د.شایان عەسکەری بۆ سەرۆک کۆماری عێراق: سەردانی دەستگیرکراوانی بادینان بکە
ئەمڕۆ ١٢ی تەمموز، بڕیاربوو دانیشتنی دادگا بۆ دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دیکەی بادینان بەڕێوەبچێت کە تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ کاریان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق کردوە، د.شایان عەسکەری لە پەیامێکدا داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات بێتە سەر هێڵ.
ناوەندی هەواڵ
د.شایان عەسکەری ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دەکات و پێی دەڵێت: " ئەمڕۆ لە دادگا بینیمان کە دەستگیرکراوانی بادینان تەنھا یەک تۆمەتیان لەسەرە، ئەویش ئەوەیە کە کاندید و ئەندامی ھاوپەیمانی نیشتمانی بوون، تکایە راستەوخۆ وەرە سەرھێڵ، سەردانی کەسوکاری دەسگیرکراوان بکە و دڵیان بدەرەوە، سەردانی دەستگیرکراوان و سزادراوان بکە.
پڕۆسەی دادگاییکردنی ئەو چوار چالاکوانەی بادینان کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بکرێت، بە وتەی پارێزەرانی خۆبەخسی کەیسەکە، "بەهۆی ئەوەی پەڕاوی تۆمەتبارکردنەکە زۆر بوەو پێشوتریش دادوەر دوو دۆسیەی دیکەی بینیوە" پڕۆسەی دادگاییکردنەکە دواخرا.