دانا ستراول : ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دانا ستراول، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "پێنتاگۆن" ڕایدەگەیەنێت، لە هەموو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران پاڵپشتی تیرۆر دەکات، بۆیە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەقامگیری ناوچەکە.

دانا ستراول، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "پێنتاگۆن" ڕایدەگەیەنێت، لە هەموو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران پاڵپشتی تیرۆر دەکات، بۆیە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەقامگیری ناوچەکە.

ناوەندی هەواڵ

 

دانا ستراول، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە کەناڵی حورەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەمریکا دەیەوێ لە رێگەی تۆڕێکی گەورەی هاوپەیمانی و هاوبەشیی، کار بۆ ئامانج و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات، بەڵام ئێران تەحەددای سەرەکییە لە پێشی ئەو ئامانجانە، بەوەی پاڵپشتی تیرۆر دەکات لە هەموو ناوچەکە و تۆڕێکی لە میلیشیاکان و بریکارەکانی پێکهێناوە کە لەپاڵ هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا هێرش دەکەنەسەر هاوبەشەکانمان و هەڕەشە لە سەروەری و سەقامگیریشیان دەکەن".

 

دەشڵێت: "ئەمریکا پابەندە بە هاوبەشیی لەگەڵ هەموو هاوپەیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پاڵپشتیکردنیان و دڵنیابوونەوە لەوەی کەرەستەی پێویستیان هەیە بۆ پاراستنی خۆیان، دەبێ هەمووان لە ناوچەکە و عێراق بزانن کە حکومەتی 'ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا' ستراتیژییەکی تەواوی هەیە کە جەخت لەسەر هەوڵی دیپلۆماسی دەکات و پاڵپشتی گەل و حکومەتی عێراق دەکات، بەشێکی ئەو کارەش بەرەنگاربوونەوەی داعشە بۆیە سوپای ئەمریکا لە عێراقە، ئەوەش بە داواکاری حکومەتی عێراقە".

 

سەبارەت بە میلیشیاکانی عێراق دەڵێت: "ئەو میلیشیایانەی کە ئێران پاڵپشتییان دەکات گەورەترین هەڕەشەی سەر تواناکانمانن بۆ شکستپێهێنانی داعش و دڵنیابوونەوە لەوەی چیدیکە ناتوانێ هەڕەشە لە عێراق بکات، چونکە ئەو میلیشیایانە هێرش دەکەنە سەرمان، بۆیە بەردەوام ئەمریکا مافی خۆیەتی بەرگری لە هێزەکانی بکات".