فەوزیە عەبدی: بە هەوڵی ئیدارەی خۆسەر سوریایەکی فرەیی و لامەرکەزی بنیاد دەنێین

ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کار دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە و سیاسی و دیموکراسی، بۆ ئەو قەیرانەی ماوەی ١٠ ساڵە خەڵکی سوریا پێوەی دەناڵینن.

نورشەن عەبدی

 

کۆبانێ- بەهۆی کاریگەرییە گەورەکانی قەیرانی سوریا لەسەر هەموو ناوچەکان و شکستی هەموو کۆنفرانس و کۆمەڵگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆی، ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە هەژدەی مانگی نیساندا، دەستپێشخەریەکی بۆ لایەنە جیاوازەکان کرد تا بگەنە چارەسەرێکی ئاشتیانە.

 

فەوزیە عەبدی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان لە کانتۆنی کۆبانی لە ناوچەی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، باسی لەوەکرد ئەو دەستپێشخەرییەی ئیدارەی خۆسەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا دەستیپێکردووە، هەنگاوێکی باش دەبێت بۆ بنیادنانی سوریایەکی فرەیی و دیموکراسی، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد لەگەڵ دەستپێشخەرییەکان ڕێک بکەون لە پێناو تێپەڕاندنی قیرانەکان.

 

دەستپێشخەرییەکە لەسەر بنەمای ٩ بڕگەی بنەڕەتییە، لەڕێگەیەوە ئیدارەی خۆسەر بەشداری دەکات لە پەرەپێدانی سوریا و دامەزراندنی سیستەمێکی ئیدارەی سیاسی لامەرکەزی، فرەیی، دیموکراسی کە هەموو پێکهاتەکان لە خۆبگرێت و مافەکانیان بپارێزێت، فەوزیە عەبدی دەڵێت: لە ساڵی ٢٠١١ەوە گەلی سوریا بەدەست داگیرکارییەوە دەناڵێنێت، هەژاری، ئاوارەبوون، کۆچ و چەندینی دیکە، بۆیە سوریا پێویستی بە چارەسەری سیاسی ئاشتیانە نەک سەربازی.

 

"چارەسەری قەیرانی سوریا لە دەستی سوریاییەکان دەبێت"

سەبارەت بە گرنگی ئەم دەستپێشخەرییە بۆ گەل لە سوریا فەوزیە عەبدی ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی ساڵانی پێشوودا چەندین دەستپێشخەری بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا دەستیپێکرد، لە چارەسەری دەستورییەوە بۆ لیژنەی دەستوری، لە هەموو ئەم دەستپێشخەرییانە ئەوە بوو کە گەلی سوریا بە ئازار و کارەساتدا ژیاوە، تا گۆڕانکاری دیمۆگرافی پراکتیزە کرا، ئەو ڕێککەوتن و پەیماننامانەی کە بۆ چارەسەرکردن لە سوریا پەسەندکران، قەیرانەکەیان قووڵتر کردەوە لەبری چارەسەرکردن، لە ئەنجامدا بارودۆخی خەڵک خراپتر بوو. هەموو ئەو دەستپێشخەرییانەی کە بۆ سوریا خرانەڕوو، ئەنجامیان نەهێنا و خەڵکی سوریایان نەگەیاندە شوێنێکی سەلامەت، ئەمەش وایکرد ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێشخەرییەک دەستپێبکات. کە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانەکانە بە گشتی.

 

"بە جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکە شۆڕشی ژنان دەگوازینەوە بۆ ناوچە گشتییەکانی سوریا"

سەبارەت بە کاریگەریی دەستپێشخەرییەکە و بڕگەکانی لەسەر پێگەی ژنان لە ناوچە گشتییەکانی سوریا، فەوزیە عەبدی ڕوونی کردەوە، |لەکاتێکدا لایەنەکانی دیکە بەبێ بەشداری ئیدارەی خۆسەر کۆدەبوونەوە، وەک کۆبوونەوەی وڵاتانی گەرەنتیکەر ڕووسیا، تورکیا و ئێران، ئەو وڵاتانەش چارەسەری سیاسیان بۆ سوریا ناوێت و ئامانجیان نییە. هەمووان درک بەوە دەکەن کە کاتێک قەیرانی سوریا چارەسەر بوو، ئەو وڵاتانە هیچ بەرژەوەندییەکیان لە سوریادا نابێت، بۆیە ئاستەنگن بۆ دەستپێشخەرییەکانی ئیدارەی خۆسەر کە هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانەکە دەدەن.

 

فەوزیە عەبدی جەختی لەوە کردەوە، بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی دەستپێشخەرییەکە، بڕیارە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکرێن، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک فراوانتر دەبێت، خۆبەڕێوەبردن لە هەموو ناوچەکانی سوریا جێبەجێ دەکرێت و کاریگەری ئەرێنی لەسەر پێگەی ژنان لە سوریا دەبێت بە گواستنەوەی دەستکەوت و ئەزموونی ژنان لە چوارچێوەی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ژنان لە ناوچەکانی تر لە وڵاتدا.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ژنان لە داهاتوودا بەشداری لە داڕشتنی دەستووردا دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان، بەو پێیەی دیارترین ڕۆڵیان لە خەبات و جێبەجێکردنی یاساکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەبووە"، داوای لە هەمووان کرد گروپ و پێکهاتەکان و لایەنەکان بە بەشداریکردن لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستپێشخەرییەکە کە هەوڵەکانی گەلی سوریا لە دۆزینەوەی چارەسەرێکدا یەکدەخات.