ژن و سیاسەتکردن لە دیدێکی رەخنەگرانەوە
شاناز هیرانی- نووسەر
له وڵاتی ئێمه و له دنیاشدا تا راده‌یه‌كی به‌رچاو ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م به‌شداری ژناندا هه‌یه له كایه‌ی سیاسی، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان و كۆمه‌ڵگه‌ش نایانه‌وێت دان به‌و ته‌رزه سیاسیانه‌دا بنێن كه ژنان ده‌یانه‌وێت پیاده‌ی بكه‌ن، بۆیه له زۆربه‌ی ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا وا باوه ژنان له دیدی پیاواندا هێشتا له‌و بواره‌دا پێگه‌یشتوو نین و ئه‌زمونیان زۆر كه‌مه تا بتوانن كێبڕكێی پیاو بكات له‌و مه‌یدانه‌دا، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا دیدگایه‌كی كورت بینانه‌یه، چونكه لەڕاستیدا پێگه‌یشتن بێ سنووره، تێزه سیاسییه‌كان و به‌رنامه و پرۆژه جیاجیاكانی ژنانیش ئه‌وه‌مان پێ نیشاند ده‌ده‌ن كه تامه‌زرۆییه‌كی زۆر له ژناندا هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌ت و نێوه‌نده‌كانی بڕیاردان، له‌لایه‌كی تره‌وه دیاره خوێندنه‌وه‌ی خودی ژن بۆ دیارده سیاسیه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بووه و زۆربه‌ی جاریش ده‌بینین ته‌نیا كۆپییه‌كی له‌به‌رگیراوی تێزه سیاسیه‌كه‌ی پیاوانه.
به‌كه‌می به‌دی ده‌كرێت ژنێك توانیبێتی دوور له شێواز و مامه‌ڵه‌ی پیاوان جۆره سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكات كه ره‌نگدانه‌وه‌ی خودی ژنه‌كه خۆی بێت و گوزارشت له دیدی ژنانه‌ی خۆی بكات، دیاره ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكاری خۆی هه‌یه، بۆیه زۆر گرنگه ژنان پێناسه‌یه‌كیان بۆ بارودۆخه‌كانیان هه‌بێت و شیكردنه‌وه‌ی وردیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی بخولقێنن و رۆڵه سیاسیه‌كانی خۆیان روونتر به‌دیار بخەن.
كولتووری سیاسی
كولتووری سیاسی و رۆڵی سیاسیه‌كان له‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ژنان لێره‌دا ده‌توانین بڵێین به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها كەلتورێكی سیاسی و بابه‌تیانه‌مان نییه، چونكه زۆربه‌یجار له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت كه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان لایه، هه‌رچه‌نده هۆكاری دابونه‌ریت و زاڵبوونی بیروباوه‌ڕی دواكهتویش پشكی خۆی هه‌یه و زۆركات رێگریی سه‌ره‌كی بوون و دژی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك بوون له‌و پرسه‌دا، به‌جۆرێك هه‌میشه بوونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كه‌سێتی ژن و به‌دیارخستنی هه‌ر به‌هره و توانایه‌كی.
تا ئێستاش ئامادەیی ژن لە کۆمەڵگە رۆژهەڵاتییەکاندا (کۆمەڵگە داخراوەکانیش بەتایبەتی) لە بواری سیاسەتدا، لاوازە لەسەر ئاستی کردەیی، رەنگە سەخت نەبێت ژنێک بگاتە پێگەیەکی سیاسی دیار، بەڵام سەختە بگاته ئه‌وه‌ی: «ئایا دەتوانێت ئازایانە کێبڕکێی پیاو بکات له سیاسه‌ت كردن‌دا؟» کە بێگومان کارێکی ئاسان نییە، زۆرجار هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه ئاستی زانستیشیان یەکە، یان هەمان بیرکردنەوەیان هەیە، رەنگە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان ئەوەبێت، تا ئێستا خودی ژن وا بیر دەکاتەوە (لە روانگه‌ی پاراستنی خۆیه‌وه) سەیری دەکات و ناتوانێ ئیدارەی خۆی بدات لە سیاسەتدا، ئەمەش پاشەکشەیەک دروست دەکات و بوێری ئەوەی نابێت شوێن پەنجەی وەک پیاو دیار بێت، چونکە سیاسەت دوو رووی یەک دراون، روویەک بۆ ئیدارەدانی کارەکان، کە دەکرێت هەر کەسێکی سیاسی بتوانێت ئیدارەی بدات چ ژن بێت یان پیاو، رووەکەی تریش، سەرکردایەتیکردنە، تەنیا دەستەیەکی کەم لە پیاوان و بەدەگمەنیش ژنان دەتوانن بیکەن، چونکە سەرکردایەتیکردن پێویستی بە دانایی و مەعریفە و بەهێزی کەسایەتی هەیە، هەروەها توانا لە بڕیاردان، خوێندنەوە بۆ داهاتوو، هەستکردن بە ئازارەکانی کۆمەڵگەکەی، بۆیە بەکورتی پێویستە سیاسەتکار، خاوەن بیرێکی فراوان و هەستێکی باڵا بێت.
خاوەنی رۆحیەتی سەرکردایەتیکردن نییە
ژن بە سروشتی خۆی خاوەنی رۆحیەتی سەرکردایەتیکردن نییە، تەنانەت لە پێگە سیاسیەکەی دوودڵە لە جێبەجێکردنێکی وردانەی یاساکان، بە رێگەی سیستمێکی تەقلیدی، کە هەر پیاو نەخشەی بۆ کێشاوە، لەگەڵ خەڵک مامەڵە دەکات. هەمان هەنگاوەکانی پیاو دەنێت و خاوەن فۆرمێكی داهێنانی تایبەت بەخۆی نییە، بۆیە زۆرجار دەبینین لاسایی پیاو دەکاتەوە، ئەمەش تایبەتمەندییەتی خۆی بۆ ناهێڵێتەوە، تەنانەت تا ئێستا ژن نەیتوانیوە ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی ژنانە بۆ خۆی پەرە پێبدات، نەک بە مەفهومێکی دەمارگیری بەو پێیەی ئەو (ژنە) بۆیە، نەخێر بە مەفهومی دۆزینەوەی میتۆدێکی سیاسی نوێ و نەرمونیان، کە لەگەڵ کەسایەتی خۆیدا بگونجێت.
ژیانی سیاسییه‌كان، سیمای ژیانیكی گرتووه ته‌نیا خه‌باتكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی هێزه و نامۆكردنی به‌رامبه‌ر و به‌ربه‌ره‌كانێیه به هه‌موو شێوازێك له‌نێوان تاكه‌كاندا بۆ به‌ده‌ستهینانی پشتیوانی و لایه‌نگریی، به‌مه‌ش ژن له كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا له دۆخێكی دژوار‌دا سیاسه‌ت ده‌كات و زۆربه‌ی كات لاسایكردنه‌وه‌ی پیاوه. زۆرجاریش ژنان خۆیان ده‌بنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م یه‌كتر و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های پیاو به‌سه‌ر خۆیاندا زاڵ ده‌كه‌ن.
دابه‌شكردنی كاری سیاسی له‌نێوان ژن و پیاودا
كاركردن له بواری سیاسه‌تدا ته‌نیا كاری پیاوان نییه و ته‌نیا بۆ ئه‌وان نه‌خوڵقاوه، هەرچەندە زۆربەی جار سیاسەت تەنیا لەسەر پیاو کورت دەبێتەوە، کەچی لەهەمان کاتدا تایبەت نییە بەوان، چونکە کاتێک سیاسەت دوور لە تێڕوانین و ئایدیۆلۆژیاکان هەڵدەسەنگێنین، دەبینین جیهانی ژیانە، زانستی ژیانە، ژن و پیاو بەیەکەوە دەگرێتەوە، پاشان پەل دەهاوێژیت بۆ کۆمەڵگە و خێزان و دامەزراوە و دەوڵەتیش، بۆیە هەرچەندە جیهانی سیاسەت بەسەر پیاودا سەپێنراوە، رەنگە هەندێکجاریش لە دەرەوەی ئیرادە و ویستی خۆشی بووبێت، بەڵام جیهانی هاوچه‌رخ ئامادەیی و حه‌تمیه‌تی بوونی ژنیشی سەپاندووە لەو گۆڕەپانەدا، بۆیه هه‌ر جۆره دابهشكردنێك له‌بواری سیاسه‌تدا، بریتییه له دروستكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به پیاو و ژنه‌وه، هه‌ر جۆره كارێك (له‌وانه‌ش سیاسه‌ت) په‌یوه‌سته به مرۆڤه‌وه نه‌ك به ره‌گه‌زێكی دیاریكراو، چونكه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و بوارانه راسته‌وخۆ كار له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌كات و چۆنیه‌تی و شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانیش دیاری ده‌كات، بەڵام لێرەدا پرسیارێک خۆی قوت دەکاتەوە، ئایا ژن دەتوانێت بەو کارامەیەی پیاو ئامادەیی هەبێت لە سیاسەتکردندا؟
هه‌رچه‌نده من پێموایه تا راده‌یه‌كی گه‌ر كه‌میش بێت ژنان له وڵاتی ئێمه بێبه‌ش نه‌بوون له كاری سیاسی، چونكه له قۆناغه جیاجیاكانی شۆڕشه‌كانی رابردوودا ژن چالاكی سیاسی ئه‌نجامداوه، كه‌م تا زۆریش به‌شدارییه‌كی رووكهشانهیان پێ ره‌وا بینراوه، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه هه‌ر كه‌سێك له بواری سیاسی و ئیداریشدا كاربكات و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ دروست نه‌كات له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بڕیار و به‌شدارییه‌كی كارای نه‌بێت، ئه‌وه رۆڵه‌كه‌ی ته‌نیا رۆلێكی رووكه‌شانه ده‌بێت. هۆكاره‌كانی ئه‌و رۆڵه لاوازەی ژنیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م: زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های پیاوە به‌سه‌ر ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا.
دووه‌م: یه‌كنه‌گرتن و نه‌بوونی كۆده‌نگیی ژنانه به گشتی، هه‌روه‌ها به‌ربه‌سته كۆمهڵایەتییهكانیشە.
بۆیه گه‌ر ژنان بیانه‌وێت رۆڵ و پێگه‌یه‌كی دیاری له سیاسه‌تدا هه‌بێت پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه بكات.
كاتێك باس له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین، یه‌كسه‌ر ئه‌و بۆچوونه دروست ده‌بێت لامان كه له‌ناو هه‌ناویدا هێزیش دروست ده‌بێت، له راستیدا هێز شتێكه زۆر به سانایی نا پێورێت و خۆی له‌خۆیدا یه‌كێكه له نهێنییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، كاری سیاسیش بریتییه له رێكخستنه‌وه‌ی وشه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی بواری سیاسی ده‌یخوازێت، توانای وشه‌كانیش هێز دروست ده‌كات، بۆیه هه‌ر كاتێك وشه‌كان مانای زانستییانه و بابه‌تییانه‌یان به‌خشی، ئه‌وا ژن ده‌توانێت ببێته ژنێكی سیاسی كاریگه‌ر، چ له‌نێو خێزانه‌كه‌ی خۆی یان له‌نێو پارته‌كان یان رێكخراوه‌كانی كاریان تێدا ده‌كات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاری سیاسی واته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان و خه‌ڵكیش به رێگەی گفتوگۆكردن و تێگه‌یشتن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ر رووداوێك، چ له‌ناوخۆ بێت یان له‌ده‌وروبه‌ر، به‌ئاگابوون له گۆڕانكارییه‌كانی له ئارادان و خوێندنه‌وه بۆ دۆخه‌كان.
ژماره‌یه‌كی كه‌م له ژنانی سیاسی ده‌بینین
ژماره‌یه‌كی كه‌م له ژنانی سیاسی له نێوه‌نده‌كانی بڕیار و سیاسه‌تدا ده‌بینین زه‌ق بكرێنه‌وه و شوێنپێیان دیار بێت، زیاتر باس له‌و ژنانه ده‌كرێت كه له رابردوودا رۆڵیان هه‌بووه له رووداوێك یان هه‌ڵوێستێك وه‌ك قه‌ده‌م خێر، خانزاد و حه‌پسه‌خان....هتد. زۆربه‌یجار ژنان له یاده‌وه‌ری ناوه‌نده‌كانی بڕیار ون ده‌بن و نادۆزرێنهوە، پێموایه باشترین كار كه ژن پێویسته بیكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بتوانێت راسته‌وخۆ سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری خۆی رابكێشێت و ناچاریان بكات گوێ له راوبۆچوون و سه‌رنجه‌كانی بگرن، هه‌روه‌ها شاندان بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسیارێتییه‌كانی ژیان به‌كاری سیاسیشه‌وه.
لە رۆژئاواش هەرچەندە ژنان ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی ژنانەیان هەیە، بەڵام ئایدیۆلۆژیایەکی تایبەتە بە ژنان و ئاڕاستەی جەماوەر نەکراوە بە شێوەیەکی گشتی، لە رۆژئاواش تا ئێستا ژن لاسایی پیاو دەکاتەوە و لەسەر هەمان رێچکەی ئەو دەڕوات.
ژن لەیەک حاڵەتدا دەتوانێت داهێنان لە سیاسەتدا بکات، نابێت وێنەیەکی لەبەرگیراوەی پیاو بێت لە سیاسەتدا، ئەگەر نا هیچ جیاوازییەک دروست ناکات، پێویستە خۆی خاوەن سیاسەتێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی بێت، جیاواز بێت لەهەر روئیایەکی پیاو هەیەتی بەرامبەر بە دۆخەکان، چونکە کێشەکە ئەوەیە، سیاسەت پیشەیەک نییە، بەڵکو میتۆدێکی فیکری قووڵ و وردە، بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ کاریگەرییەکانی بەسەر تاک و کۆمەڵگەوە بەجێدەمێنێ، بۆیە هەر جۆرە مامەڵەکردنێک لەگەڵ سیاسەت لەسەر بنەمای ئەوەیە کە پیشەیەکە، زۆر قورسە پێشکەوتنێکی راستەقینە بۆ کۆمەڵگە، یان بۆ بوژانەوەی ئابووری بەخۆیەوە ببینێت.
به‌داخه‌وه كەلتوری كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان وایكردووه هه‌میشه به‌چاوی به‌زه‌یی و لاوازی سه‌یری ژن بكرێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی ژنان ته‌نیا بۆ رۆڵێكی لاوه‌كی له كاروباری سیاسی، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه پێویسته ژن لێهاتووانه ئه‌م قۆناغانه تێپه‌ڕێنێ و خۆی ده‌رباز بكات له چوارچێوه و بازنه‌ی ئه‌ده‌بی كەلتوری ته‌قلیدی، چونكه ژن ئه‌و كاته به‌هێز ده‌رده‌كه‌وێت كه له بواری سیاسی‌دا ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.