جیهان خەلیل: سیستمی دیموکراسی بۆتە پایەیەکی سەرەکی چارەسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

جیهان خەلیل، ڕاوێژکاری خۆبەڕێوبەری دیموکراتیک لەبارەی ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەئامانجکردنی سیستمی ئیدارەی خۆسەر هەڵسەنگاندنی کرد.

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵیداوە بە کردار و هێرشەکانی ناکۆکییەکانی سوریا درێژ بکاتەوە و ڕێگە لە چارەسەرییەکان بگرێت، سەرەڕای هێرشە داگیرکارییەکانی کە تا ئێستا لە زۆرێک لە ناوچەکانی سوریادا بەردەوامە، هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، دۆخەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاشدا هاوشێوەیە و دەوڵەتی تورکیا بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ناوچە مەدەنییەکان و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات، ئامانجیشی زیانگەیاندنە بە سیستمی یەکسانیخواز و خۆبەڕێوەبەری و دەستبەسەرداگرتنی دەستکەوتەکانی شۆڕشە.

 

جیهان خەلیل، ڕاوێژکاری خۆبەڕێوبەری دیموکراتیک، دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم شەڕە بەشێکە لە شەڕی جیهان کە لەنێوان ناتۆ و ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت، هەروەها کاریگەری لەسەر باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، چونکە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ناکۆکییەکان بقۆزێتەوە و داگیرکارییەکانی بەردەوامی پێبات.

 

لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا بە تەنها ماوەتەوە

"لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێک لە وڵاتان لە ئاستی جیهانیدا پاڵپشتی پلان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوون، بەڵام لەم ماوەیەدا و بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان زۆرێک لە هاوسەنگییە سیاسییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. ئێستا ناکۆکییەکی زۆر لە دژی دەوڵەتی تورک هەیە، بێگومان لە ئاستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیاندا ماوەتەوە بۆیە دەوڵەتی تورکیا بێ پشت ماوەتەوە، ماوەیەک پێش ئێستا لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە پڕوپاگەندەی چڕی دەکرد بەوەی دەوڵەتی تورک ئۆپەراسیۆنێکی نوێ بۆ ناوچەکە ئەنجامدەدات، بەڵام بارودۆخی ئێستا پێچەوانەی خەونەکانیانە، ئەمجارەیان ئەو دەنگۆیانەی بۆ ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی تورکیا بڵاوکراونەتەوە گوزارشت لە بوونی وڵاتانی بیانی ناکەن، ئەمەش بە یەکگرتن و یەکڕیزی گەلان لە سیستمێکی دیموکراتیکدا دروستبووە، دەوڵەتی تورک لە ئێستادا چەندین کردەوەی دوژمنکارانە لە ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجامدەدات، بەڵام هێشتا وڵاتانی بیانی لە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانیاندا شکست دەهێنن. هەرچەندە دەوڵەتی تورک ئەندامی ناتۆیە و خاوەنی دیبلۆماسییەکی ئاست بەرزی جیهانییە، بەڵام دەبینین کە ژینگەکەی لاواز بووە و هێواش هێواش تەنیا دەبێتەوە. ئەمڕۆ سیستمی دیموکراتیکمان بە یەکڕیزی گەلان بووەتە پایەیەکی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەبێ ئێمە چارەسەری پێکنایەت".