٤٠ ژن بۆ سەرۆک کۆماری ئێران کاندیدن

بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران کە لە مانگی حوزەیران/٦دا بەڕێوە دەچێت، ٥٩٢ کەس خۆیان کاندید کردووە، لەو ژمارەیەش ٤٠ کەسیان ژنن.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کە مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، زۆر کەس خۆیان کاندید کردووە و بانگەشەی هەڵبژاردن لەو وڵاتە بەردەوامە.

 

کۆی گشتی ٥٩٢ کەس وەک کاندید خۆیان تۆمار کردووە، لەو ژمارەیەش ٤٠یان ژنن، بەپێی ئەوەی کە ماوەیەکی کەم ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان بەڵام ئێشتا هیچ زانیارییەک دەربارەی کاندیدانی ژن بڵاو نەکراوەتەوە.

 

ت.پ