پەروین یوسف: ژنان لە هەموو پێکهاتەکان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی تێدەکۆشن
پەروین یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە، دووپاتی کردەوە کە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ڕەنگ و کولتوور و پێکهاتە و ئایین و مەزهەبەکانی یەکخستووە و وتی: لە ژێر ئەم فەلسەفەیەدا بە پێشەنگایەتی ژنان کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بنیاد دەنێین
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- سێیەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی مسۆگەری کۆمەڵگەیەکی ڕەوشتی، سیاسی و دیموکراتیکە" بەڕێوەچوو، پەروتن یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"، گرنگی ناسینی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بۆ دەزگاکەمان هەڵسەنگاند.
"دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان بە فەلسەفەیەکی قووڵ بەدی هات"
پەروین یوسف ئاماژەی بەوەکرد، دەسکەوتەکانی شۆڕشی ژنان بە فەلسەفەیەکی ڕاستەقینە و قووڵ بەدیهاتووە و وتی: ماوەیەکی زۆرە شۆڕشێکی گەورە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدراوە، ئەم شۆڕشە لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرا، کاتێک دەستکەوتەکانی ژنان لە شۆڕشی ژناندا دەبینین، دەزانین کە ئەو دەستکەوتانە لە سایەی فەلسەفەیەکی قووڵدا بەدەست هاتوون، ئێستا هەموو کەسێک لە ژێر ئەم فەلسەفەدا ڕاپەرین و شۆڕش مسۆگەر دەکات.
"لە کۆنگرەدا خاوەندارێتی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی گفتوگۆی سەرەکی بوو"
لە درێژەی قسەکانیدا، پەروین یوسف وتی: دروشمی کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتیک بریتی بوو لە 'ژن، ژیان، ئازادی، مسۆگەری کۆمەڵگەیەکی ڕەوشتی، سیاسی دیموکراتیکە" بەم دروشم و ڕاستییە شۆڕشەکەمان ئەنجامدا، ئەمڕۆ خاوەندارێتی و گەشەی ئەم شۆڕشە بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد، بەم فەلسەفەیە گەشە دەکات و بونیات دەنێت، لەم قۆناغە مێژووییەدا ژنان توانیان کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیان و بونیاتنانی بنەماڵەیەکی دیموکراتیک دروست بکەن، ئەو مشتومڕانەی لە کۆنگرەدا ئەنجامدرا، دیبەیتەکانی خاوەندارێتی ئەم فەلسەفەیە بوون، ئەو دروشمەی کە ئەمڕۆ لە هندستان بەرز دەکرێتەوە و ئەو فەلسەفەیەی لەوێ بڵاوبووەتەوە، لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. .
"ئەم فەلسەفەیە بە بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکهات"
پەروین یوسف سەرنجی بۆ ئەو گۆڕانکاریانە ڕاکێشا کە ئەم فەلسەفەیە هێناویەتییە ئاراوەو وتی: هەموو کەسێک دەیەوێت لێکۆڵینەوە بکات و ڕاستی ئەم فەلسەفە بزانێت، هەروەها دەڵێین ڕاستی ئەم فەلسەفەیە لە بیری ڕێبەر ئاپۆوەیە، ڕێبەر ئەم فەلسەفەیەی بەخشی بە ژنانی کورد و هەموو ژنانی جیهان، دەبینین ژنانی یەپەژە چۆن لەژێر ئەم فەلسەفەدا شەڕ دەکەن، ژنانی سیاسی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لە پێناو ڕاستی گەلەکەیان چالاکیی دیبلۆماسی بەڕێوەدەبەن، لەژێر ئەم فەلسەفەیەدا، هەموو ئەو پێکهاتانەی کە هەن، ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شۆڕشێک ئەنجام دەدەن، ژنان پێشەنگایەتی گەلەکەیان دەکەن.
"فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ئازادی فرەچەشنی ئایینی پێکهاتەیی یەکخست"
لە کۆتایی قسەکانیدا، پەروین یوسف ڕایگەیاند، بەم فەلسەفەیە هاودەنگی و یەکڕیزی ژنان مسۆگەر بووە و وتی: کاتێک دەڵێین فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، باس لە فەلسەفەیەک دەکەین کە هەموو ژنان لەخۆ بگرێت لە ئایین و پێکهاتە جیاوازەکانەوە، ڕەنگ، کولتوور، ئایین، پێکهاتە زۆرن، بەڵام لە ژێر ئەم فەلسەفەدا یەکگرتوون، ئێمەی ژنان دەتوانین لە ژێر ئەم فەلسەفەیەدا یەکێتی و یەکڕیزی خۆمان بونیاد بنێین، بەم فەلسەفەیە ژیانێکی ئارام و دیموکراتیک و یەکسان بە جوانی وشیاری ژنان بونیات دەنێین، ژیانێک کە کوشتن و قڕکردن و زاڵبوون و کۆیلایەتی و جینۆساید و داگیرکاری تێدا نەبێت.