"چارەسەری قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەی دیموکراتیکە"
لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر کوردستان داوای زیادکردنی خەباتی کرد.
بەرژین کارا
مەخمور- هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و باشووری کوردستان بە بێ وەستان بەردەوامە، لەو هێرشانەدا دەوڵەتی تورکیا شوێنە خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو، وێستگەکانی کارەبا و وێستگەکانی سووتەمەنی و کامپەکان دەکاتە ئامانج و کۆمەڵکوژی گەورە ئەنجام دەدات، ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٧:١٠ی ئێوارە، دەوڵەتی تورکیا مزگەوتێکی لەناو کامپی پەنابەرانی مەخمور بۆردوومان کرد و ژنێک و دوو منداڵی بریندار کرد.
لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی مەخمور، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر خاکی کوردستان هەڵسەنگاند و وتی: هێرشەکە لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم دانەبڕاوەو داوای زیادکردنی خەباتی گەلی کوردی کرد بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
"ڕێبەر ئاپۆ دوورگەی ئیمراڵی کرد بە ئەکادیمیای هیوا و بەرخۆدان "
لەیلا ئارزو ئیلهان ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا بە یارمەتی هێزە دەسەڵاتدارەکان بە شێوەیەکی نامرۆڤانە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و وتی: لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کامپی مەخمور، لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا، شەنگال و باکووری کوردستان، هێزە پیلانگێڕەکان سوورن لەسەر جێبەجێکردنی پیلانەکەیان، لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا، ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر پلانگێڕییەکە بەرخۆدانێکی بێوێنەی لە دوورگەی ئیمراڵی ئەنجام داوە، لە کاتی ئەم پیلانگێڕییەدا، هێزە داگیرکەرەکان پلانیان دانابوو بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد لەناو ببەن و پلانەکانیان بۆ جینۆساید و وەستانەوە لە دژی گەلی کورد جێبەجێ بکەن، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ وەک بەندکراوێکی ئازادی دەستگیرکرا، پلانیان دانابوو کە بە دیلی ئەو بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد لەناوببەن، بەڵام بینیمان کە ڕێبەر ئاپۆ دوورگەی ئیمڕاڵی کردە ئەکادیمیایەکی زانست و هیوا و بەرخۆدان و خەبات بۆ گەلی کورد و ئەمڕۆش بەدوای بەرخۆدانێکی بێهاوتادا دەگەڕێت.
"چارەسەری قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەی دیموکراتیکە"
لەیلا ئارزو ئیلهان ئاماژەی بەوەکرد، شەڕی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕێکی ئاسایی نییە وتی: ئەمڕۆ لە گەرمترین پڕۆسەدا دەژین، ئەمە هەروەها هێزە دەسەڵاتدارەکان و وەبەرهێنەران و هێزەکانن کە کۆمەڵگە بە نەبوو دادەنێن، هەموو بەرهەم و سامانی کۆمەڵگە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتەکەیاندا بەڕێوەدەبەن، دەبینین کۆمەڵگە چۆن خۆی دەکات بە قوربانی، لە ئەرمینیا، ئازەربایجان، ئیسرائیل، فەڵەستین و کوردستان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو ئەمانە وەک چروسکێکی ئاگرەو دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و هێڵی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ئەوان باش دەزانن کە تاکە ڕێگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە بتوانێت سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت و ئاشتییەکی هەمیشەیی لە نێوان گەل و کۆمەڵگە و باوەڕەکاندا بهێنێتەدی، هێڵی ڕێبەر ئاپۆو نەتەوەی دیموکراتیکە.
"دەیانەوێت بوون و ئیرادەی کۆمەڵگە لە ڕۆژئاوای کوردستان تێکبشکێنن"
لەیلا ئارزو ڕایگەیاند، مەخمور کامپێک بوو کە بۆ یەکەم جار بە سیستمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توانی ژیانی خۆی بەبێ سیستمی دەسەڵات بەڕێوە ببات، وتیشی: کامپەکەمان نموونەیەکە کە نزیکەی ٣٠ ساڵە هێشتا لە بەرامبەر هەموو هێرش و یارییەک بەرخۆدان دەکات لە ڕووی زانست، کولتوور و هونەر و خۆبەڕێوەبردنی کۆمەڵگە خۆیان دروست دەکەن.
"کامپی مەخمور چەندین جار لەبەردەم جیهاندا بۆردوومان کراوە"
لەیلا ئارزو ئیلهام رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کامپەکە نوێ نییەو وتی: بۆ ماوەی 30 ساڵە هێرشی جۆراوجۆر دەکەنە سەر کامپەکەمان. لە ڕێگەی خیانەتی ماڵی بارزانییەوە، ویستی چۆڵکردنی کامپەکە لە ساڵانی ١٩٩٥ەوە بەردەوامە، هێرشەکە لە ڕێگەی شەڕێکی تایبەت لە دژی کۆمەڵگە ئەنجامدرا، هەروەها دەیان جار لە ڕێگەی هێرشە ئاسمانییەکانەوە کامپەکەمان لەبەردەم جیهاندا بۆردوومان دەکرێت، کامپەکەمان کامپێکە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک کامپی پەنابەرانی سیاسی دانیپێدانراوە و بەگوێرەی یاسای حکومەتی عێراق دروستکراوە و هەتا کێشەی کورد لە باکوری کوردستان چارەسەر نەکرێت، هەتا زمانی کوردی نەناسریت، هەتا ناسنامەی گەلی نەناسرێت دەبێت عێراق خاوەنداری لەم گەلە بکات بەڵام دەبینین کە ماڵەکانمان لەبەردەم حکومەتی عێراق بۆردوومان دەکرێن و خەڵکەکەمان دەکوژرێن، لەم دواییانەدا دەوڵەتی تورکیا مزگەوتی کامپەکەی بۆردوومان کرد و ئەمە پەیامێکی گرنگە بۆمان لەبەر ئەوەی دەیانەوێت لە ڕووی باوەڕ و ڕێکخراوەیی و بەرگریکردن لە خۆیان لەناومان ببەن، بەڵام جارێکی دیکە دەبینین کە بێدەنگن لەو هێرشانە، ئەمە ڕاستییەکە کە ئەگەر دەوڵەتی تورکیا نەبووایە کە مزگەوتێکی بۆردوومان کردووە، ئەوا دەوڵەتە ئیسلامییەکان گەورەترین کاردانەوەیان بۆ ئەمە دەردەبڕی، بەڵام دەبینین ئەو وڵاتانەی کە ئامانجەکانیان وەک یەکن بێدەنگن، ئامانجیان قڕکردنی ئەو گەلەیە کە لە کوردستان دەژی.
"قارەمانانی ڕۆژئاوای کوردستان ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن"
لەیلا ئارزو لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر هاوکاریی وڵاتانی جیهان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و وتی: دەوڵەتی تورکیا هێرشێکی ئاوا گەورە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام نادات بەبێ ئەوەی مۆڵەتی هێزە سەرمایەدارییە جیهانییەکانی وەرنەگرتبێت، ئەوەی جێی داخە ئەوەیە کە قارەمانانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەو پاڵەوانانە بوون کە مرۆڤایەتییان لە چەتە خوێناوی و کوشندەکانی داعش پاراست، نەک هەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گەلی کورد، بەڵکو لە کەسایەتی ئەوانەوە هێزی کۆمەڵگە، باوەڕ و کولتووری ئازادییان لە جیهاندا پاراست، بەڵام ئەو پاڵەوانانەی کە چەتەکانی داعشیان تێکشکاند و ڕێگەیان نەدا سیستمی ڕەشی داعش زاڵ بێت، ئێستا لەژێر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادان.
"گەلی مەخمور بەڵێنی خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان دووپاتکردەوە"
لەیلا ئارزو ئیلهان ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کامپی مەخمور بەرخۆدانی گەلی زیاتر کرد و وتی: ئەو شەوانەمان بینی کە دەوڵەتی تورک هێرشیکردە سەر شوێنی پەرستنمان، ئەوان پێیان وابوو کاتێک هێرشێکی لەو شێوەیە کرا،، کۆمەڵگە نائومێد دەبێت و هەنگاوێک لە بەرخۆدان دەکشێتەوە، بەڵام گەلەکەمان بە هەموو هێزی خۆی لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵیدا خەباتی خۆیان بۆ بەرخۆدان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دووپاتکردەوە.
"ڕێبەر ئاپۆ بە بیری خۆی بووە کلیلی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"
لەیلا ئارزو ئیلهان لە کۆتایی قسەکانیدا بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکانی کوردستانی بەم شێوەیە باسکرد: ئێستا گەریلاکانی ئازادی لە چیاکانی کوردستان بەرخۆدانێکی بێوێنە دەکەن، ڕێبەر ئاپۆ لە دوورگەی ئیمراڵی بەرخۆدانێکی بێوێنە دەکات دژی هەموو هەوڵێک بۆ ڕادەستکردنی ئیرادە، گەلی کورد لە شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور، شەنگال، ڕۆژئاوا، باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاوارەکان لە دژی سەرکوتکردنی دەوڵەتی تورک و هێزە دەسەڵاتدارەکان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئێستا لە شوێنێکی دیکە دەژین بە مافی پەنابەرێتی، ئەمەش بەو مانایە دێت کە بە بەهێزکردنی ئەم خەباتە، دەتوانین بە تەواوی داگیرکاری لە کوردستان تێکبشکێنین، شکستی داگیرکاریی لە کوردستان بە هەمان شێوە پەیوەستە بە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە، چونکە ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە بیرو پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، ئێستا دەبینین کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چ مەترسییەکی لەسەرە، بۆ ئەوەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم مەترسییە دەرباز بێت، پێویستە لە ڕێگەی خەباتمانەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین، ئەو کاتە دەتوانین خاکی کوردستان و هێزی کۆمەڵایەتی و ئرادەی کوردستان بپارێزین.