"دەستدرێژی تورکیا لە سووریا داهاتوو و چارەنوسی گەلەکەی لەناو دەبات"
لەیلا ئەحمەد، وتەبێژی نوسینگەی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لە وەڵامی دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورکیا و کاریگەرییەکانی لەسەر سووریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی سووریای داگیرکردووە.

بەرچەم جودی
کۆبانێ- تورکیا یەکێکە لەو دەوڵەتانەی کە سەرەتا خۆی خستە ناو قەیرانی سووریاوە و دەکرا سوودێکی زۆری لێ وەربگرێت، دەوڵەتی تورکیا قەیرانی سووریا بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی و پڕۆژەی لەشکرکێشییەکەی بەکارهێنا، کە ماوەی ١٤ ساڵە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر سووریا، ئێستا کۆنترۆڵی حکومەتی گوازراوەی سووریای گرتوە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ئیدارەی ئەو وڵاتە بکات.
لەیلا ئەحمەد، وتەبێژی نوسینگەی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لە کانتۆنی فورات، کاریگەرییەکانی دەستدرێژی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر سووریا هەڵسەنگاند.
"دەوڵەتی تورکیا لە هەموو ڕوویەکەوە ڕۆڵێکی نەرێنی بینی"
لەیلا ئەحمەد ڕۆڵی دەوڵەتی تورکیا لە ڕێکخستنی گروپی چەتەکانی لە سووریا بەم شێوەیەی خستەڕوو، لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە تا ئێستا دەستوەردانی دەوڵەتی تورکیا لە سیاسەت و شەڕ و کۆمەڵگەی سووریادا گەورەترین بەربەست بووە بۆ ئێمە، بەتایبەتی لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەوڵەتی تورکیا گەورەترین پاڵپشتی لە ڕووی مەشق و خولی پەروەردەی و ڕێکخستن و لۆژیکی و چەک و هتدەوە، پێشکەشی کردن، هەروەها ئەو گروپانەیان کە وایە خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ناودەبرد وەک گروپی باند ڕێکخرابوو، لە ناوەڕۆکەکانیان دووریان خستەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنا، لە لایەکی ترەوە ئەو ئاژاوەگێڕییانەی کە دەوڵەتی تورکیا لە سووریا دروستی دەکات و سەقامگیرییەکەی تێکدەدات و ناتەبایی نێوان گروپ و بیروباوەڕەکان دروست دەکات و دەیان بابەتی دیکەش هەیە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرشی کردوەتە سەر سووریا و تا ئێستاش هەر بەو شێوەیەیە.
"سووریا لە ڕووی جوگرافی و سیاسییەوە داگیرکراوە"
لەیلا ئەحمەد ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی سووریای داگیرکردوە، وتی: دەوڵەتی تورکیا جگە لە دەستدرێژیکردنە سەر خاکی خۆی، بە ئاشکرا بە هەموو شێوەیەک خاکی سووریای داگیرکردوە، بۆیە لەشکرکێشییەکی دوولایەنەیە کە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی سووریای وەک عەفرین و جەرابلوس، گرێ سپی و سەرێکانی داگیرکردوە و ئەو ناوچانە تا ئێستاش لە داگیرکاری ئەو و چەتەکانی خۆیدان ماونەتەوە، ئەم ناوچە داگیرکراوانە لە ناسنامە و پێناسەی سوریای خۆیان دابڕێنراون و گۆڕدراون بۆ ناوچەی خاکی تورکیا، هەروەها ئێمە پرسی ئەو کردارانە دەگرینە بەر کە ڕۆژانە لەوێ لە ڕووی گۆڕانکاریە دیمۆگرافیەکان و لەناوبردنی گەلە ڕەسەنەکانییەوە ئەزمون دەکرێن، بەباشی دەزانرێت کە لە دەستوور و یاسا و ڕێکەوتنەکانی نێوان دەوڵەتەکاندا، ناکرێ دەوڵەتێکی دراوسێ بەسەر خاکی وڵاتێکی دیکەدا زاڵ بێت، بەڵام ئێمە لە ساڵی ٢٠١١ەوە ئەم لەشکرکێشییە لە دەوڵەتی تورکیاوە دەبینین و ئەزمونی دەکەین.
"گەلی سووریا جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هەمان سیستەم و عەقڵیەتی دەبێتەوە"
لەیلا ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕاستی حکومەتی نوێ ماوەیەکی کەمی خایاند بۆ دەرکەوتن و دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، گەلی سووریا بە هەموو پێکهاتەکان و بیروباوەڕ و نەتەوەکانییەوە هیوادار بوون و چاوەڕێی ئەوە بوون کە گەلی سووریا داهاتویەکی سەقامگیر و ئارام و یەکسان و دیموکراتی ببینێت، دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەم گروپانە، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ڕاستی خۆیان ئاشکرا کرد، و بەداخەوە جارێکی دیکە چارەنوسی گەلی سووریا کەوتە دەستی هەمان عەقڵیەت و دەسەڵات، جارێکی تر ئەم حکومەتە سیستمی یەک ئاڵا و زمان و نەتەوەی بەسەر کۆمەڵگەی سووریادا سەپاند، کە ئەمەش هیوای گەلی لەناوبرد، بە تایبەتی ڕووداو و کۆمەڵکوژی دژ بە عەلەوی و دروز، هەڕەشەکان لەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تر، ڕاستی حکومەت و ئایندەی سووریای ئاشکرا کرد.
"تورکیا پرۆسەی ئاشتەوایی تێکدەدات"
لەیلا ئەحمەد بە توندی و بە ڕوونی کاریگەری دەوڵەتی تورکیا لەسەر سووریای پێناسە کرد، وتی: بەڕاستی هێشتا گفتوگۆ و ڕێکەوتن بۆ داهاتوی سووریا لە ئارادایە، بەڵام هەرکاتێک هەنگاوی ئەرێنی بنرێت، واتە هەڵوێستێکی هیواببەخش دەرببڕدرێت، دەبینین دەوڵەتی تورکیا یەکسەر دەستوەردان دەکات و پرۆسەکە دوادەخات، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە ناکۆکی زۆر سەرهەڵدەدەن، حکومەتی کاتی لێدوان و هەڵوێستی باش دەدات، دواتر بە کردەوە هیچ هەنگاوێک نانێت و نیەتی چارەسەر بێ توانا دەبێت، هەروەها هەرکاتێک ڕووداوێک یان کۆبوونەوەیەکی کاریگەر پەرە بسەنێت، سەردانەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی سووریا دەست پێدەکات، وەک لە دوایین کۆبوونەوەکاندا دەستوەردانی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی تورکیا لە سیاسەت و ستراتیژی و هەڵوێستی حکومەتی سووریا ڕوون دەکەنەوە.
"دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر سووریا داهاتویەکی تاریکی لێدەکەوێتەوە"
لەیلا ئەحمەد، وتەبێژی نوسینگەی پەیوەندییەکانی پەیەدە جەختی لەسەر پێویستی چارەسەری ناوخۆی و ئاشتەوای کردەوە، وتی: گەلی سووریا لە ئەنجامی ململانێی دەسەڵات و بەرژەوەندی هاوبەشدا زیانێکی گەورەی بەرکەوتوە، هەموو پێکهاتەکانی سووریا پشکی خۆیان لە گێژاو و شەڕی ئێستا وەرگرتوە و بێ شکست باجەکەیان داوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش هەموو داواکاری و چاوەڕوانییەکانمان وەک یەکن، بەڵام بەداخەوە ئەگەر دەستدرێژی دەوڵەتی تورکیا لە سووریا بەردەوام بێت، تەنانەت ناتوانین باسی بڕیارنامەش بکەین، چونکە کەس قبوڵی ناکات کە دۆخی سووریا بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەعس، کەسیش نایەوێت بەم شێوەیە بژی، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، بڕیارنامەکە لە دەستی پێکهێنەرانی ئێمە و هاوڵاتیانی سووریادایە و بڕیارنامەکەش لە دیمەشق مەحاڵە، بەڵام ئەگەر دەستدرێژی و ڕوانگەی دەوڵەتی تورکیا و هەر هێزێکی دەرەکی بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ناتوانین باسی سووریایەکی ئازاد و دیموکراتی و یەکسان بکەین.