دیپ هالەند، وەک یەکەم وەزیری ئەمریکی ڕەسەن دەستنیشانکرا

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ئەندامی نیومەکسیکۆ "دیپ هالەند" لە ئەنجومەنی نوێنەران وەک وەزیری ناوخۆدا.

ناوەندی هەواڵ
 
بەرواری ١٥ی ئازار، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا "دیپ هالەند"ی نوێنەری کۆنگرێس، لە ئیدارەی جۆبایدن وەک وەزیری ناوخۆ پەسەند کرد و بووە یەکەم کەسی بە ڕەگەز ئەمریکی کە پۆستی وەزیری لە ئەمریکا وەربگرێت. لە نێوان ٥١ ئەندامدا دەنگی ٤٠ ئەندامی بەدەست هێنا، ئەوانەشی لە دژی بوون و دەنگیان پێنەدا کۆمارییەکان بوون.
 
هەروەها دیپ دەستنیشانکراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئاژانسێکی گەورە کە بەرپرسە لە پێنجیەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەک پارتە نەتەوەییەکان و هۆزی هندییە ڕەسەنەکان، وە بەرپرسیار دەبێت لە جێبەجێکردنی هەر ئەرک و گۆرانکارییەک لەلایەن جۆ بایدنەوە دەربچێت.ا
 
دیپ هالەند، تەمەنی ٢٠ ساڵە و لە هۆزی لاگونا پویبلۆ لە نیومەکسیکۆ لەدایک بووە، لە ساڵی ٢٠١٨ ناوی چووە مێژووەوە وەک یەکێک لەو دوو ژنەی کە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردران.
 
سەرۆکی دیموکراتی ئەنجومەنی پیران چەک کیور، پێش دەنگدانەکە ئاماژەی بەوەدا "دیپ هالەند نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گەورە دەکات، حکومەت بەرەو پێشەوە دەبات"، هەروەها ئەوەی ڕوون کردەوە زۆر لە مێژە خەڵکی ڕەسەن لە ئاستی کاری حکومەت و چەندین شوێنی دیکەدا پشتگوێ خراون.
 
دیپ یەکێک بوو لەو ژنانەی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩  ناڕەزایی دەردەبڕی بەرامبەر سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.
 
ت.پ