بەشداری سیاسی ژنانی جەزائیر

بەشداری سیاسی ژنانی جەزائیر شایەتی ڕێڕەوێکی هەڵاوسان بووە لە نێوان پەراوێزخستن و هەوڵەکانی بەهێزکردن، گەواهی ژنانی چالاکوانانی سیاسیی کەلێنێکی بەردەوام لە نێوان دەقە یاساییەکان و ڕاستی پراکتیکیدا ئاشکرا دەکەن.

ڕابیعە خورەیسل

 

جەزائیر – سەرەڕای بوونی ژنان لە پارتە سیاسییەکانی جەزائیردا، بەهۆی ئەو یاسایانەی کە نوێنەرایەتیکردنیان لەناو پێکهاتەی پارتەکاندا ناچار دەکەن، بەشداریکردنی ڕاستەقینەیان بەهۆی ئاستەنگە پێکهاتەییەکانەوە سنووردار دەمێنێتەوە، گرنگترینیان دوودڵی ژنانە بۆ بەشداریکردن لە کاری سیاسی لە ئەنجامی سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی و بەرپرسیارێتی خێزانی و لاوازی بەرنامەکانی ڕاهێنانی سیاسی.

 

ڕازیە بوشمت، ئەندامی ئۆفیسی نیشتمانی بزووتنەوەی ڕێنێسانسی جەزائیر، بەرپرس لە سکرتاریەتی کاروباری ژنان و خێزان، یەکێکە لەو ژنانە جەزائیریانەی کە قۆناغی جیاوازی خەباتی سیاسیی تێپەڕاندووە، لە کراوەیی بەرامبەر بە فرەیی تا ئەمڕۆ.

 

ئەو ڕاستی ئەو قۆناغەی بیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، کە کاتێک گەنج بووە، ژن هیچ بەشدارییەک و ئامادەبوونێکیان لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا نەبووە، جا چ ناوخۆیی بێت یان نیشتمانی، پاشان ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی ٥ی تەمموزی ١٩٩٧ کرد ووتی: لیستی هەڵبژاردنەکانی ئەو کاتە بەتەواوی ژنی تێدا نەبوو.

 

دۆخی ئەمڕۆ کە دوای نزیکەی سێ دەیە، لە خەمڵاندنی ئەودا بە تەواوی جیاواز دەردەکەوێت، وتی: یاساکانی ڕێکخستنی چالاکییە سیاسییەکان گۆڕانکارییەکی ڕوونیان هێناوەتە ئاراوە، هەروەها ئاماژەبە کۆمەڵێک یاسا دەکات کە بنەمای یەکسانی و پاراستنی مافەکانی ژنانیان بەهێز کردووە، وەک ماددەکانی ٣٥ و ٣٧ی دەستووری جەزائیر کە یەکسانی تەواو لە نێوان ڕەگەزەکاندا دیاری کراوە و مسۆگەری بەشداری ژنان لە ژیانی گشتیدا دەکات، باس لە ماددەی ٥٩ دەکات کە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان پابەند دەکات بە بەرەوپێشبردنی مافە سیاسییەکانی ژنان و فراوانکردنی دەرفەتی نوێنەرایەتیکردنیان لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا.

 

لەو چوارچێوەیەدا، تیشکی خستە سەر ڕێبازی کێشەدارانەی بەشداریی سیاسی ژنان لە جەزائیر، پرسیاری بنەڕەتی سەبارەت بە تا چەند یاساکانی ئێستا دەتوانن ڕەنگدانەوەی ئامادەبوونی ڕاستەقینە و بەس لە ژنان لە ناو پارتە سیاسییەکان و پێگەی بڕیاردان وروژاند، ئەو پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا دابەزینی نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەمان و ئەنجومەنە ناوخۆییەکان لە نەبوونی لێهاتووییەوە سەرچاوە دەگرێت یان لە هۆکاری دیکەوە سەرچاوە دەگرێت کە پێویستی بە لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەی زیاتر هەیە.

 

ڕوونیشیکردەوە، لەکاتێکدا، یاسای پشتیوانی گرنگە لە پاڵنەر و هاندانی ژنان بۆ بەشداریکردن لە کاری سیاسی، بەڵام هێشتا نوێنەرایەتییەکی بەهێز و کاریگەری بۆ ژنان لە ئاستە جیاوازەکانی ژیانی سیاسیدا بەدەست نەهێناوە، ئەم ئامادەبوونە لاوازە پەیوەندی بە تواناکانی ژنانەوە نییە، بەو پێیەی لێهاتوویی خۆیان لە بوارە جیاوازەکانی وەک پەروەردە و پزیشکی و یاسا و تەنانەت دارایی و بازرگانیشدا سەلماندووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هۆکارەکانی دیکە بەشدارن لە سنوورداربوونی بەشداری سیاسی ژنان.

 

هۆکارەکانی بێباکی سیاسی

ڕازیە بوشمت دوودڵی ژنان بۆ بەشداریکردن لە کاری سیاسی بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێنێتەوە، یەکەمیان نەبوونی هۆشیارییە لە گرنگی بەشداری سیاسی ژنان و پێویستی دەستپێشخەرییان لە وروژاندنی پرسەکانیان لە چوارچێوەی دامەزراوە بڕیاردەرەکاندا، بەو پێیەی باشترین پێگەیان هەیە بۆ گەیاندنی ڕاستەقینەییان، هۆکاری دووەمیش نەبوونی ڕاهێنان و بڕوانامەی سیاسییە، بەو پێیەی زۆرێک لە ژنان شارەزایی بنەڕەتییان لەسەر دەستوور و یاساکان و ئەرکی بەرپرسە هەڵبژێردراوەکان نییە، جگە لە توانای پەیوەندیکردن و قسەکردن لەبەردەم گشتیدا، بەهۆی نەبوونی بەرنامەی جدی بۆ ڕاهێنانیان لەناو پارت و ڕێکخراوەکاندا، هۆکاری سێیەمیش لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتیدایە کە هێشتا ژنان قەتیس دەکات و کاری سیاسی بە بوارێک دەزانێت کە پێویستی بە ئامادەیی و بوێرییەکی فراوان هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوە و پەیوەندیکردندا، ئەمەش ترس لەلای بەشێک لە ژنان دروست دەکات سەبارەت بە دەستپێکردنی ئەم ڕێگایە.

 

ئەوەی ئەمڕۆ لە پارتە سیاسییەکان دەیبینێت، ئەوەیە کە لە بەکارهێنانی ئامادەبوونی ژنان لە بۆنە هەڵبژاردنەکاندا بگوازرێتەوە بۆ بەهێزکردنی ڕاستەقینە و بەردەوامیان وەک هاوبەشی بنچینەی لە گەشەپێدان و پایە سەرەکییەکانی پێشکەوتن.

لە پەراوێزخستنەوە بۆ بەشداری چالاکانە

زەهیە خەلیفی، سەرکردە لە بەرەی داد و گەشەپێدان و کاندید لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان، وتی: بەشداری سیاسی ژنان بەهۆی ڕۆڵی گرنگ و جیاکەرەوەیان لە هەموو بوارەکاندا پێویستیەکی کۆمەڵایەتییە، بۆ بەشداریکردنی کاریگەر، ژنان پێویستیان بە ئامادەکاریی هزری و یاسایی و ڕێکخراوەیی هەیە بۆ ئەوەی بەشداری کاریگەرانە لە بازنەکانی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی کاروباری گشتیدا بکەن بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بونیادنانی تواناکانی سەرکردایەتی.

 

 

بەڵام وتی: لە ڕاستیدا هیچ بایەخێک بەم بابەتە نادرێت، کە پێگەی ڕاستەقینەی ژنان لە چوارچێوەی شەرعی و یاساییدا دیاری دەکات کە شایستەی ئەوە دەکات کە بە باشترین شێوە ئەرکەکانیی جێبەجێ بکات، بۆیە دەبێت گرنگی بەم ناوەندە چارەنووسسازە بدرێت بۆ ئەوەی سیاسەت بە باشی بەڕێوەبچێت لە وڵاتەکانماندا، لێهاتووییەکان لەسەر بنەمای زانست و زانیاری و سیاسەتی شەرعی لەسەر بنەمای ڕاستی و دادپەروەری بنیات نراوە، کە ڕێگە بە ژنان دەدات پۆستی باڵا بە یەکسانی لەگەڵ پیاوان وەربگرن

 

سەرەڕای سنووردارکردنی بەهێزکردن و بەردەوامی ئەو تێڕوانینە خۆبەزلزانە کە ژنان لە ڕۆڵێکی ناوماڵدا قەتیس دەکات کە سنووردارە بە چێشت لێنان و پاککردنەوە و پەروەردەکردنی منداڵ، زەهیە خەلیفی دووپاتی دەکاتەوە، کە توانیویەتی بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگانەدا زاڵ بێت، هەروەها بوونی خۆی و جیاوازی خۆی لە ناو کۆمەڵگەدا سەلماند.