ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی راگه‌یاندن له‌ ناو ده‌بات

نەجیبە مەحمود - ڕۆژنامەنووس

ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی كه‌ له‌ سایه‌ی دۆستایه‌تی به‌رپرسان، راگه‌یاندن له‌ ناو ده‌بات؛ ره‌چاونه‌كردنی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی و به‌ شكۆمه‌نكردنی گه‌ڵنده‌ڵكاران و تاوانباران
 

ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی ڕه‌چاونه‌كردنی ئه‌خلاقی پیشه‌یی له‌ میدیاكان و میدیا سێبه‌ره‌كان، ئه‌ویش گه‌وره‌كردن و به‌ شكۆمه‌ندكردنی كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و تاوانبار تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ ئه‌وان له‌ گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی  به‌رپرسان به‌ریه‌ككه‌وتن دروست ناكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ئێستا و رابردوودا ده‌یان نمونه‌ی زیندوومان بینیه‌وه‌ ..هه‌ر كاتیش به‌ریه‌كه‌وتنی دروست كرد، هه‌مان راگه‌یاندنه‌كان، به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ سه‌د و هه‌شتا پله‌ی جیاواز راپۆرتی له‌ دژ دروست ده‌كه‌ن..

 

بێ گومان كاتێك راگه‌یاندن ناتوانێت سه‌ربه‌خۆیان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كار بكات و له‌ كێشه‌ و هۆكاره‌ سه‌ركیه‌كانی پشتی دروستی كردن و هۆكاری به‌رهه‌ممهێنانی ئه‌و جۆره‌ له‌ كه‌سایه‌تی و تاوانبارانه‌ بكۆڵێته‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌رییه‌كان و تووشی هه‌ڵه‌ ده‌بێت ..
ئه‌وه‌ دیاره‌ به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه‌ و زۆریش زه‌ق و به‌رچاوه‌ ، كه‌ بێگومان دیاره‌ هۆكاری خۆی هه‌یه‌ ،له‌وانه‌ش :

 ١-له‌ كاتێكدا  میدیا له‌ژێر كۆنترۆڵی  حیزب وحكومه‌تدایه‌ و هه‌ندێكجار بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و نفوزی حیزب و حكومه‌ت، ئه‌خلاقی پیشه‌یی پشتگوێ ده‌خه‌ن و له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و تاوانبار شكۆمه‌ند و پشتیوانیان بكه‌ن، باشتر وایه‌ به‌ دوای هۆكاری سه‌رهه‌لدانی كێشه‌كان و فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بكه‌ن

 ٢-كاریگه‌رییه‌ سیاسی و ئابوریه‌كان له‌سه‌ر میدیا ، كه‌  پشت به‌ هێزه‌ سیاسی و ئابوریه‌كان ده‌به‌ستێت و به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و هێزانه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌خلاقی پیشه‌یی پشتگوێ بخه‌ن و زیاتر گرنگی به‌ گه‌نده‌ڵ و تاوانبار بده‌ن.

٣- ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك میدیا له‌ به‌رپرس و ڕێكخراوه‌ هێزه‌ به‌رپرسه‌كان  بترسن و به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌سه‌ریان هه‌بێ، ڕه‌نگه‌ ئیتیكی پیشه‌یی پشتگوێ بخه‌ن و زیاتر گرنگی به‌ گه‌نده‌ڵكاران و تاوانكاران بده‌ن.

٤- له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه‌لتوور و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌توانن كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر میدیاكان هه‌بێت. له‌ هه‌ندێ كۆمه‌ڵگادا ده‌شێت كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و تاوانبار وه‌ك پاڵه‌وان و لایه‌نی كۆمه‌ڵگا سه‌یر بكرێن و میدیاكانیش مه‌یلیان بۆ شكۆمه‌ندكردنیان هه‌بێت. به‌ڵام بێگومان ره‌نگه‌  هۆكاری تریش له‌ هه‌ر بارودۆخێكی دیاریكراودا هه‌بن.