ڕۆژنامەنووسێکی لوبنانی: پێکدادانەکان توندوتیژی زیاد دەکەن

نیعمەت بەدرەدین، ڕۆژنامەنووسی لوبنانی ئاماژەی بەوەکرد، سیاسەتی شەڕی هێزە دەسەڵاتدارەکان بووەتە هۆی ئەوەی هەزاران کەس ماڵەکانیان جێبهێڵن و پێکدادانەکانی ئێستا توندوتیژی دژ بە ژنان زیاد دەکات.

فادیا جومحە

 

بەیروت- هێزە هەژموونییەکان لە غەززە، لوبنان، عێراق و سووریا بەو سیاسەتانەی جێبەجێی دەکەن نادڵنیایی بۆ داهاتوو دروست دەکەن، نیعمەت بەدرەدین، ڕۆژنامەنووسی لوبنانی وتی: سیاسەتی جەنگ بووەتە هۆی ئەوەی هەزاران کەس شوێنی خۆیان جێبهێڵن.

 

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەی ئەمەریکا درێژکردنەوەی هێرشەکانیە بۆ سەر لوبنان، هەروەها تیشکی خستەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و وتی: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات لەبەرچاوی جیهان ئەنجام دەدرێت، ئەوانەی شەڕی تاوان دەکەن لە غەززە دەبوایە دادگایی بکرێن، بەڵام پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەهۆی بێدەنگی نێودەوڵەتییەوە لە زیادبووندایە.

 

"تا دێت قەیرانەکە قوڵتر دەبێتەوە"

نیعمەت بەدرەدین تیشکی خستە سەر بارودۆخی سووریا و عێراق و لوبنان و وتی: بە بڕیاری وڵاتانی جیهان، سووریایەکی گەمارۆدراو هەیە، قەیرانی ئەو کەسانەی کە لە سووریا، لوبنان، ئوردن، تورکیا، عێراق و میسر ئاوارە بوون، قوڵتر دەبێتەوە، قەیرانێکی ئابووری لە لوبنان هەیە کە هەرگیز نەبیندراوە، پەرلەمان بێ کاریگەرییە، ئەنجامەکەی پارەی زۆرێک لە خەڵک لە بانکەکاندا هەیە، مێژوو ئەمە نیشان دەدات؛ ئێمە شایەتی گەورەترین دزیین، هەزاران کەس لە سووریا شوێنی خۆیان جێهێشتووەو لە لوبنانن، بۆردومان لە باشوور دەبێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیان.

 

"نەخشەی هەرێمی عەرەبی گۆڕانکاری بەسەردا دێت"

نیعمەت بەدرەدرین تیشکی خستەسەر ئەوەی کە زۆر پێشهاتی مەترسیدار نەخشەی ناوچەی عەرەبی گۆڕیوە و وتی: ئەنجامی ئەم پەرەسەندنانە بە پرۆسەی شەڕی نێوان دوو تەوەری ناسراو دیاری دەکرێت، ئێستا ناوەندی شەڕی غەززە دەتوانین بڵێین ئەنجامی ئەو شەڕە وێنەی ناوچەکە دیاری دەکات، هێزە هەژموونییەکان هێشتا بڕیاری فەرمانڕەواییکردنی جیهان دەدەن و نایانەوێت ئەو شوێنە جێبهێڵن کە تێیدا پارە پەیدا دەکەن.

 

"پێویستە ژنان لە گفتوگۆکانی ئاشتیدا بن"

نیعمەت بەدرەدرین جەختی کردەوە لەسەر راستی ژنان لە قەیران و ناکۆکییەکاندا و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە "ژنان ڕووبەڕووی کێشەی جەستەیی، دەروونی، کۆمەڵایەتی و کولتووری دەبنەوە لە ململانێ و جەنگ و قەیرانەکاندا، توندوتیژی دژی ژنان زیاد دەکات ژنان ناتوانن خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەربگرن، لەوانە خزمەتگوزاری تەندروستی زایەندی و خزمەتگوزاری تەندروستی لەدایکبوون، سەرەڕای هەموو ئەم زەحمەتییانە، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانن ڕۆڵی بنچینەیی بگێڕن لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی و کولتووریدا، ژنان بنەمای ژیانن و دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕن لە ئاشتیدا، پێویستە ژنان بەشدارییەکی کاریگەر بکەن لە گفتوگۆکانی ئاشتی و پرۆسەی بڕیارداندا.

 

لە کۆتاییدا نیعمەت بەدرەدین بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەبیرهێنایەوە و وتی: پێویستە فشار بکرێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، بۆ ئەوەی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کاریگەر بن، دەیانەوێت مەرجەکانی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێن و پێویستە ئەو سیاسەتانەی پەیوەندییان بە کێشەی ژنانەوە هەیە جێبەجێ بکرێن.