ژنان لە لیبیا دژی جیاکاری لە سیاسەتدا دەجەنگن

ژنانی لیبیا ئاماژەیان بەوەکرد کە ڕۆڵی ژنانی ئاشتیخواز، نێوەندگیری، بنیادنەر و داهێنەر لە کۆمەڵگەی لیبیادا نەگۆڕاوە.

ئیبتیسام ئەغفیر

 

بەنغازی- لە لیبیا دوای تیرۆرکردنی موعەمەر قەزافی لە ساڵی ٢٠١١، بوونی گروپە چەکدارەکان زیادی کرد، لە کاتێکدا ئەمە ململانێ و نا سەقامگیری سیاسی بەدوای خۆیدا هێناوە، حکومەت و گروپە نیمچە سەربازییەکان بەردەوام ژنان و دەستکەوتەکانیان کردووەتە ئامانج، ژنان زیاتر لە بڕیاردان و بەڕێوەبردن دوور دەخرانەوە بەڵام ژنانی لیبیا خۆیان لە خەبات بۆ نیشاندانی ئامادەیی خۆیان لە سیاسەتدا نەدەشاردەوە.

 

ژنانی لیبیا لە هەڵسەنگاندنی شوێنی ژنان لە سیاسەتدا باس لەوە دەکەن کە ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا نەگۆڕاوە، بەڵام ڕووبەڕووی هەڵاواردن دەبنەوە.

 

"ژنان دەتوانن ڕاستی ئێستا باشتر دەربخەن"

نەعیمە بەرناوی، داکۆکیکاری مافەکانی ژنان، ڕایگەیاند، ژنان پێشەنگن و دەتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و وتی: ژنان دەتوانن ڕاستی ئێستا باشتر دەربخەن، بەڵام لەبەرئەوەی ژن لە سیاسەتدا نییە کۆمەڵگە هەیشە سڵ لەوە دەکاتەوە ژن بەشداری سیاسەت بکەن چونکە ژنان لە کارەکانیاندا وردن.

 

"ژن ڕۆڵێکی گرنگ لە لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەگێڕێت"

حەمید بەرعەسی کۆمەڵناس دەڵێت: ڕۆڵی ژن لە سیاسەتدا بوونی هەیە، بەڵام پێویستە زیاتر لە لایەنەکانی ژیان، ئاشتی و شەڕ، قەیران و کارەساتەکاندا پیشان بدرێت، ژنان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتیدا، هەندێک لە ژنان دەتوانن ڕۆڵی گرنگە لە بەرەوپێشچووندا ببینن.

 

"ژن بۆ چوونە ناو سیاسەت پێویستی بە پاڵپشتی زیاترە"

ئەمیرە حاسی، سیاسەتمەدار ڕایگەیاندووە کە ژنان هێشتا ڕۆڵێکی بەهێزیان لە لیبیا هەیە و وتی: ژنان بەهێزن، بەڵام نەمانتوانیوە هەوڵەکان بۆ بەشداریکردنی ژنان لە سیاسەتدا زیاد بکەین، ئەمەش دەریخستووە کە ڕۆڵی ژنان بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات، بۆ بەرەوپێشچوونیشیان ژنان پێویستیان بە هۆشیاری و پشتیوانی زیاتر لە لایەن ژنانەوە هەیە لە هەموو ئاستەکاندا، لە چەمکی یەکسانییدا نا یەکسانی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتنی ژنان لە سیاسەتدا، ژنان پێویستیان بە پشتیوانی زیاترە بۆ ئەوەی بچنە ناو سیاسەتەوە.

 

"توانیم سود لە کاندیدبوونم وەربگرم و زیاتر خزمەتی کۆمەڵگە بکەم"

ئامینە حسێن، ڕاوێژکار و یەکێکە لەو کاندیدانەی کە خۆی بۆ قەزای بەنغازی کاندید کردووە لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٢ دەڵێت: لە ڕێگەی ئەزموونی خۆمەوە و بەو پێیەی من کاندید بووم ئەزموونی زۆرم وەرگرت، وای لێکردم زیاتر سەرقاڵی کێشەکانی کۆمەڵگە بم.

 

دووپاتیکردەوە کە توانیویەتی لە ڕووی سیاسییەوە خۆی بسەلمێنێت و بووەتە بنکەیەکی گەورەی جەماوەری، وتی: بانگهێشت دەکرێم بۆ چالاکییە سیاسی و ئەمنییە جۆراوجۆرەکان کە لە بەنغازی ڕوودەدەن و سەرکردایەتی تیمێکم کرد کە زۆربەیان پیاون بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی، و ژنانیش لەو تیمەی کە من لە ناوچەی باشووری لیبیاوە سەرکردایەتیم دەکرد بوونیان هەبوو.

 

ڕوونیشیکردەوە، ژنان هێشتا ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە لە کۆمەڵگەدا و بەتایبەتی ئەوانەی لە بواری سیاسیدا پێگەیەکیان هەیە ڕۆڵی گەورەیان لە کۆمەڵگەدا هەیە و تا ئێستاش پێشەنگایەتی دەکەن.