دوو ئەفسەری ژن بۆ سەرۆکایەتی فەرماندەی سەربازی ئەمریکا دەستنیشان کران

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە یادی ڕۆژی ژناندا دوو ئەفسەری ژنی بۆ سەرۆکی دوو سەرکردەی سەربازی ئەمریکا دەستنیشانکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٨ی مارسدا  بە گوێرەی ماڵپەڕی "ڕووسیا ئەمڕۆ" سەرۆک جۆ بایدن ڕایگەیاند کە ئەفسەری هێزی ئاسمانی جاکلین ڤان ئۆستێد، تاکە ژنە لە سوپای ئەمریکا بە پلەی ژەنەڕاڵی چوار ئەستێرە کە "بەرزترین پلەی سەربازیە لە ئەمریکا " دەستنیشان کردووە.

هەروەها ئەفسەر لۆرا ڕیچاردسۆن ژەنەڕاڵی سێ ئەستێرەی بە فەرماندەی فەرماندەیی سەربازی باشور دەستنیشانکرا، کە ئەمریکای لاتین و ناوڕاست دەگرێتەوە، لەم پلەیەدا چوارەمین ئەستێرەی بدەست هێنا.

 

چاوەرێ دەکرێت لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە بڕیارەکە پەسەند بکرێت و بە دووەم و سێیەم ژن لە مێژووی ئەمریکادا لە بەڕێوەبردنی پۆستێکی بەرزی لەم شێوەیەدا.

 

بایدن لە وتارێکیدا سەبارەت بەو بڕیارە دەڵێت: "ئەو دوو ژنە بەهرەی بێ هاوتا و توانای کاری باشیان هەیە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا دەبێت دەستکەوتەکانی ئەو دوو ژنە پێشەنگە ببینین و بەرز بیانرخێنین".

بە پێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بڕیار وابوو لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٠ ئەم دوو ژنە بکاتە بەرپرسی ئەو پۆستانە بەڵام بڕیارەکە دواخرا بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە لە مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا ئەنجام درا، چونکە مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا ترسی ئەوەی هەبوو کە دۆناڵد  ترامپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ڕازی نەبێت بو دانانی ژنان لە پۆستێکی لەو شێوەیە.

 

ت.پ