبینین، لە دەیان شوێن لە باشووری کوردستان نیشتەجبووە و هێرش دەکەنە سەر تەڤگەری ئازادی و شەڕی هەموو شێوەکان دەکەن و تاوانی جەنگ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن، چەکی کیمیایی لە دژی گەل بەکار دەهێنێت، ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا پێشەنگایەتی سیاسەتی قڕکردن دەکات کە چۆن بتوانێت گەلی کورد لەناوببات، هەموو دەرفەتەکانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
"لەگەڵ بەرخۆدانی کۆبانێ، ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی سەریهەڵدا"
سەما بەکتاش تیشکی خستەسەر ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێ و وتی: بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لە ١ی تشرینی دووەم، ی دەیان شەهیدمان بەبیردەهێنینەوەو ئەم ڕۆژە لە هەموو ئەو شەهیدانە پیرۆز دەکەین کە لە بەرخۆدانی کۆبانێ گیانیان لەدەستدا، بەتایبەتی ئارین میرکان کە ناوی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بووەوە.، ئەو بەرخۆدانەی کە داعش پلانی بۆ دانابوو لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە کۆبانێ داگیری بکات بۆ ماوەی ١٣٤ ڕۆژ لە کۆبانێ گەشەی کرد و لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بووەوە، لەو ڕۆژەدا، هەمووان لەگەڵ کۆبانێ یەکگرتوو بوون، ١ی تشرینی دووەم بوو بە ڕۆژی جیهانی کۆبانی، ئەو پەیام و وانەیەی لە بەرخۆدانی کۆبانێ وەریدەگرین ئەوەیە کە گەل خاوەنی ڕاستی و بەرخۆدان و خاکەکەی بوو، بۆیە جیهان لەگەڵی یەکگرتوو بوو. لە لایەکی ترەوە، دەتوانین سەرنج ڕابکێشینە سەر ئەو یەکگرتووییە نەتەوەییەی کە لە کۆبانێ سەریهەڵدا، کاتێک کۆبانێ لە مەترسی ئەو بەرخۆدان و خەباتەدا بوو کە ڕوویدا، بەشەکانی دیکەی ڕێگەیان پێدرا بەشداری لەو بەرخۆدانەدا بکەن، هەمیشە دەبینین کە دوژمن یەکێتی نەتەوەیی ناوێت، چونکە دەزانێت ئەگەر کوردەکان یەکگرتوو بن، دەتوانن هێزەکانیان لە گۆڕان جێبەجێ بکەن، بۆیە هێرش ئەنجام دەدرێت، ئەو بەرخۆدانە بۆ هەمیشە بەردەوامە.
"ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ تا ئەمڕۆش بەردەوامە"
سەما بەکتاش وتیشی: بە بەرخۆدانی کۆبانێ، پڕۆسەیەکی نوێ لە سووریا سەریهەڵدا، ئەگەر ئەو بەرخۆدانە لە کۆبانێ بڵاونەکرایەتەوە، چەتەکان و گروپەکانی داعش لە هەموو شوێنێک دەبوون هەتا شام، چونکە چەتەکان پرۆژەیان بۆ شام عێراقیش دانابوو، بەرخۆدانی کۆبانێ ئەو پەیامە بوو کە پڕۆسەیەکی نوێ لە کوردستان دروست بووە، چۆن گەل خۆیان ڕێکدەخەن و خاکەکەیان دەپارێزن و پێشەنگایەتی دەکەن، ڕوون بوو کە ئێمە وانەمان بۆ خۆمان هەیە، بێگومان ئەو بەرخۆدانە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
"پێویستە هێزی خۆمان بەهێز بکەین"
سەما بەکتاس لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هێرشانە، هێڵی پاراستن و خۆڕێکخستن پێویستەو پێشێلکارییەکان دژی گەل و ناوچەکە پێویستی بە خەباتێکی سیاسی و دیپلۆماسی هەیە، دیپلۆماسیمان بۆ گەلە، چونکە دەوڵەت بەرژەوەندییەکانی دەپارێزێت، بینیمان کە بێدەنگییەکی گشتی هەبوو لە هێرشەکانی ئێستادا، بۆیە پێویستە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا و پێشێلکارییەکانی لە سەرانسەری جیهاندا بناسرێت،هەروەها هاوپەیمانێتییەکانمان لەگەڵ گەل لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئازادی ژنان و شۆڕش بەهێز دەکەین، تا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گەل بەهێزتر بکەین، هێزی زیاترمان دەبێت.