چالاکوانێکی فێمینیست داوا لە ژنانی ئێران دەکات بەردەوام بن لە تێکۆشانیان

نەجات عەرعار، چالاکوانی فێمینیستی داوای لە ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە درێژە بە خەبات بدەن، چونکە خەبات پڕۆسەیەکی یەکخراوە لە بزووتنەوە و داخوازییە پلە بە پلەکان تا ئەو کاتەی دەستکەوتەکان بەدیدێت.

 

نەزیهە بوسعیدی

تونس-١٦ی ئەیلوول ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە تیایدا ژنان لە پێشەوەی ڕەتکردنەوەی میتۆدەکانی دەسەڵات لە ئێران بوون و داوای گۆڕینی ڕژێم و ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی ژنان دەکەن.

سەبارەت بە ڕاپەڕینی ئێران، نەجات عەرعار، چالاکوانی فێمێنیستی و کۆمەڵناس وتی: بەرگری لە مافەکانی ژنان دەکەین و دەنگی خۆمان لەگەڵ هەموو ئەو ژنانە ڕێکدەخەین کە بەرگری لە مافەکانیان دەکەن و بەرگری لە تاکەکەسی و هەڵبژاردنەکانی خۆیان دەکەن، مردنی ژینا ئەمینی بە دەستی دەسەڵات و پۆلیس شۆککەر بوو و بووە هۆی ڕاپەڕینێکی گەورە نەک تەنها لەسەر ئاستی ئێران بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش.

 

هەر سیستمێک هەوڵدەدات بە کۆنتڕۆڵکردنی ژنان کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی بکات

نەجات عەرعار ئاماژەی بەوە کرد کە هەر سیستمێک ئەجێندای خۆی هەیە و هەر سیستمێک ئایدۆلۆژیا و کۆنتڕۆڵی ئاینی هەیە کە هەوڵدەدات کۆنتڕۆڵی سیستمی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی بکات بە کۆنتڕۆڵکردنی هەڵسوکەوتی ژنان و لەشیان وەک ئەوەی ئەو بزوێنەرە بێت کە هاوسەنگی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەیەوە ڕێکبخرێت، وتیشی: بزووتنەوەی فێمێنیستی نوێنەرایەتی مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە تیایدا فێمێنیستەکان کێشەی یەکسانی تەواوی نێوان ڕەگەزەکان لە ماف و ڕۆڵەکاندا بەرز دەکەنەوە، هەروەها مافە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان دەستەبەر دەکات و برەو پێدەدات، لە کاتێکدا دەسەڵات مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی دیکەی هەیە و ئایدۆلۆژیایەکی دیکەی هەیە کە دەیەوێت لە ڕێگەیەوە کۆنترۆڵی بکات.

جەختی لەوەکردەوە کە ئامێری سەرکوتکردن لە ڕابردووەوە بوونی هەیە، بۆیە ئەم ساڵیادە وەک یادکردنەوەیەک بۆ بزووتنەوەی ئازادیخوازی و پێشکەوتوو و شۆڕشگێڕانە یاد دەکرێتەوە کە لەلایەن فێمێنیستەکانەوە ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی ڕێپێوانەکە هێشتا درێژەی هەبێت، لە نەبوونی هیچ کارلێکێکی ئەرێنی لەگەڵ خواستەکانی ژناندا، قوربانی و ژنانی ستەملێکراو دەبێت کە دەچنە زیندانەکان چونکە سیستمی فەرمانڕەوا باوەڕی بە مافەکانی مرۆڤ و سیستمی تاک نییە و باوەڕی بە پرسی یەکسانی نییە.

 

دەسەڵات حجاب بەسەر ژناندا دەسەپێنێت

سەبارەت بەو ڕاستییەی کە ژنان لەم ناوچەیەدا قوربانی حیجابن، نەجات عەرعار ڕوونیکردەوە، ژنان قوربانی بەکارهێنانی حیجابن لەلایەن دەسەڵاتەوە، چونکە ڕژێم ستاندارد و ئایدۆلۆژیای داناوە و هەرکاتێک وازیان لێبهێنێت، سیستمەکەی دەهەژێت، وتیشی: دۆخی ژنان کلیلی گۆڕینی کۆمەڵگەکان و داخستنی دەرگای گۆڕانکارییە، چونکە حیجاب جۆرێکە لە کۆنترۆڵکردن بەسەر هەڵسوکەوت و لەشی ژناندا و مسۆگەرکردنی ئەو سیستمە کە لەلایەن دەسەڵاتەوە هەڵگیراوە و باشترین نموونەی ئەمە ژنانی ئەفغانستانە دوای ٢٣ ساڵ لە دەستگەیشتن بە دەسەڵات و پەروەردە و پێگەی بڕیاردان، هەر کە ئیسلامییەکان گەڕانەوە بۆ دەسەڵات، ژنان دەچەوسێندرێنەوە و هەڕەشەیان لێ دەکرێت لەو دەستکەوتانەی بەدەستیان هێناوە، ئەمەش ئەوەیە کە لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی تونس ڕوویدا، کە تێیدا شۆڕشێکمان بۆ ماف و ئازادییەکان ئەنجامدا، لە ماوەی سێ ساڵدا لە دیالۆگێکدا بووین دەربارەی لەچك و پەچەی ژنان و چوونە دەرەوەیان بۆ کۆمەڵگە و بۆشایی گشتی چونکە ئارەزووی کۆنتڕۆڵکردن و گەڕانەوە بۆ سیستمی ئایدۆلۆژی بۆ مافەکانیان، ئاستی پێگەیشتن و هۆشیاری و کۆمەڵگەی مەدەنی کە جوڵاوە ئەوەیە کە بەربەستێکی نەگۆڕ بووە بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی ژنان.

داوای لە ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە درێژە بە خەبات بدەن، چونکە خەبات پرۆسەیەکی یەکخراوی بزووتنەوە و داواکارییە پلە بە پلەکانە تا ئەو کاتەی دەستکەوتەکان بەدیدێت.