هێرشە داگیرکاریەکانی تورکیا قەیرانی سوریا ئاڵۆزتر دەکەن

ئەندامی ئەنجوومەنی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، زەلال جاکر، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سیستماتیک وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ناونیشانی قۆناغی داهاتووە.

فیدان عەبدوڵڵا

 

شەهبا - لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە، دەوڵەتی تورکیا هەموو گرژییەک دەقۆزێتەوە بۆ قوڵکردنەوەی داگیرکارییەکانی بۆ سەر خاکەکانی سوریا و لێدان لە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە چارەسەری قەیرانەکە ئاڵۆزتر دەکات و ئازارەکانی ژنان زیاتر دەکات.

 

زەلال جاکر وتی:" هەڕەشەکان ڕادەی بێباکی دەوڵەتی تورکیا نیشان دەدات، هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نەوەستاوە، بەڵام هەموو قۆناغێک بە پلەیەکی توندوتیژتر و هەڕەشەی لەشکرکێشییەکی نوێ بۆ ناوچەکان و داگیرکردنی عەفرین، ئەلعەین، سەرێکانییە، تل ئەبیاد و گیرێ سپی، لەسەر ئامانجەکانی داگیرکاری تورکیایە لە هێرشەکانیدا.

 

زەلال جاکر ڕوونیشیکردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نابێت جێگەی سەرسوڕمان بێت بۆ ئەو کەسانە کە پەیڕەوی دۆخی سوریا دەکەن، چونکە تازەنین، دەوڵەتی تورکیا تووشی داڕمانی ئابوری و قبوڵنەکردنی سیاسی بووە لە زۆرێک لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان و بۆ ئەوەی لە لایەنی سەربازییەوە لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە، هەموو شتێک دەکات.

 

ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکانی تورکیا، چ بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، عێراق یان شەنگال، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری دەوڵەتەکانە هەروەها مافی مرۆڤ، نالۆژیکییە شەڕکردن یان هێرشکردنە سەر وڵاتێک یان قەوارەیەک کە کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ئێوە نەبووە.

 

زەلال جاکر پێی وایە پلانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ قەیرانی سوریا بۆ لاوازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەڵوێستی ڕووسیا دەگەڕێتەوە، بە تایبەتی بە درێژەی شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا و هەڵوێستی بێدەنگی ئەمریکا دەوڵەتی تورکیا سوودی لێ دەبینێت.

 

"شەڕی تورکیا پەیامێکە کە ئەگەر خۆتان ڕادەست نەکەن من هەموو شتێک دەکەم".

زەلال جاکر ڕایگەیاند، "داگیرکاری تورکیا بە ئەنقەست دامەزراوە و ژێرخانی گرنگ لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ناوچەکە دەکاتە ئامانج، وەک بیرە نەوت و کارەبا و ئاو، هەروەها ڕاستەوخۆ هاوڵاتیانی سڤیل دەکاتە ئامانج، ئەمەش بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ناوچەکە، لە گوندەکانی شێراوە و ناحیەی شێرا لە عەفرینی داگیرکراو، دەستی کردوە بە شەڕ و ڕایگەیاند" ئەگەر واز نەهێنن هەموو شتێک دەکەم."

 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هێرشکردنە سەر شوێنە سەربازیەکان قبوڵکراو نییە، هێزە سەربازییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەچوارچێوەی خۆپاراستندا کاردەکەن و هێرشیان نەکردووەتە سەر خاکەکانی تورکیا، بەپێچەوانەوە داگیرکاری تورکیا ئەوەیە کە هێرش دەکاتە سەر ئێمە و وەڵامدانەکەش ڕەوایە و مافی هێزەکانمان کە بە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان گەرەنتی کراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان ئارەزوومەندانە نین، بەڵکو دەچنە چوارچێوەی پلانەکانی جێبەجێکردنی پەیمانی میللی، دەوڵەتی تورکیا بەپێی دیدگایەکی داهاتوو کاردەکات کە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییە لەڕێگەی فراوانکردنی کۆنترۆڵی بەسەر وڵاتانی دراوسێی لە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری ئەم وڵاتانە و مافەکانی گەلەکەیان، بە سوودوەرگرتن لە لاوازی ڕژێمی عێراق و سوریا.

 

"جیهان قەرزاری گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریان"

زەلال جاکر جەختی کردەوە لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی یەکلاکەرەوە لە سەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە، وەبیرهێنانەوەی ئەو قوربانیدانانەی کە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داویانە بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی داعش، وتیشی"ئەگەر ئێمە شەڕمان نەکردبا و کۆتاییمان بە ئامادەبوونی داعش نەهێنابایە لەو کاتەدا، ئەمڕۆ جیهان لە دۆخێکی ناخۆشدا دەبوو، هەربۆیە وڵاتانی جیهان دەبێ ئەو چاکەیە بگەڕێننەوە.

 

ئەو ڕوونیشیکردەوە کە، هێرشەکانی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر ناوچەکە بەشدارن لە دووبارە بوژانەوەی داعش، ئاماژەی بە ئامانجکردنی کەمپی هۆڵ کرد، کە ڕێگەی هەڵهاتنی ژمارەیەک بەکرێگیراوی کردەوە، هەروەها هێرشەکانی تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵدا هاوکات بوو لەگەڵ هێرشکردنە سەر زیندانی سینە لە شاری حەسەکە.

 

وە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕووسیا و ئەمریکای هۆشداریدا لە بەکارهێنانی داعش لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە جارێکی دیکە لە ئەوروپا و جەختی لەوە کردەوە کە "پێویستە هەموو وڵاتان ئاگاداری پلانەکانی تورکیا بن".

 

"شەڕی شۆڕشگێڕی گەل، ناونیشانی قۆناغەکە"

زەلال جاکر باسی لە هاوپشتی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد لە کاردانەوە بە هێرشەکانی داگیرکاری تورکیا و ڕایگەیاند، "شانازی بەو هۆشیارییە دەکەین کە خەڵکی ناوچەکە لە بەرگریکردن لە خاکەکەیان پێی گەیشتوون، بەتایبەتی ئەو هۆشیارییەی کە لە بەرگریکردن لە خاکەکەیان گەیشتووە، ژنان خاوەندارێتی بوون، لەگەڵ خۆڕاگریی بنەماڵەی شەهیدان و ئەمەش ئەوەیە کە لە مەراسیمی پرسەکەدا بینیمان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرپێچی لە هەموو ئەو سەختی و ئاستەنگانە دەکەن کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، تەنانەت ئەوانەی کە لە ئەنجامی شەڕ لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە،  ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ڕژێمی سوریاوە گەمارۆ دراون، جەختیشی لەوە کردەوە کە "تەحەددیاتەکان ناکەنە بەربەست لەبەردەم بەرخۆدانیان و ئیرادەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا، و پابەندن بە پرۆژەیەکی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیکەوە".

 

"ژنان نهێنی سەرکەوتن"

ژنان بە پایەیەک دادەنرێت لە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشدا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هەوڵانەی ناوچەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە بۆ نەهێشتنی پڕۆژەکەی، وەک زەلال جاکر ڕوونیدەکاتەوە کە "ژن ئەوانەن کە سەرکردایەتی دەکەن و گەورەترین سەرکەوتن و گەشەسەندن بەدەستدەهێنن".