بنەماڵەی شەهیدان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد

بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە هەرێمی عەفرین، ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەر ئاپۆ لە ناوچەی ئێهرێز ڕێکخرا.

 

حەسنا محەمەد

شەهبا- بە دروشمی "ئێمە سەرۆک ئاپۆ بە ڕۆحی ژنانی خۆڕاگر ئازاد دەکەین"، ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریای عەفرین بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی ئیهرەزە-ی کانتۆنی شەهبا، ڕێپێوانەکە لە ناوچەی ناحیەکەوە بۆ گۆڕستانی پاکتەرەکانی بەرخۆدان لە ناحیەکە بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی هەرێمی عەفرین بەڕێوەچوو لە رێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاکڕەوانی ئازادی بەرزکرانەوە.

 

"بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەموومان ئازاد دەبین"

رێپێوانەکە بوو بە گردبونەوەیەک لە گۆڕستانەکە و بە خولەکێک ڕێزەوە دەستی پێکرد هاسەر میهۆ، ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی عەفرین لە رێپێوانەکەدا قسەی کرد و وتی: "ماوەی زیاتر لە ٢٠ساڵە ڕێبەرەکەمان لە زیندانی ئیمرالی و گۆشەگیریی سەختدا بەرخۆدانی کردووە،  ئێمە ئەو گۆشەگیرییە بە توندی شەرمەزار دەکەین ئێمە دەمانەوێت بە دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان بڵێین کە پەنجەیان لە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیدا هەیە کە تا ئازادبوونی ڕێبەری ئاپۆ بەردەوام بەشدار دەبین لە چالاکیەکاندا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو ژنانی جیهانە ئێمە پەیڕەوی هێڵی فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ دەکەین و هەرگیز خیانەت و یاخیبوون قبوڵ ناکەین".

 

"وڵاتانی نێودەوڵەتی هیچ دژایەتییەکییان بۆ گۆشەگیری نیشان نەداوە"

جەمال زێلوح مستەفا، هاوسەری پاکڕەوێک تیشکی خستە سەر ئامانجیان بۆ ڕێکخستنی رێپێوانەکە و وتی:"ئەمڕۆ لە مەیدانەکان و لە چالاکیدان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ،  ڕێبەرمان زیاتر لە ٢٠ ساڵە بەند کراوە و ڕێگەمان پێنادرێت زانیاری لێ وەربگرین بۆچی دەوڵەتەکان بێدەنگن؟ ئێمە باش دەزانین کە ئەوان پەنجەیان لە دەستگیرکردنیدا هەیە، بۆیە دەمانەوێت بڵێین کە ئێمە ڕێبەر و تێکۆشانی خۆمانمان دەبێت".

 

"ئێمە شوێنی هێڵی پاکڕەوەکان دەکەوین"

هەروەها هاوسەری پاکڕەو ڕەشید فیریاڵ ئەحمەد گۆشەگیریی سەر ڕێبەری ئاپۆی شەرمەزار کرد و وتی: "ئێمە وەک هاوسەرانی پاکڕەوەکان گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری ئاپۆ شەرمەزار دەکەین هەروەها دەوڵەتانی جیهان بێدەنگی خۆیان لەسەر ئەو گۆشەگیرییە دەپارێزن، . ڕێبەر ئاپۆ سەرکردەیەکی وەهایە کە پەیڕەوی هێڵی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان دەکات ئێمە بە درێژایی هێڵی پاکتەرەکانمان پیاسە دەکەین و هەرگیز ناگەڕێینەوە. ئێمە هەرگیز لە ڕێبەری ئاپۆ دوورناکەوینەوە و واز لە فکر و فەلسەفەی ئەو ناهێنین".

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات